ئەمڕۆ۳ی پوشپەڕی ۱٤٠٥، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ، مەراسیمی بەخاکسپاردنی تێکۆشەر و ئەندامی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، خوالێخۆشبێت مەلا قادر شریعەتپەنا مەراسیمی پرسە و سەرخۆشی بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسەی کاک مەلا قادر بە بەشداری ئەندامانی خانەوادەو وژمارەیەک لە بەرپرسان، ئەندامان و لایەنگرانی
سازمانی خەبات و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو بەڕێوەچوو.لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی پیرۆزی ناوبراو، ئاماژە بە خەبات و ماندووبوونی ساڵانی ڕابردووی کاک مەلا قادر لە ڕێگای ئازادی و مافەکانی گەلی کورد کرا.
بەشداربووان لە پرسەی ماتەمینی،وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی شریعەتپەنا، یادی ئەو تێکۆشەرەیان بەرز ڕاگرت و بەڵێنیان نوێ کردەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی سازمانی خەبات هەموو شەهیدان و تێکۆشەرانی گەلی کورد بن.
یادی کاک مەلا قادر شریعەتپەنا هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و ڕوحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.