گرنگترین رووداوه‌کانی ئێران له ساڵی ١٣٨٩
له ساڵی ١٣٨٨ بوو.گرنگترین رووداوه‌کانی ساڵی ١٣٨٩، لابردنی ئامانجدارکردنهکانی یارانهکانى ده‌وڵه‌تی بوو که له‌کاتی سه‌رۆک کۆماری هاشمی ره‌فسه‌نجانی به پێى راسپارده‌ى سه‌ندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی و بانکى جیهانی ده‌ستیپێکرد بوو له‌و ساڵه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاد به کۆتایی گه‌یشت. دوای لابردنی ئامانجدارکردنى یارانه‌کان، به زووترین کات به‌های که‌لوپه‌له‌کانی گرنگی ژیانی خه‌ڵک له نان، به‌رق، ئاو گازی ناو ماڵ هه‌تا گازۆڵ، به‌نزین، هاتووچۆ و … هتد به‌رو گرانییه‌کی زۆر چوون.له‌ساڵی ٨٩، ناره‌زایه‌تیه‌کان و مانگرتنه‌کانی کرێکاری به‌ربلاوتر بوو، به‌لام زۆربه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان به هۆى نه‌دانی حه‌ق ده‌سته‌کانی کرێکاران بوو، هه‌رئێستا به‌سه‌دان هه‌زار کرێکار له یه‌ک هه‌تا ١٨ مانگ حه‌ق ده‌ستی خۆی وه‌رنه‌گرتووه. نه‌بوونی بهر٠ێوهبهر، نه‌بوونی مه‌وادى پێویست، کۆن بوونی ده‌زگاکان و گرنگتر له هه‌موویان به‌هۆی گهمار٠ۆی ئابووری زۆرێک له کارخانه و ناوه‌نده پیشه‌ییه‌کان وهرشکهست بوون و له ژێر زهرفیهتى ٥٠ له سه‌د ههڵدهسوور٠ێن.سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌کان له ئێران له ساڵی ١٣٨٩، دوای سه‌رکووته خوێناوییه‌که‌ى خه‌ڵکی نارازی له ساڵی ١٣٨٨، به‌رپرسان و ده‌سه‌لاتدارانی رژیمی ئێرانی تووشی سه‌رسوورمانی سیاسی کرد. چونکه ده‌سه‌لاتدارانی رژیمی ئێران وایان ده‌زانی، دوای سهرکووتهکان و ده‌ستبه‌سه‌رکرانه‌کانی ده‌یان هه‌زار که‌سی ساڵی ١٣٨٨ و میلیتاریزه‌کردن و ئه‌منیه‌تى کردنی کۆمه‌ڵگا و بهر٠ێوهبردنی ئیعدامى به کۆمه‌ڵ و یه‌ک له‌دوای یه‌ک، کۆمه‌ڵگایان ترساندووه.ساڵی ١٣٨٩، ناردنی کرمی رایانه‌یی ناسراو به ئێستاکس نێت که هه‌ڵسووراندنی هێندێک له دامه‌زراوه‌کانی ناوکه‌یی رژیمی ئێرانی سه‌قه‌ت کرد، سه‌رنجى زۆربه‌ى هه‌واڵده‌رییه‌کانى راکێشا .ساڵی ١٣٨٩، ساڵی زیاترکردنی ئابڵوقه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها ئابڵوقه‌کانی یه‌ک لایه‌نه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا و هێندێک له وولاتانیتر، دژی ئێران بوو، رووسیه نزیکی و پێوه‌ندى سیاسی وهلاتهکهى بۆ ئه‌مریکا به پشتیوانیکردنی له بر٠یارنامهی ١٩٢٩ شۆر٠ای ئاسایش له‌دژی رژیمی ئێران نیشاندا. له په‌سه‌ندکردنی ئه‌و بر٠یارنامهیه، ده‌وڵه‌تی چین سهرهر٠ای خۆپاراستنهکانى له‌ئاکامدا به‌شداری کرد.ساڵی ١٣٨٩، شیرکه‌ته گه‌وره‌کانی نه‌وتی جیهانی، خۆیان له سه‌نعه‌تی نه‌وت و گازی ئێران کێشایه‌وه، شیرکه‌تی به‌ریتانیایی _ هۆڵه‌ندی شێل، شیرکه‌تی فه‌رانسه‌وی توتاڵ، شیرکه‌تی نۆروێژی ئێستات ئێوهیل و شیرکه‌تی ئیتالیایی ئێنی له‌و شیرکه‌تانه بوون.له‌مانگه‌کانی رابردوودا به په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی موناقشه‌ی ناوکه‌یی و زیادبوونی ئابڵوقه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ئێران، دژوارییه‌کان و قه‌یرانه‌کانی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ی رژیمی ئێران زیادیان کرد. سه‌ره‌راى ئه‌وانه‌ش رووداوه‌کانی بێ پێشوونهى وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی کانتینه‌ره‌کانی هه‌ڵگری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و مادده هۆشبه‌ره‌کان له نیجه‌ریه و یان له به‌نده‌رکانی ئیتالیاش به‌و کێشانه زیاد بوو.ساڵی ١٣٨٩، ده‌زگای دیپڵۆماسی رژیمی ئێران له رووی نێونه‌ته‌وه‌یی تووشی قه‌یران بوو ، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ى رژیمى ئاخوندى مهنوچههرى موتته‌کی که بۆ جه‌وله‌یه‌ک بۆ سینهگاڵ ناردبوو له‌کاتى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سینگاڵی، پێى راگه‌ێندرا که له‌سه‌ر کار لابردراوه.ساڵی ٨٩، گێره‌وکێشه له‌ناو باڵی ده‌سه‌لاتداری حکومه‌ت، یانی ئهوسولگهرایان به‌ره‌وسه‌ر چوو به‌شێوه‌یه‌ک که چه‌ند نوێنه‌ری ناسراوی ئوسولگه‌را له مه‌جلیسی شۆر٠ای ئیسلامی، چه‌ندین جار رایانگه‌یاند که ره‌حیمی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری، ئیختلاسی (وه‌لاخستنى پووڵ) گه‌وره‌ی کردووه.له‌رووی ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی شۆرش له تونس، میسر، لیبی، عێراق ، یه‌مه‌ن، سوریه‌و… هه‌تا کوشتنه‌کانی خوێناوی له شهر٠ی ئه‌فغانستان و عێراق، کاره‌ساتی مرۆڤی و ژینگه‌یی ژاپۆن به‌هۆی سۆنامی و بومه‌له‌رزه و ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌کانی ئه‌تۆمی که به ووته‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن، خه‌ڵکی ئه‌و وولاته خراپترین قه‌یرانی خۆیان دوای روودانی شهر٠ی جیهانی دووهه‌م ئه‌زموون ده‌که‌ن، هه‌تا وه‌رشکست بوونى ئابووری یۆنان، خۆپێشاندانه‌کانی کرێکاری له یۆنان، فه‌رانسه، به‌ریتانیا، پۆرته‌قاڵ، ئێران، ئه‌مریکا و… له‌و رووداوانه‌ی بوون که له‌ساڵی ١٣٨٩، یه‌ک له دوای یه‌ک هاتنه دی. ئاڵوگۆر٠هکان له تونس و میسر، ته‌واوی دونیاى خسته ژێرکاریگه‌ری خۆی وجارێکیتر له‌مێژوو، بر٠یاری شۆر٠ش و هێزی خه‌ڵک بۆگۆر٠ینی نه‌زمی داسه‌پاو و هه‌ڵبژاردنی چاره‌نووس بوو به کێشه‌ی رۆژی جیهان. دووباره خه‌ڵکی بێبه‌ش و لاوه‌کان بۆ سازکردنی جیهانێکی تر قۆڵیان هه‌ڵماڵیوه. جیهانێک که بێ هه‌ژاری و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و چه‌وسانه‌وه و بێ سانسۆر و خنکاندن، شه‌ر٠ و سه‌رکوت، به‌ندیخانه‌ی و شکه‌نجه و له‌سێداره بێت.کۆمه‌ڵگای ئێران له کۆتایی رۆژه‌کانی ساڵى ١٣٨٩ شاهیدی جینایه‌تێکی تر له به‌ندیخانه‌ی قزڵ حسار بوو. له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا، بهندکراوانێک که‌سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی ١٠ بهندکروا ناره‌زایه‌تیان دهربر٠یبوو که‌وتنه به‌ر هێرشی در٠ندانهی پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌ی رژیمی ئێران و نزیک به ١٥٠ به‌ندکراویان کوشت و بریندارکرد.رژێمی ئێران له دوو سێ مانگی دوایی، سهرهر٠ای راگه‌یاندنی لابردنی بهئامانجدارکردنهکانی سوبسیدهکانى ده‌وڵه‌تی و به‌ره‌وسه‌ر چوونی گرانی و هه‌لاوسانی له‌راده‌به‌ده‌ر، گرتنه‌کان و له‌سێداره‌دانه‌کانیان زیاد کردووه، به‌و سه‌ره‌تایه بابه‌ته‌که‌مان له‌پێوه‌ندی به گرنگترین رووداوه‌کانی ساڵی ١٣٨٩ درێژهپێ ده‌ده‌ین.لابردنی یارانه‌کانی دهوڵهتییهکێک له گرنگترین رووداوه‌کانی ساڵی ١٣٨٩ له ئێران، لابردنی یارانه‌کانی ده‌وڵه‌تی بوو، باسی بهر٠ێوهبردنی یاسای مهبهستدارکردنی یارانه‌کان، له‌ته‌واوی ماوه‌ی ساڵ مێدیاکان و کۆبوونه‌وه‌کانی ئابووری ئێرانی به‌خۆی سه‌رقاڵ کردبوو. له ده‌سپێکی ساڵی ١٣٨٩، کێشه‌کانی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس ئه‌و باسه‌ى گه‌رم کردبوو. ئه‌حمه‌دی نژاد، بۆ بهر٠ێوهبردنی گه‌لاڵه‌ی بهمهبهستدارکردنی یارانه‌کان ٤٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن ( نزیک به ٤٠ ملیارد دۆلار) بۆدجه‌ی داوا کردبوو، به‌لام مه‌جلیس ئه‌و بودجه‌یه‌ی به ٢٠ هه‌زار ملیارد دۆلار که‌م کرده‌وه. دوای چه‌ندمانگ گێره‌وکێشه و نهێنی کاری و به‌ڵێن و ههر٠هشه، له‌ئاکامدا شه‌وی شه‌ممه ٢٧ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٩، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد له به‌رنامه‌یه‌کی تی ڤیدا باسی ده‌سپێکی بهر٠ێوهبردنی یاسای مهبهستدارکردنی یارانهکانى کرد، به‌پێى ووته‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد، له ده‌سپێکی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٨ى سه‌رماوه‌زی ١٣٨٩، لهخۆگرهکانى ووزه، ئاو و نان له ته‌واوی وولات به نرخێکی نوێ ده‌سپێده‌کات.هاوکات له‌گه‌ڵ بهر٠ێوهبردنی یاسای مهبهستدارکردنی یارانه‌کان له نیوه‌شه‌وی شه‌ممه ٢٧ى سه‌رماوه‌ز که به بر٠یاری ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ستیپێکرد، که‌شی ئاسایشی له ته‌واوی وولات به‌توندی زیادبوو. هێزه‌کانی ئینتزامی و سوپای پاسداران و به‌شێوه‌ی کاروان گه‌لی نیزامی له شاره‌کانی کوردستان و کرماشان ده‌خولانه‌وه و که‌شێکی ته‌واو میلیتاریزه‌یان له‌و ناوچانه‌دا پێکهێنابوو. کرده‌وه‌ى هاوشێوه له له شاره‌کانی تری وولات وه‌ک تاران، ئیسفه‌هان، شیراز/ مه‌شهه‌د، ته‌ورێز و... به‌ر٠Žێوهچوو.له‌هه‌نگاوی یه‌که‌می بهر٠ێوهبردنی ئه‌و یاسایه، هه‌ر لیتر به‌نزین بۆ ٤٠ ٠ تمه‌ن و هه‌ر لیتر به‌نزینی ئازاد بۆ ٧٠ ٠ تمه‌ن به‌رز بۆوه، له‌لایه‌کی تره‌وه، به‌های هه‌ر لیتر گازۆڵی سه‌همیه‌یی بۆ ١٥٠ تمه‌ن به‌رز بۆوه و هه‌روه‌ها نرخى گازۆڵی غه‌یره سهمیهیی به لیتری ٣٥٠ تمه‌ن گه‌یشت.هه‌ر نانێکی له‌واش که تائێستا به ٣٠ تمه‌ن ده‌فرۆشرا به ٧٥ تمه‌ن و نرخى هه‌ر نانێکى به‌ربه‌ریش بۆ ٣١٠ تمه‌ن به‌رز بۆوه. نرخى ئارد له ٧٥ قران له‌هه‌ر کێلۆیه‌ک بۆ ٢٧٠ هه‌تا ٣٠ ٠ تمه‌ن له هه‌ر کیلۆیه‌ک گه‌یشت.گه‌شه‌کردنی بێکارییهکێک له ئاکامه خراپه‌کانی به‌رنامه‌کانی ئابوورى ده‌وڵه‌ته‌کانی نۆهه‌م و ده‌یه‌می ئه‌حمه‌دی نژاد، زیادبوونی ژماره‌ی بێکاران بووه. به‌هاری ئه‌مساڵ، ناوه‌ندی رێژه‌ی ئێران رێژه‌ی بێکارانی له ئێران ١٤.٦ له‌سه‌د راگه‌یاند، خانووى کرێکاری حکومه‌تی ووتی: ئه‌و رێژه‌یه درووست نییه و ١٧ له سه‌دی ئێرانییه‌کانی ئاماده‌ى کار، بێکارن.له‌ساڵی ١٣٨٤ مه‌حمودی ئهحمهدینژاد کاتێک که به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وڵه‌تی وه‌ئه‌ستۆگرت، دۆزینه‌وه و درووست‌کردنی کاری به یه‌کێک له گرنگترین ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تی خۆی راگه‌یاند. له‌و کاتدا به‌پێی رێژه‌کانی ره‌سمی، ته‌نیا ٧ له‌سه‌دی هێزی ئاماده به کارکردن بێکار بوون، به‌لام له‌و کاته‌ی که ئه‌حمه‌دی نژاد بۆته سه‌رۆک کۆماری ئێران رێژه‌ی بێکاران له ئێران زیاتر و بۆته دووهێنده‌ی جاران.دیاریکردنی که‌مترین ئاستی حه‌ق ده‌ست بۆ ساڵی ١٣٩٠ وهلیوڵلا ساڵحی، ئه‌ندامی شۆر٠ای به‌رزی کاری حکومه‌تی ئێران، ٢٣ى ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٨٩، له‌ووته‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئیلنا، لهمهر٠ زیادبوونی حه‌ق ده‌سته‌کان ووتی: به زیادکردنى ٩ له سه‌د که‌مترین ئاستی حه‌ق ده‌ستی کرێکاران بۆ ساڵی داهاتوو ٣٣٠ هه‌زار و ٣٠ ٠ تمه‌ن دیاری کراوه، له‌حاڵێکدا که بانکی ناوه‌ندی هه‌لاوسانی ١٣ له‌سه‌د راگه‌یاندووه. له‌ئێستادا حه‌قده‌ستی کرێکاران ٣٠ ٣ هه‌زار تمه‌نه، ته‌نانه‌ت به ووته‌ی هێندێک له به‌رپرسان و پسپۆر٠انی حکومه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌مانگێکدا یه‌ک ملیۆن و دووسه‌دهه‌زار تمه‌نی داهات نه‌بێ له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌بێت.دواکه‌وتنى بودجه‌ی ساڵی ١٣٨٩سهرلێشێواوی و قه‌یرانی ئابووری و سیاسی رژیمى ئاخوندى بهرادهیێک گه‌یشتبوو که به پێچه‌وانه‌ی سی و یه‌ک ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ ته‌نانه‌ت مه‌جلیسه‌که‌یان نه‌یتوانی بودجه‌ی ساڵی ١٣٩٠ په‌سه‌ند بکات. له ده‌ستپێکی مانگی ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٨٩، باسی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران زیاتر له هه‌ر باسێک، مێدیاکانی حکومه‌تی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردبوو. ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، گه‌لاڵه‌ى بودجه‌ی به ٧٥ رۆژ دواکه‌وتن تهحویلى مه‌جلیس دایه‌وه. زۆرێک له کارناسانی ئابووری و سیاسی ئێران له‌و باوه‌ره‌دان که هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گه‌لاڵه‌ى بودجه‌ی ئاوا دره‌نگ خسته به‌رده‌ستى نوێنه‌رانی مه‌جلیس بۆ ئه‌وه‌ى که که‌مترین کاتیان له‌به‌رده‌ستدا بێ بۆ باس کردن له‌سه‌ری و به‌زووترین کات په‌سه‌ندی بکه‌ن.له گه‌لاڵه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ مه‌جلیس، بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت له‌ساڵی داهاتوو نزیک به ١٧٧ هه‌زار ملیارد تمه‌ن (نزیک به ١٨٠ ملیارد دۆلار)ه که ده هێنده‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٣٨٠ یه. ٨٩ هه‌زار ملیارد تمه‌ن له‌و به‌شه بۆ خه‌رجیه‌کانى ده‌وڵه‌ت ته‌رخان کراوه که ٣٩ له‌سه‌دى زۆرتره له ساڵی ١٣٨٣ی ده‌ورانى سه‌رۆک کۆمارى محه‌ممه‌دی خاتمی. ته‌نیا بودجه‌ی شیرکه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌کان له لایحه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٣٩٠ ، له‌به‌رانبه‌ر به ساڵی ٨٨، ٤٢ له‌سه‌دی زیاد کردووه، له‌حاڵێکدا که ده‌با بودجه‌ی تایبه‌ت به ده‌وڵه‌ت که‌م بێته‌وه.لابردنی مه‌نوچێهر موتته‌کی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانلابردنی له‌ناکاوی مه‌نوچێهری موتته‌کی، ئه‌ویش له‌حاڵێکدا که له مهئموریهتى ده‌ره‌وه‌ی وولاتدا بوو، بوو به هه‌واڵێکی گه‌رمی مێدیاکانی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی. مه‌نوچێهر موتتکی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی ئاخوندی له‌حاڵێکدا له رۆژی ٢٢ى سه‌رماوه‌زی ١٣٨٩، له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ده‌وڵه‌تی کودتا لابردرا که خه‌ریکى راگه‌یاندنی په‌یامی ناوبراو به سه‌رۆک کۆماری سینگاڵ له‌و وولاته بوو. موتته‌کی له‌کاتی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سینگاڵ له لابرانی خۆی ئاگادار بۆوه. له‌راستیدا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رانه‌وه‌ستا که ناوبراو له‌و جه‌وله دوو رۆژه‌یه بگهر٠ێتهوه. عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، جێگه‌ى گرته‌وه.کۆتایی هاتنی ده‌سه‌لاتى هاشمی ره‌فسه‌نجانی به‌سه‌ر مه‌جلیسی خوبره‌گانی رێبه‌ری رژیمی ئاخوندیئهکبهر هاشمی ره‌فسه‌نجانی، له‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیسی خوبره‌گان لابردرا، ره‌فسه‌نجانی، له قسه‌کانی له ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌ی خوبره‌گان، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که خۆی چه‌ندین جار داوای له مه‌هده‌وی که‌نی کردووه که ببێته سه‌رۆکی مه‌جلیسی خوبره‌گان که هه‌ر جار مه‌هده‌وی که‌نی به‌هۆی ماندووبونی خۆی ئه‌و پله‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ووتی ئه‌گه‌ر مه‌هده‌وی که‌نی ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پله‌یه بێت ناوبراو له‌خۆ پالاوتن لاده‌چێ تا به پێى ووته‌ی ناوبراو کێشه‌کان ته‌واو بن. هێندێک له لێکۆڵه‌ره‌وان لابردنی ره‌فسه‌نجانی به رێنوێنى خامنه‌یی ده‌زانن، به‌لام هێندێک له‌وباوه‌ره‌دان که باروودۆخی رژیمی ئێران ئه‌وه‌نده لهشکاندایه که خودی ره‌فسه‌نجانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که خۆی وه‌ک که‌سی دووهه‌می وولات، له رووداوه‌کانی داهاتووی وولات بکشێنێته‌وه و سه‌رمایه له‌سه‌ر داهاتوودا نانێ.زیادکردنی ئابڵوقه‌کانی ئابووری له‌سه‌ر ئێرانبر٠یارنامهی ١٩٢٩ له شۆر٠ای ئاسایش، ٩ى ژووئێنی ٢٠ ١٠ _ ١٩ى جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ په‌سه‌ندکرا و به‌مشێوه‌یه‌یه ئابڵوقه‌ى نوێى ئابووری بۆسه‌ر ئێران زیاد کرا. ١٢ وولات به‌و بر٠یارنامهیه ده‌نگی ئه‌رێیان دا. لوبنان به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌که نه‌کرد و دوو وولاتی تورکیا و به‌رازیلیش ده‌نگى مه‌نفیان دا.له‌ده‌سپێکی چوونی په‌روه‌نده‌ی ئێران بۆ شۆر٠ای ئاسایش له‌ساڵی ٢٠ ٠ ٦، هه‌شت بر٠یارنامه لهمهر٠ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌و شۆر٠ایهدا په‌سه‌ندکراوه که چواریان ئابڵوقه‌کانی سهرئێرانه. به‌لام ئابڵوقه‌کانی په‌سه‌ندکراو بۆسه‌ر ئێران له بر٠یارنامهی کۆتایی (١٩٢٩) له‌هه‌موویان قورس‌تر بووه. په‌سه‌ندکردنی ئه‌و بر٠یارنامهیه، دووهه‌مین ئاڵوگۆر٠ی گرنگی ساڵی ٢٠ ١٠ له کێشه‌ى ناوکه‌یی ئێران، دوای گۆر٠ینی سیاسه‌ته‌کانی چین و رووسیا بۆسه‌ر ئێران بوو.بر٠یارنامهی ١٩٢٩، داوا له ئێران ده‌کات که، ته‌واوی چالاکیه‌کانى بۆ پالاوتهکردنى ئۆران‌یۆم و دروستکردنی پلۆتۆنیۆم (له‌ناوه‌ندی ئاوی قورسی ئه‌راک) ر٠اگرێ. به‌لام هێشتا به‌هۆی سه‌رپێچییه‌کانی ئێران له بهر٠ێوهبردنی بر٠یارنامهکانی پێشوو، سزاکانی قورس‌تر دژی ئه‌و وولاته په‌سه‌ند کرا و وولاتانی ئه‌ندام له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ناچارکردووه که کرده‌وه‌ى پێبکه‌ن.بر٠Žیارنامهی ١٩٢٩، هه‌رشێوه ههڵسوورانێکى ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وولات وه‌ک به‌شداریکردن له گهلاڵهکانی ده‌رهێنانی ئۆران‌یۆم له وولاتانی تر یان به‌شداریکردن له درووست‌کردنی مادده و ته‌کنۆلۆژیای ئه‌تۆمی قه‌ده‌غه‌کردووه. ناردنی ٨ جۆره که‌لوپه‌لی نیزامی بۆ ئێران و درووست‌کردنی هه‌ر موشه‌کێکى دورهاوێژ به‌توانایی هه‌ڵگرتنی کلاوه‌ی ناوکه‌یی له‌لایه‌ن ئێران قه‌ده‌غه‌کراوه.له‌و بر٠یارنامهیه وولاتانی ئه‌ندامی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌شێ له هاتنی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی ئێران بۆ وولاتی خۆیان به‌رگری بکه‌ن و ژماره‌یه‌کی تریش له که‌سه‌کان و شیرکه‌ته‌کانی ئێرانی ناوبردوو که ده‌بێ داراییه‌کانیان ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت. له بر٠Žیارنامهکانی پێشووی شۆر٠ای ئاسایش سه‌فه‌ری ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران به وولاتانی تری قه‌ده‌غه‌کراوه. لهبر٠Žیارنامهی ١٩٢٩،زیاتر له ٤٠ شیرکه‌ت و که‌س ده‌که‌ونه به‌ر ئابڵوقه‌کان، که لانیکه‌م ١٥ شیرکه‌ت و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه سوپای پاسدارانن که قه‌رارگای خاتمولئه‌نبیا ناسراوترینیانه.ئابڵوقه‌کانی یه‌ک لایهنهبر٠یارنامهی ١٩٢٩، زیانێکى قورسی به ئابووری ئێران گه‌یاند، به‌لام قورس‌تر له‌و بریارى سه‌پاندنى ئابلۆقه‌ى یه‌ک لایه‌نه له لایه‌ن ئه‌مریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و وولاتانی تری گه‌وره‌ی جیهان له دژی ئێران بوو که لهناورهاستی ساڵی ٢٠ ١٠ به‌ر٠Žێوه چوو. ئه‌و ئابڵوقانه له ناردنی به‌رهه‌مه پالاوتهکراوهکانى نه‌وتی بۆ ئێران وه‌کو به‌نزین ده‌ستیپێکرد و ورده‌ورده گرنگترین سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانى ئێران یانی نه‌وتی گرته‌وه.دووهه‌مین ئابڵوقه‌کانی ئه‌مریکا له‌رۆژانی به‌رله کۆتایی ساڵی ٢٠ ١٠ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریکا راگه‌یه‌ندرا. مه‌به‌ستی ئه‌و ئابڵوقانه شیرکه‌ته‌کانی سه‌ربه سوپای پاسداران و هێڵه‌کانی که‌شتیرانی ئێران بوون.دوای ئه‌مریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا، ژاپۆن و کوریای باشووریش ئابڵوقهکانیان هاویشتهسهر ئێران، یه‌کێتی ئه‌وروپا لیستێکی گه‌وره‌ی له بانکه‌کان و شیرکه‌ته‌کانی ئێرانی وه‌ک بانکه‌کانی میللی، سادرات، رفاه، میلله‌ت، گه‌شه‌کردنی سادراتی ئێران و ته‌واوی لقه‌کانیان له ته‌واوی ئه‌وروپاى خسته به‌ر ئابلۆقه.ده‌یان شیرکه‌ت و دامه‌زراوه‌ی ئێرانی وه‌ک پێشه‌سازى هه‌وایی ئێران، شیرکه‌تی فه‌ناوه‌ری سانتیفیوژی ئێران، شیرکه‌تی بیمه‌ی ئێران، ئۆتۆمبێل سازی ئه‌راک و شیرکه‌تی په‌رتۆ سه‌نعه‌ت له لیستی ئابڵوقه‌کانی ئه‌وروپایی جێگه‌یان گرتووه.دوو وولاتی هیند و چین که کر٠یاری نیوه‌ی زیاتری نه‌وتی هه‌نارده‌کردنی ئێران بوون، ورده‌ورده و به‌شێوه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراو کر٠ینی نه‌وت له‌ئێرانیان که‌م کرده‌وه. کر٠Žینی نه‌وت له‌لایه‌ن چین هه‌ر له حه‌وتووه‌کانی ده‌ستپێکی دوای په‌سه‌ندکردنی بر٠یارنامهی ١٩٢٩ به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه چوو و دوای ئه‌و بانکی ناوه‌ندی هیند له‌م دواییانه رایگه‌یاند که ئاسانکارى بانکی بۆ دانى نرخى نه‌وتى ئێران دروست ناکات.تا ئێستا ئاکامه‌کان نێشانیداوه که ئابڵوقه‌کانی ئابووری، زیاترله‌وه‌ی که حکومه‌ت زه‌ره‌ره‌که‌ی ببینێ بۆته هۆی بێ‌کاری لهر٠ادهبهدهر و هه‌لاوسان و گرانی له کۆمه‌ڵگا و له‌ئاکامدا زیاترین زیان وه‌به‌ر کرێکاره‌کان و خه‌ڵکی بێبه‌ش ده‌که‌وێت. له‌حاڵێکدا ئه‌گه‌ر رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان به‌جێی ئابڵوقه‌ی ئابووری، بایکۆتی سیاسی رژێمی ئێران بگرنه‌به‌ر باندۆرهکهی راسته‌وخۆ بهرهورروی حکومه‌ت ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها به قازانجى خه‌ڵکی خه‌باتکار و ئازادیخواز ته‌واو ده‌بێت.هاتنی سالانه ١١ملیون په‌روه‌نده بۆ ده‌زگای دادی ئێرانبه پێى ووته‌ی غولامعه‌لی ره‌زایی، سه‌رۆکی گشتی دادگای پارێزگای ئه‌رده‌بێل، ده‌زگای داد به پێراگه‌یشتن به ١١ ملیون په‌روه‌نده‌ی هاتوو له‌ماوه‌ى یه‌کساڵدا، کارێکی قورس له‌ئه‌ستۆ بووه. ناوبراو رایگه‌یاند، ٧هه‌زار قازی کاری پێراگه‌یشتن به‌و ١١ ملیون په‌روه‌نده‌یان له‌ئه‌ستۆیه.ده‌زگای دادوه‌ری نزیک به ١٠ ملیون په‌روه‌نده‌ی له‌به‌رده‌ستدایه و قازییه‌کانی ناچارن که رۆژانه ٣ هه‌تا ٨ په‌روه‌نده بخوێننه‌وه، په‌روه‌نده گه‌لێک که ده‌وترێت جاری وایه به فه‌رغوون دێته دادگا. به‌پێی ئه‌و راپۆر٠ته، ده‌زگای دادی ئێران ٨٠ ٠ قازی که‌م هه‌یه و هه‌رئێستا هێندێک له دادگاکان له کۆنبوونی قازییه‌کان، گله‌یی ده‌که‌ن.که‌مبوونی شوێن له بهندیخانهکانداغولامحوسێن ئیسماعیلی، سه‌رۆکی رێکخراوی به‌ندیخانه‌کانی ئێران، له کۆبوونه‌وه‌ى دادستانه‌کانی گشتی و شۆر٠شى رژیم، رۆژی چوارشه‌ممه ١ی ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٨٩، ووتی: به‌ندیخانه‌کانی ئێران، بۆ راگرتنی ٨٥ هه‌زار به‌ندکراو زهرفیهتى هه‌یه، به‌لام ئێستا ژماره‌ی به‌ندکراوه‌کانی گه‌یشتۆته ٢٢٠ هه‌زار که‌س. ئیسماعیلی ووتی: له ده‌ورانی یه‌ک ساڵ و نیوی به‌رپرساریه‌تی من، ٥٥ هه‌زار به‌ندکراو له‌ته‌واوی وولات زیادبوون، به‌لام ته‌نانه‌ت ٥٥ مه‌تر شوێن بۆ به‌ندیخانه‌کان زیاد نه‌بوون، ته‌نیا له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین ٦٠ ٠ هه‌زار به‌ندکراو راگیراون.زیادبوونی لهسێدارهدراوهکانسهرهر٠ای ناره‌زایه‌تیه‌کانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وولات، ده‌زگاى مرۆڤ کوژی رژیمی ئاخوندی له‌کار ناکه‌وێ و به خێرایی و بێ راوه‌ستان قوربانی ده‌گرێ. به‌پێی راپۆر٠تی ٢٠ ١٠ ى رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی(ئه‌منێستی) و رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، زیاترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی سالانه‌ى له ١٠ ساڵی رابردوو دا هه‌بووه و لانیکه‌م ٥٤٦ که‌س له ساڵی ٢٠ ١٠ ، له ئێران له‌سێداره‌دراون. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که رۆژانه به شێوه‌ى نههێنیى له زیندانه‌کان حوکمى ئیعدام به‌رێوه ده‌چێ. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی یه‌کشه‌ممه ١٩ى بانه‌مه‌ر٠ دادگای گشتی و شۆر٠شی تاران به‌ده‌ر کردنی به‌یاننامه‌یه‌ک راگه‌یاند که پێنج که‌س به ((تۆمه‌تی هاوکاری له بۆمب دانانه‌وه له ناوه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌تی و موحاریب)) له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین له‌سێداره‌دران. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا له‌سێداره‌دراوه‌کان، شه‌هیدان فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌کیلی و مه‌هدی ئیسلامیان ناوبردرابوون. له‌ساڵ ١٣٨٩، له‌سێداره‌دانی هاولاتیانی ئه‌فغانی له‌ئێران بوو به کێشه‌یه‌کی سیاسی و مێدیایی. به‌رله‌وه‌ش، شاندێک له‌نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئه‌فغانستان، دوای گهر٠انهوه له‌ئێران رایانگه‌یاند که لانیکه‌م سێ هه‌زار ئه‌فغانی له‌به‌ندیخانه‌کانی ئێران به ئیعدام مه‌حکوم کراون.رۆژی شه‌ممه نۆهه‌می رێبه‌ندان، دادگای شۆر٠شی تاران رایگه‌یاند که زارا به‌هرامی، ژنێک به ره‌گه‌ز ئێرانی هوله‌ندی، به‌ره‌به‌یانی هه‌ر ئه‌و رۆژه به تۆمه‌تی را‌گرتن و فرۆشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان له‌سێداره‌دراوه. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌درێژه‌ى ئه‌و ره‌وته‌دا عه‌لی سارمی به‌تاوانى سه‌ردانى که‌س و کارى له که‌مپى ئه‌شره‌ف شوێنى نیشته‌جێ بوونى موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران ئیعدام کرا. عه‌لی ئه‌کبه‌ر سیاده‌ت به تۆمه‌تى هه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیتلاعاتی ئیسرائیل، و دووبه‌ره‌کایه‌تی له‌گه‌ڵ رژیم و فه‌سادی سه‌ر عه‌رز ئیعدام کرا.به‌پێی راپۆر٠تهکانی ره‌سمی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ، ژماره‌ی له‌سێداره‌دراوه‌کان له ئێران له ٢٤ رۆژی ده‌ستپێکی مانگی ژانوییهى ٢٠ ١١، لانیکه‌م ٧٣ که‌س بووه.شۆر٠ش و تێکهه‌ڵچوونی خوێنین له به‌ندیخانه‌ی قزڵ حه‌ساری کهرهجچوارشهممه، ٢٥ى ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٨٩ له‌دوای ده‌رکردنی حوکمی له‌سێداره‌دانی ١٠ که‌س له به‌ندکراوی به‌ندیخانه‌ی قزڵ حسار و ناره‌زایه‌تی دهربر٠ینى هه‌زاران هاوبه‌ندى ئه‌و که‌سانه له‌زیندان، تێکهه‌ڵچوونی خوێنین له به‌ندیخانه هاته ئارا که بوو به‌هۆى کوشتن و برینداربوونی لانیکه‌م ١٥٠ که‌س. سێ هه‌زار که‌س له به‌ندکراوان له کرده‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی دهربر٠ین ده‌ستیاندایه شکاندی شووشه و ده‌رگای به‌نده‌کان و به ووتنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دان ده‌بێ راوه‌ستێ ناره‌زایه‌تى خۆیان سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانى رژیم پیشان دا.نار٠هزایهتی جیهانی لهمهر٠ به‌ردبارانکردنی سهکێنه محه‌ممه‌دی ئاشتیانیلهحاڵێکداکه ناره‌زایه‌تی جیهانی له‌دژی به‌ردبارانکردنی سهکێنهمحهممهدی ئاشتیانی له جه‌ریان بوو، یه‌که‌مجار هه‌واڵ ئازادی ناوبراویان به مه‌به‌ستى به‌لارێدابردنی بیرور٠ای گشتی بلاوکرده‌وه، به‌لام دوایی راپۆر٠تهکان ئه‌وه‌ی ده‌رخست که ئازادی دایکی دوو منداڵی مه‌حکوم به به‌ردبارانکردن درۆ بووه.مه‌حکوم بوونی رژێمی ئاخوندی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی گشتی رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکانشهوی سێشه‌ممه ٢١ دیسامبر به‌رانبه‌ر به ٣٠ ى سه‌رماوه‌زی ١٣٨٩، کۆمه‌ڵی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بر٠یارنامهیهکى په‌سه‌ندکراوی کومیته‌ی سێهه‌می کۆمه‌ڵی گشتی لهمهر٠ ئێرانی په‌سه‌ندکرد، ئه‌و بر٠یارنامهیه ١٨ى نوامبرى٢٠ ١٠ ، له‌کومیته‌ی سێهه‌می کۆمه‌ڵی گشتی، ناسراو به کومیته‌ی مافی مرۆڤ په‌سه‌ندکرا. لهوبر٠یارنامهیهدا ، سزاکانی دژه مرۆڤایه‌تی له‌ئێران وه‌ک، به‌ردباران، بر٠Žینه‌وه‌ی ئه‌ندامانى له‌ش ، قامچی لێدان به‌توندی ره‌خنه‌ی لێگرا. لهوخالانهی تر که ره‌خنه‌ی توندی له‌سه‌ره له‌و بر٠یارنامهیهدا، ژماره‌ی روولهههڵکشانى حوکمى ئیعدام له‌ئێران بوو. ئه‌و له‌سێداره‌دانانه، جاری وایه ئه‌وکه‌سانه‌ش له‌خۆده‌گرێت که له‌ته‌مه‌نی ژێر ١٨ ساڵ تووشی تاوان هاتوون.تیرۆری پسپۆر٠انی ناوکه‌یی له ئێرانله رێکه‌وتی ٢٩ى نوامبری ٢٠ ١٠ ، دوو پسپۆر٠ی ناوکه‌یی تیرۆرکران، به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، "شه‌هریاری" یه‌کێک له مامۆستایانی زانستی ناوکه‌یی ئێران له‌حاڵێکدا که به‌ره‌و شوێنی کاره‌که‌ی ده‌رۆیشت، به‌ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک که له‌لایه‌ن ماتۆرسهوارێک که به ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌که‌ی چه‌سپێندرا تیرۆرکرا. چه‌ند خوله‌ک دوای ئه‌وه و له چه‌ند کیلۆمه‌تر دوورتر هێرشێکی هاوشێوه بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلی فه‌ره‌یدون عه‌بباسی، پسپۆر٠ی ناوکه‌یی ئێران روویدا که‌ئه‌و که‌سه به ووشیاری به‌رله ته‌قینه‌وه، له ئۆتۆمبێله‌که‌ی هاته ده‌ره‌وه. ناوی عه‌بباسی له‌لیستی بلاوکراوه له شۆر٠ای ئاسایش له‌لایه‌ن رێکخراوی سیخۆر٠ی به‌ریتانیا (ئێم ئی ٦)دا هه‌بوو.ڤایرۆسی سهرسور٠هێنهری ئێستاکس نێتلهساڵی ٢٠ ١٠ ، ئێران بوو به ئامانجی گرنگترین هێرشی سایبری، ئیستاکس نێت، کرمێکی کامپیۆتهریه که به‌پێی هێندێک له‌و زانیارییانه‌ی بلاوبوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی ئیتلاعاتی رۆژئاوا بۆ زه‌ره‌رگه‌یاندن به دامه‌زراوه‌کانی ناوکه‌یی ئێران دارێژرابوو. شهر٠هکانی سایبێریسوپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی، سهرهر٠ای کۆنترۆڵى ته‌واوی ژێرخانه‌کانی په‌یوه‌ندی و رایه‌ڵه‌کانی ئیتلاعاتی ئێران، به‌پرسایه‌تی راسته‌وخۆ و بهر٠ێوهبردنی شهر٠هکانی سایبێریشى وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.له‌نوێترین هه‌واڵی بلاوکراوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، سه‌ردار غولامره‌زا جه‌لالی، سه‌رۆکی رێکخراوی په‌دافه‌ندی دژه عامیلی وولات، له‌دامه‌زراندنى قه‌رارگای شهر٠ی سایبێری رژیمی ئێران له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌واڵیدا. قه‌رارگا ووشه‌یه‌که که بۆ واحیده‌کانی جۆراوجۆری سوپای پاسداران به‌کاردێت، به‌لام جیاوازی ئه‌و قه‌رارگایه له‌گه‌ڵ نمونه‌کانی پێشوو ئه‌وه‌یه که هه‌ڵسوورانه‌کانی تایبه‌ته به شهر٠هکانی نوێ که له‌وه‌دا ئینته‌رنه‌ت، رایه‌ڵه‌کانی موخابیراتی و ژێرخانه‌کانی په‌یوه‌ندی رۆڵێکی یه‌جگار گه‌وره ده‌بینێت. گیان دانی لانیکه‌م چوارههزارکهس به‌هۆی پیس بوونی ههواسهرۆکی کۆمیسیۆنی بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیسی شۆر٠ای ئیسلامی، ئاشکرای کرد که به‌هۆی پیس بوونی هه‌واى وولات، لانیکه‌م ٤ هه‌زار که‌س گیانیان داوه. به‌پێی راپۆر٠تی ئێکۆنیوز، ٨ی به‌فرانباری ١٣٨٩، حسێنعه‌لی شه‌هریاری، ووتی: سه‌رچاوه‌ی پیسبوونی هه‌وا به‌هۆی که‌لوپه‌لی بارگواستنهوهیه و٢٢ له‌سه‌دی پیسبوونی هه‌وا له‌به‌ر کارخانه‌کانه و هه‌روه‌ها پالاوتگه‌ی نه‌وتی تارانیش ٦ له‌سه‌دی پیسبوونی هه‌وای تارانی خستۆته ژێر کاریگه‌رى. نوێنه‌ری زاهیدان وێراى پشت راستکردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه ووتی: به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا لانیکه‌م ٤ هه‌زارکه‌س گیانیان داوه.ساڵی مردنی دارستانه‌کانی ئێرانساڵی ٨٩، به ساڵی مردنی دارستانه‌کانی ئێران ناسراوه، ساڵێک که لهدهستپێکیهوه ئاگر که‌وته گیان دارستانه‌کانی ئێران و رێژه‌یێکى زۆرى دارستانه‌کانى له‌ناوبرد. به‌ده‌یان هیکتار له دارستانه‌کانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان، سه‌روئاوا، یاسوج و ناوچه‌کانی سه‌رسنووری پارێزگای کرماشان له نیوه‌ی هه‌وه‌ڵی ساڵ له‌ناو ئاگردا سووتان.زیادبوونی نه‌خۆشی ئایدز لهئێراننهخۆشی ئایدز، یه‌کێک له گرنگترین کێشه‌کانی به‌رده‌م زانست له‌کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو بوو‌و هه‌تا ئێستا ٣٤ ملیۆن نه‌خۆش له گشت جیهان تووشی بوون و سالانه نزیک به ٢ ملیۆن که‌س به‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌مرن.به‌پێی راپۆر٠تی دوکتور کامبیز مه‌حزه‌ری کارناسی پێشووی ده‌فته‌ری به‌رگری له تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ری رێکخراوی بێهزیستی ئێران، رایگه‌یاند: ٢٢ هه‌زار تووش بوو به‌و نه‌خۆشییه له‌ناو ئێران دۆزراوه‌ته‌وه که ئه‌و ڤایرۆسه له ده‌ستپێکدا خۆی ئاشکرا ناکات و له‌وانه‌یه هه‌تا ١٠ تا ١٧ ساڵ له‌له‌شی مرۆڤ دا بێت و دوایی خۆی ئاشکرا بکات. به‌و پێیه وه‌زیری بێهداشت و ده‌رمانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، رایگه‌یاند که، گر٠کانی ئایدز له‌رێگادایه.رووداوه‌کانی ناوگانه‌کانی هه‌وایی ئێران به هۆى کاریگه‌رى ئابڵوقه‌کانی ئابووری و نه‌بوونی بهر٠ێوهبهرێک له پیشه‌سازى وولات، به‌تایبه‌ت له سه‌نایعی نه‌وت و گاز، ناوگانه‌کانی هه‌وایی ئێران خهسارهتى گه‌وره‌یان به‌رکه‌وتووه. بۆ نمونه، ٢٦ى پووشپهر٠ی ٨٨، فرۆکه‌یه‌کی شهر٠کهری پایگای شه‌شه‌می راوکه‌ری بوشه‌هر که‌وته خواره‌وه و فرۆکه‌وانه‌که و یارمه‌تیده‌ری فرۆکه‌وانه‌که کوژران. رووداوێکی گه‌وره‌تر: رۆژی ١٩ى به‌فرانباری ١٣٨٩، له‌نزیکی ورمێ روویدا، بووئینگی ٧٢٧ ئێران ئایه‌ر که‌وته خواره‌وه و ٧٨ که‌س له موسافیرانی کوژران و ٢٦ کهسیتر ، به‌توندی برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه. له‌دوای ئابڵوقه‌کان له ساڵی ١٣٨٤ هه‌تا ئێستا، ئێران شاهیدی ٣٤ رووداوی هه‌وایی و به‌سه‌دان کوژراو و بریندار و به‌ملیارد دۆلار زه‌ره‌ری ماڵی بووه.لاهوتی، به خستنه رووی کێشه‌ی نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له ههڵفرینهکانی ناوخۆیی ووتی: ئێستا لانیکه‌م ته‌مه‌نی ناوگانی هه‌وایی ئێران زیاتر له ٣٧ ساڵه، له‌حاڵێکدا که رێژه‌ى نێوه‌نجى ته‌مه‌نی فرۆکه‌کانی موسافیر هه‌ڵگر ده‌بێت که‌متر له ١٤ ساڵ بێت.ماددههۆشبهرهکانرژێمی ئاخوندی، له‌مه‌یدانی قاچاخی مادده‌هۆشبه‌ره‌کانیش ههڵسوورهو به‌تایبه‌ت سوپای پاسداران، به‌قاچاخی مادده هۆشبه‌ره‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات و هه‌روه‌ها بلاوکردنه‌وه و فرۆشی له‌ناوخۆی وولات، سالانه به‌ملیارد دۆلار قازانج ده‌کا.قاچاخی چه‌ک له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندیبهڵگهگهلێکی زۆرهه‌یه که نیشان ده‌دات رژیمی ئاخوندی هه‌روه‌ک سێ ده‌یه‌ی رابردوو، به‌دوای قاچاخی چه‌که، بۆ نمونه، له‌نیوه‌ی مانگی نوامبر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نیجریه له دۆزینه‌وه‌ی بارێکی گه‌وره‌ی چه‌ک له پاپۆر٠Žێکی بازرگانی ئێرانی هه‌واڵیدا، به‌ووته‌ی رێکخراوی ئاسایشی نیجریه، که‌لوپه‌لی دۆزراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێران ناردراوه. شیرکه‌تی سی ئێ ئاـ سی جی ئێم که ناوه‌نده‌که‌ی له فه‌رانسه‌دایه ووتی: ١٣ کانتینه‌ری ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو که له‌لایه‌ن بازرگانێکی ئێرانی له به‌نده‌رعه‌بباس له باشووری ئێران بارکراوه و ئه‌و شیرکه‌ته بۆته قوربانی پیلانگێرى رژیمى ئاخوندى. زیادبوونی سانسۆرساڵی رابردوو، سانسۆری حکومه‌تی له‌سه‌ر مێدیاکان، نووسه‌ران و قه‌له‌م به‌ده‌ستان به توندییهکى زیاتر درێژه‌ی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ى کتێبه‌کانی وه‌ک کتێبه‌کانی فروخ فه‌رۆخزاد و سادیق هیدایه‌ت و هتد که پێشتر ئیزنی بلاوکردنه‌وه‌یان وه‌رگرتبوو له کتێبخانه‌کان و پیشانگاکانى کتێب کۆکرانه‌وه.رۆژی دووشه‌ممه ١٧ى خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٩، محه‌ممه‌د حسێنی، جێگری فه‌رهه‌نگی وه‌زارتی رێنوێنی، ره‌سمه‌ن رایگه‌یاند که له بابه‌تی بلاوکراوه‌کان چ تابیه‌تی و چ ده‌وڵه‌تی، ئه‌و گرووپانه‌ی که له حه‌وزه‌ی فه‌رهه‌نگی له وه‌زاره‌تی رێنوێنی نزیک بن، پشتیوانی ده‌کرێن.ئیسلامی کردنی زانکۆکاندوای ئه‌وه‌یکه خامنه‌یی بر٠یاریی گۆر٠انی زانستی مرۆڤی و کۆمه‌لایه‌تیدا ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی حکومه‌تی کۆبوونه‌وه تا ئه‌و به‌شانه به‌پێی پێوانه‌کانى ناوخۆیی ئیسلامی دارێژنه‌وه، یانی کرده‌وه و هه‌وڵێک که له سێ ده‌یه‌ی رابردوو شکستی خواردووه دووباره ئه‌زموون بکرێته‌وه . رژیمى ئاخوندى، به‌کردنه‌وه‌ی زانکۆکان له مانگی ره‌زبه‌ری ١٣٨٩، که‌شی ترس و تۆقاندنی زیاتر کرد، ده‌رکردن و پاکتاوکردنی مامۆستاکانی زانکۆکان، بێ به‌شکردنی هه‌ڵسووراوانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له خوێندن، بانگکردنی ناوبراوان بۆ ئیتلاعات و پارێزگاری، پۆلیسی کردنی که‌شی په‌روه‌رده‌ی وولات لهبهرنامهکانى کارى حکوومه‌ت بووه.کامران دانیشجو، وه‌زیری زانست، به مامۆستایان و به‌رپرسانی زانکۆکانى، ووت: ئێوه مافی ئه‌وه‌تان نییه که‌سانێک له زانکۆکان وه‌ربگرن که له رێبازی پراکتیکی بۆ ویلایه‌تی فه‌قیه و یاسای بنه‌ره‌تی هه‌نگاو هه‌ڵناگرێت. دانیشجو پێداگری کرد: راسته‌وخۆ و روون ده‌ڵێم که‌سانی پێویستی ئێمه له زانکۆکان ئه‌وکه‌سانه‌ن که پێبه‌ند وکرده‌وه به ئیسلام و ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌که‌ن.ناوی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند، له‌لیستی پالێوراوانی خه‌لاتى نوبێڵی ئاشتیناوی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که له‌ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێشه‌وه له به‌ندیخانه‌دا زیندانى کراوه له پله‌ی شه‌شه‌می لیستی پاڵێوراوانی وه‌رگرتنی خه‌لاتى نوبێڵی ئاشتی جێگه‌ی گرتووه. ئه‌و به‌ندکراوه سیاسیه کورده له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پارلمانی نۆروێژ وه‌کوو پاڵوێراوى وه‌رگرتنی خه‌لاتى نوبێلی ئاشتی ٢٠ ١١ بۆ کومیته‌ی دانی ئه‌و خه‌لاته ناسێندرا.داگیرکردنی ته‌واوه‌تی سینه‌ما له‌لایه‌ن حکومهتهوهسینهماى ئێران ئهمر٠ۆکه که‌وتۆته ده‌ست گۆپاڵ به‌ده‌ستان و که‌سانى بێ میشکى حیزبولاهی وه‌ک دێهنهمهکی و له‌به‌رانبه‌ردا سینه‌ماگه‌رانی راسته‌قینه له به‌ندیخانه و دوررخراونهتهوه. که‌سانى دیارى سینه‌مای ئهمر٠ۆی ئێران، حیزبولاییهکانن که به ئیمکاناتی زۆری ده‌وڵه‌تی، خراپترین سریاڵهکان و فیلمه‌کانی سینه‌مایی به‌تایبه‌ت سینه‌مای شه‌ر٠ و ئیسلامى ساز ده‌که‌ن هه‌تا مێشکی لاوه‌کان بشۆنه‌وه و به‌ره‌و به‌سیج و سوپای پاسدارانیان رابکێشن.
13 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 18 خوله‌ک لهمهوپێش