نووسینی : رێبوار حوسێنی چه‌پ گه ردی گه‌ردوون گه‌ڕان کوشتمینــــهزان په‌ره‌ســــتی بــۆ نـــان کوشتمـــی هـه‌ر چـه‌وســانــه‌وه‌ی بـێ حــــــه‌سانه‌وه ،ئــاخ مــــردن له کوێی ؟ ژیان کوشتمی(مامۆستا هه‌ژار)زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و مرۆڤانه‌ی که سه‌ره‌ڕای ژێرده‌سته‌یی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان و ژیانی کوله‌مه‌رگی و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌لاێک و له‌ناو گێژاوی سه‌رهه‌ڵگرتوی زۆرداری وبێ عه‌داڵه‌تی و خوێنڕێژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ره‌گه‌زپه‌رست دا له لایه‌کی تره‌وه ، بتوانن وه‌ک تیرێژ و شه‌به‌قێکی ره‌نگاو ره‌نگ ، دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی ره‌شی بێ به‌شی مرۆڤایه‌تی بده‌ن و ببنه....
چۆله چرای رووناکی رێگای خـۆ دۆزینه‌وه و به‌ره‌و قوتار بوون چون له بیابانی نه‌زانی و نه‌خوێنده‌واری دا . به‌ڕاستی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ و داهاتوشی بێته‌سه‌ر ، مرۆڤه چازان وبیرۆ مه‌ند و بلیمه‌ته‌کان له کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دا به‌گشتی و له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی کورد دا به‌تایبه‌تی ، ئهژمارهده ودانسقهن ، که له بواره جۆراوجۆره‌کانی :ئه‌ده‌بی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی و ئایینی دا ، ئاڵای به‌ره‌و پێشچون و فێرکردن و تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنیان له‌سه‌ر نه‌ڕه‌ی شانی دانابێ و داشـدار و رێبه‌ر و رێنوێنی چین و توێژه جۆراو جۆره‌کانی کۆمه‌ڵیان بووبــن !. گه‌لی کوردی به فهرههنگــی، فه‌رهه‌نگ و کلتور و زمان پێشێل کـراو ، خاوه‌نی ئهژماردهێک له‌و مرۆڤه دانسقه و ئهژماردانهیه که وه‌ک ئه‌ستێره‌ێکی پڕ شۆق و ترووسکه دار به ئاسمانی فه‌رهه‌نگ و کلتوری نهتهوایهتیمانهوه ده‌ترووسکێنه‌وه و هـی واشیان تێدایه که وه‌ک خۆر و ههسارهێک ، ئه‌ستێره و هه‌ساره‌ی تر به‌ده‌وریدا له سووڕ و خول دان دان و گه‌رما و رووناکی لێ وه‌رده‌گرن . باغچـهی ئه‌ده‌بی کوردستان ، له‌گه‌رمیان و له کوێستان . له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ، بێ بژار و پاراوه . زه‌نوێر و رازاوه‌یه ، پڕ بۆن و به‌رامه‌یه . بۆچی و هـۆکهی کامه‌یه؟. هۆی پاراوی زمانه ، لێزانی زمانه‌وانه . به هه‌ستیی ساعیرانه ، سـۆز و ئه‌وینی جـوانه . یه‌کێک له‌و زانایانه ، له‌و پسپۆڕ و چازانه . مامۆستای مامۆستایان ، شۆڕه سواری مه‌یدانی وێژه‌وانی ، قوتابخانه‌ی نه‌به‌ردی ، زانای زمانی کوردی . فیله‌سوف ، زانا ، هیـژا . نه‌سره‌وتوو له ریی وێژه . وه‌ستای دیواری هه‌ڵبه‌ست ، هه‌ست بزوێنی خاوه‌ن هه‌ست . هۆی شانازی ئه‌دیبان ، دۆستی زانا و نه‌جیبان . مامۆستا عبدولره‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندی ناسراو به مام هه‌ژار موکریانیه. مامۆستا هه‌ژاری هه‌ژاری کوردان ئه‌و شاعیر و وه‌رگێڕ و فه‌یله‌سوف و زمان زان و سیاسی و خه‌باتگێڕه بو که هه‌موو که‌س له پیرو لاو خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار ، له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه بایی داره‌کانی ئاشنان و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌ست و چیڕۆک و قسه نه‌سته‌قه‌کانی دا ، ژیاون وده‌ژین . مامۆستای بلیمه‌ت و پایه به‌رزمان ، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ژیانی پڕ له ره‌نج و کوێره‌وه‌ری خۆی ، بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه و نیشتمان له ریزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ، له‌بن به‌رد و ناو ئه‌شکه‌وتاندا بردۆته‌سه‌ر و له پێناو خۆشکردنی ژیانی گه‌له‌که‌ی دا ، ژیانی له خۆی تاڵ کردوه . به په‌رته‌وازه‌یی وله هه‌نده‌ران ، به‌رده‌وام له خزمه‌تکردن به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بووه . له بن شۆقی چراوگ و چڵۆسک و له‌بن به‌رد و تارێکایی ئه‌شکه‌وتاندا بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی نوسیویه و هۆنیویه‌تیه‌وه و هه‌مانه و هه‌ماری ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌ی پـێ مشت کردوه !. مامۆستا هه‌ژار سه‌رچاوه‌ێکی زوڵاڵ و به‌ته‌وژمی وێژه و ئه‌ده‌بی کوردی و هانده‌ر و ئیلهام به‌خشی رووناکبیران و خوێنده‌واران و شۆڕشگێڕان بووه و هه‌یه له پێناو خاشه‌بڕ کردنی زۆرداری و ژێر چه‌پۆکه‌یی و رزگاری و پێشکه‌وتنی کورد و ئازادی و ئاوه‌دانی کوردستان دا. مامۆستای نه‌مر هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری و هه‌وڵ دان بۆزانیاری و زانینی دیبـێ ، خۆشی ویستوه و پشتی گرتوه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ، هه‌ر که‌س که پشتی له گه‌لی کردبـێ و کلکه‌سووته‌ی بۆ دژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان کردبێ ، به خۆفرۆش و خائین و سپڵه و مایه‌ی شه‌رمه‌زاری زانیوه و به‌و په‌ڕی توانایه‌وه به‌گژی دا چوه و له ناو کۆمه‌ڵ دا له‌قاوی داوه . کتێبی ،، بـۆ کوردستان ،، ی به‌ڵگه‌ێکی حاشاهه‌لنه‌گری ئه‌م راستیانه‌ن !. له چێشتی مجیوردا به زمانێکی ره‌وان و پاراوی کوردی ژیان و به سه‌رهاته‌کانی خۆیمان بۆ ده‌گێڕیته‌وه و له پاڵ هه‌وڵ و دڵسۆزیه‌کانی له پێناو کورد و کوردستاندا، تێمان ده‌گه‌ێنێ که گرینگ نیه چۆن و له کوێ و له‌چ هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌ژی، گرینگ ئه‌وه‌یه که ئاوات و ئامانجت به‌رنه‌ده‌ی و ره‌سانه‌یه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ریت له لا به‌رز و پیرۆز بێ و دۆست و ئه‌غیاری خۆت و نه‌ته‌وه‌که‌ت بناسی و به چه‌پ و گوپ بارهقهڵڵای نه‌ته‌ویی ، ههڵنهماسی. به بۆچونی من مامۆستا هه‌ژار ، هه‌ر به‌ته‌نیا شاعیر و وه‌رگێڕ و نووسه‌ر و فه‌رهه‌نگ نووس نه‌بووه . به‌ڵکو فیله‌سوف وزاناێکی بواری کۆمه‌ڵایه‌تیش بوه . بۆ وێنه کاتێک مرۆڤ به‌رهه‌مه شێعریه‌که‌ی به‌ناوی ( به‌یتی سهرهمهر یان کۆشکی بلورین ) ده‌خوێنێته‌وه به راشکاوی بۆی ده‌رده‌که‌وێ که چه‌نده شاره‌زایانه گه‌ڵاڵه و پڵان بۆ داهێنان و ئاوه‌دان کردنه‌وه داده‌رێژێ و چۆن له‌و کۆمه‌ڵگایه دا که له‌و باسه‌دا له‌سه‌ری ده‌دوێ و له به‌رچاوانی رادهنێ ، ئه‌رک و مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵات ، دیار‌و ده‌ستنیشان ده‌کات. به‌ڕاستی ئه‌و جۆره بهرنامهرێژیه بۆ ژیان و ده‌ست نیشان کردنی به‌رنامه و ماف وئه‌و ئه‌رکانه‌ی که ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و باسی لێوه کردون و ئهشێوهی که ئه‌و له بواره جۆراو جۆره‌کانی ژیانی مرۆڤ دا گه‌ڵاڵه‌ی کردون ، هه‌ر ئه‌و جۆره به‌رنامه و یاسا و رێسایانه‌ن که ئێستا له نیزام و ده‌سه‌ڵاته پێشکه‌و تو و سوسیال دیموکراته‌کانی دنیا دا ، کار‌و باریان پی به‌رێوه ده‌برێ و گه‌لانی پێشکه‌وتوو شانازیان پێوه‌ده‌که‌ن . که ئه‌وه‌ش ئهوهدهسهلمێنی که مامۆستا هه‌ژار له‌دارشتنی پلان و یاسا دانان بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵ ، توانای به‌رچاوی هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وه دهردخا که مامهههژار له بواری سیاسیش‌دا شاره‌زاو لێزان بوه دروست به پێچه‌وانه‌ی که‌سانێک که پێیان وایه مامۆستا هه‌ژار سیاسی نه‌بوه !!. به‌راستی باس کردن له که‌سایه‌تی و لێهاتوویی و بیر تیژی و ده‌ست هه‌ڵێنی ئه‌و شاعیره به‌رز و به‌رێزه بۆوه ده‌بێ که به رۆژ و حهوتو و سیمیناری له‌سه‌ر بگیرێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ و له هه‌موو بارێکه‌وه شیکاری وهکرێ ، که ئه‌وه‌ش کاری مرۆڤی لێزان و سهردهرچوی ئه‌و بواره‌یه و له توانای ئیمه مانان دا نی یه و هیوادارم خه‌مخۆرانی پسپۆڕ له‌م باره‌وه هه‌وڵ بده‌ن و مشورێک بخــۆن . ئه‌وه‌ی که لێره‌دا من ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه که : به‌داخه‌وه ئه‌و گه‌وره پیاوه ، ئه‌و چه‌وساوه‌ی قه‌ت نه‌حه‌ساوه . ئه‌و ساعیری ناوداری کوردی ، ئه‌و هانده‌ری رێی نه‌به‌ردی . هه‌ر چۆن به‌کوردی بۆ کوردان ژیا !، له رۆژی چوارشه‌ممه 2 ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1369 ی کۆچی خۆری ، له ناو کوردان دا مرد و کوردان شینیان بۆ کرد . ئه‌و رۆژه هه‌ور گریان ، زه‌وی ئامیزی گرته‌وه ، دایکی نیشتمان روومه‌تی خۆی رنــی . کۆرپه‌ی ئه‌ده‌بمان ههتیوبوو، له‌ناو کوردان گریه و شین بوو . باغچه‌ی ئه‌ده‌ب سێس هه‌ڵگه‌ڕا شه‌ونم له‌سه‌ر گوڵان چـۆڕا . خامه‌ی ئه‌ده‌ب نووکی کول بوو ، وێژه پشتی چه‌مایه‌وه . په‌روانه بێ زه‌وق و سه‌رسام ، مۆمی ئه‌ده‌ب کوژایه‌وه . نووسه‌ر و شاعیرانی کورد ، وێکرا سۆرانیان شین کرد . منیش : وه‌ک داری روتی بێ گه‌ڵا ، وه‌ک نیشتمانی بێ قه‌ڵا . وه‌ک هه‌تیوی بێ به‌رگی خۆر لێ ئاوابوو ، وه‌ک ره‌نجده‌ری ئاره‌ق رشتوی ره‌نج زایهبوو . وه‌ک سه‌نگه‌ری چۆڵی شه‌هید ، وه‌ک چاوه‌ڕێی هیوابراوی بێ نهویــد . وه‌ک منداڵی هه‌ژارێکی باب نه‌گه‌راوه له‌سه‌فه‌ر ، وه‌ک بابرده‌ڵه‌ی بی ده‌سه‌ڵاتی به‌رده‌م بای قه‌زا و قه‌ده‌ر . له‌بیابانی یادی مامۆستای گه‌وره‌ی کورد ، سوڵتانی وڵاتی ئه‌وین و ئه‌ده‌ب و وێژه‌دا ، به ئاوی رێژنه بارانی ره‌حمه‌تی یه‌زدانی دستنوێژی وه‌فاداری ده‌شۆم وله ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا دا روه و رووگه‌ی ئه‌ویندارانی وێژه و ئه‌ده‌ب ، نوێژی رێز و سڵاو بۆ به‌رزی گیانی داده‌به‌ستم و له دیوانی یه‌زدانی پاک دا ، داوای ره‌حمه‌ت بۆ مامۆستا و گه‌شه و نه‌شه بۆ بزاڤی رزگاریمان و ئازادی بۆ کورد و ئاوه‌دانی بۆ کوردستان ده‌که‌م .
10 ساڵ و 9 مانگ و 3 کاتژمێر و 18 خوله‌ک لهمهوپێش