چوارشه‌مه‌ 

3 پووشپه‌ڕ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆتایی هەژموونی حزبوڵڵا؛ سپای لوبنان بە چاودێریی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە باشوور

کۆتایی هەژموونی حزبوڵڵا؛ سپای لوبنان بە چاودێریی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە باشوور
خەبات میدیا

کۆتایی هەژموونی حزبوڵڵا؛ سپای لوبنان بە چاودێریی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە باشوور


ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" پەردەی لەسەر پڕۆژەیەکی ئەزموونیی نوێ لادا کە
لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێت. بەپێی ئەم پلانە، ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئەوە
ڕێککەوتوون کە کۆنترۆڵی بەشێک لە ناوچەکانی باشووری لوبنان لە سپای ئیسرائیلەوە
بگوێزرێتەوە بۆ سپای نیشتمانیی لوبنان، ئەمەش وەک هەنگاوێکی کردەیی بۆ
دوورخستنەوەی میلیشیاکانی حزبوڵڵا لە ناوچەکە دەبینرێت.
=====================
سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیلی بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەو
هێزانەی سپای لوبنان کە بەشداری لەم پلانەدا دەکەن، دەخرێنە ژێر پڕۆسەیەکی توندی
"وردبینیی ئەمنی" و مەشق و ڕاهێنانی ئەمەریکایی. ئامانج لەم وردبینییە
دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە ئەم سەربازانە هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە حزبوڵڵاوە نییە،
ئەمەش بە واتای داماڵینی حزبوڵڵا دێت لە هەر جۆرە نفووزێک لە ناو هێزە
فەرمییەکاندا.

بەپێی پلانەکە، سپای ئیسرائیل تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبێتەوە لە جێگیربوونی سپای
لوبنان و گواستنەوەی تەواوەتی دۆسیە ئەمنییەکان، لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە. ئەم
بابەتە یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو گفتوگۆیانەی کە ئەمڕۆ لە ئەمریکا بەڕێوە
دەچن.

هەروها کشانەوە و ڕاگرتنی شەڕ
لە هەموو بەرەکاندا، بەتایبەت بەرەی لوبنان، بەندی یەکەمی ئەو "یاداشتی
لێکتێگەیشتنەیە" کە لە نێوان ئەمەریکا و ڕژێمی ئێراندا ئیمزا کراوە. ئەم پڕۆژە
ئەزموونییە نیشانی دەدات کە ڕژیمی ئێران ناچار بووە قبوڵی بکات میلیشیاکانی لە باشووری
لوبنان پاشەکشە بکەن و دەسەڵات بۆ هێزێک بگەڕێتەوە کە ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکات.

چاودێران پێیان وایە جێبەجێکردنی ئەم پلانە، سەرەتای کۆتاییهاتنی سەردەمی
باڵادەستیی حزبوڵڵایە لە باشووری لوبنان. ڕژێمی ئێران کە ساڵانێکە ملیارەها دۆلاری
لەو ناوچەیە خەرج کردووە، ئێستا دەبێت بینەری ئەوە بێت کە سپای لوبنان بە مەشق و
وردبینیی ئەمریکایی، جێگەی "بەرەی مقاوەمە" دەگرێتەوە.

3 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆتایی هەژموونی حزبوڵڵا؛ سپای لوبنان بە چاودێریی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە باشوور

کۆتایی هەژموونی حزبوڵڵا؛ سپای لوبنان بە چاودێریی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە باشوور



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن