__ مێرمنداڵێک لەناوچەی سەڵماس خۆی هەڵواسی__ گەڵاڵەیەکی رزگاریدەر کە چارەنووسی لێڕەوارەکانی باکووری کوردستان بەرەو ناڕوونی دەبات__ کوژرانی ٢١ کورد لە سووریا لە لایەن داعشەوە __ دوکتۆرای فه‌خری له هه‌ولێر به‌خشرایه ئیسماعیل بێشکچی __ ئه‌ردۆغان وه‌ڵام بداته‌وهØ› بۆچی ڕۆڵه‌کانی کورد ڕێگای شاخ ده‌گرنه‌به‌ر __ یه‌که‌م مردن به کۆرۆنا له ئێران تۆمارکرا__ ئۆباما هه‌ره‌شه‌ی به‌کارهێنانی چه‌ک دژی روسیا و چین ده‌کات
مێرمنداڵێک لەناوچەی سەڵماس خۆی هەڵواسیمێرمندالێکی تەمەن ١٥ ساڵەی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شارستانی سەڵماس لەرێگەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "یاقووب محەممەدنژاد" خەڵکی ئاوایی " گوەلەن"ی سەر بە شارستانی سەڵماس بە هۆیەکی نادیار کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیە قوتابیی پۆلی ناوەندی بوو. بێ‌کاری، لاواز بوونی ئابووری، کەمی ناوەند و نەبوونی سیستەمی بارهێنان لە بوارەکانی زانستی و پیشەیی، ئەو هۆکارانەن کە کۆمەڵگە بەرەو خەمۆکی و پەرتەوازەی دەبات و بەوتەی کارناسانیش دەتوانێئەو هۆکارانە بن کە تاک بەرەو خۆ کوژی هان ئەدەن. بەوتەی شارەزایان، دەوڵەت و ناوەندە پێوەندیدارەکان پێویستە بۆ کەم کردنەوەی رێژەی خۆکوژی و خەمۆکی لەکۆمەڵگەی ئێران‌دا بێ‌کاری بنبڕ یان لانیکەم بگەیەنە ئاستێکی زۆر نزم و دەڵێین بێ‌کاری زۆر دیاردەی دزێویش بەدوای خۆیدا دێنێ.گەڵاڵەیەکی رزگاریدەر کە چارەنووسی لێڕەوارەکانی باکووری کوردستان بەرەو ناڕوونی دەبات دارستان و لێڕەوارەکانی باکووری کوردستانی ئێران بە هێندێهۆکاری وەکوو نابەرپرسیاریەتی و گۆڕانی ناوچەیی لەگەڵ مەترسیی فەوتانی یەکجاری بەرەوڕوویە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە کۆی گشتیی ١٠ ٥ هەزار هێکتار لێڕەوار لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، نزیک بە ٦٠ هەزار هێکتاری لە بەرەبەری لەناو چوون دایە. هۆکاری لەناو چوونی ئەو دارستان و لێڕەوارانەی ئوستانەی ئازەربایجانی رۆژئاوا مرۆیی و سروشتین. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ساڵانە نزیک بە ٧٥٠ هەزار چوارگۆشە دار و و "ئەلوار" لەدارستانەکانی ئەو ئوستانە بەرهەم دەهێندرێو ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا دوای ئوستانی گیلان پلەی دووهەمی هەیە. بەوتەی بەرپرسی گشتیی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، هەر ساڵ ١١ هەزار تۆن دار و تەختە رەوانەی وڵاتانی تورکیە و عێراق دەکرێت و بنەدارەکانی "سنوبەر"ی ئوستانەکانی زەنجان، فارس، خوراسانی باشوور، خووزستان و سیمنان، لەلایەن ٢٢٠ نەمامگەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە بەرهەم دێت و دابین دەکرێت. ناوەندی چاندنی دار (بە مەبەستی بڕین و دروست کردنی کاغەز و تەختە) لەشارەکانی میاندواو، نەغەدە، خۆی و ورمێچڕ بۆتەوە.گەڵاڵەی گشتگیری چاندنی داری سنۆبەر لەساڵی ١٣٨٤وە بە مەبەستی دابین کردنی کاغەز دەستی پێکردووە و نزیک لە ١٨ هەزار هێکتار لە زەوی و زاری وەرزێڕی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بۆ ئەو دارە تەرخان کراوە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە بە بیانووی کەمیی ئاو داهاتووی بەرهەمەکانی وەکوو سێ‌و و ترێناڕوونە. لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی شەرق لەراپۆرتێکدا باسی لە "مێمڵ (افت)"ی دار بەڕووکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا کردووە و بڵاوی کردۆتەوە، ئەگەر بێت ئەو مێمڵە کۆنترۆڵ و لەناو نەبردرێت، سەرجەم لێڕەوارەکانی زاگرۆسیش دەگرێتەوە. ئەو دۆخە لەحاڵێکدایە کە بەوتەی لێپرسراوانی حکوومەتی، ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا پاش ئوستانی خووزستان، دووهەمین شوێن و ناوچەی پڕ ئاوی ئێرانە، بەڵام گۆڕانی ناوچەیی، دروست کردنی بەنداو بەشێوەی ناستاندار، پەرەگرتنی زەمینە وەرزێڕییەکان بۆتە هۆی خۆڵقانی قەیرانی گوڵی ورمێ‌و لەناوچوونی مەرتەعە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیە.کوژرانی ٢١ کورد لە سووریا لە لایەن داعشەوە هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) ژمارەی ئەو کوردانەی لە لایەن داعشەوە کوژراون، بە ٢١ کەس ڕاگەیاند. بەپێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان: لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، هەندێ لە راگهینەرییەکانی کوردی و تورکیا، ڕایانگەیاند کە رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو بە داعش، ٢١ هاووڵاتی کوردیان لە ناوچە کوردنشینەکان لە سووریا کوشتووه، که زۆربه‌یان ژن و منداڵن.راگەیاندنەکان باسیان لە ئەوە کردووە کە چەکدارانی داعش دەستیان داوەتە کۆمەڵکوژ کردنی کوردەکان لە سووریا و لە هێرش کردنیان بۆ سەر گوندەکانی هاوێری سەرێکانی، زیاتر لە ٥٥ هاووڵاتی کوردیان کوشتووە بەڵام ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) لە گفتوگۆی خۆی لەگەڵ هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ ڕایگەیاند: لە هێرشی داعش بۆ سەر گوندەکانی سەرێکانی ١٥ گوندنشینی کورد و ٦ هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل( YPG)، باڵی سەربازی پەیەدە، گیانیان لە دەست داوە. بە وتەی هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی، هەر ئێستا لە ناوچەی سەرێکانی شەڕ و پێکادان لە نێوان هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەکدارانی داعش، بەردەوامە.دوکتۆرای فه‌خری له هه‌ولێر به‌خشرایه ئیسماعیل بێشکچی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین بۆ ڕێز گرتن له هه‌وڵه‌کانی ئیسماعیل بێشکچی له پێناو گرینگی دان به کێشه و پرسی کورده‌کان، دوکتۆرای فه‌خری پێشکه‌شی ئه‌و نووسه‌ره تورکه کرد. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان،: دوێنێ له ڕێوڕه‌سمێکدا له زانکۆی سه‌لاحه‌ددینی هه‌ولێر به به‌شداری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند که‌س له وه‌زیران، ژماره‌یه‌ک له چالاکانی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، زانکۆی سه‌لاحه‌ددین دوکتۆرای فه‌خری به‌خشی به کۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری ناسراوی تورکیا، ئیسماعیل بێشکچی. دوکتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین وێڕای ڕێز گرتن له چالاکی زانستی و لێکۆڵینه‌وه‌یی بێشکچی، ئه‌و نووسه‌ره تورکه‌ی به نموونه‌ی لێکۆڵه‌رێکی نه‌به‌ز و توانا ناو برد و پێشنیاری کرد که په‌یکه‌ره‌ی بێشکچی دروست بکرێت و له به‌رانبه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر دابلکێت. بێشکچی له وته‌دانه‌که‌یدا، قۆناغی مێژوویی ساڵی ١٩٢٩ی زایینی و ساڵه‌کانی پێش ئه‌و ساڵه‌ی بۆ کورده‌کان زۆر گرینگ ناو برد و بارودۆخی تایبه‌تی کورده‌کانی پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، به بارودۆخێکی جێگای وردبوونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و تێفکرین وه‌سف کرد. بێشکچی نێزیک ٢٠ ساڵ ته‌مه‌نی خۆی بۆ پرسه‌کانی هاوپێوه‌ند به کورده‌کانه‌وه له زیندانه‌کانی تورکیا تێپه‌ڕاندووه وله ساڵی ٢٠ ١٣ی زایینیش میدالی فه‌خری له ده‌ستی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرت.ئه‌ردۆغان وه‌ڵام بداته‌وهØ› بۆچی ڕۆڵه‌کانی کورد ڕێگای شاخ ده‌گرنه‌به‌ر نوێنه‌ری ئامه‌د وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا سه‌باره‌ت به رۆیشتنى لاوانى کورد بۆ ناو باڵی سه‌ربازی په‌که‌که‌ی دایه‌وه. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان: له‌یلا زانا، سیاسه‌توانی کوردی نێزیک له په‌که‌که و نوێنه‌ری ئامه‌د ڕوو له ئه‌ردۆغان وتی: ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێکتان بۆ کورد هه‌ڵگرتووه، هه‌نگاوی دیکه‌ش هه‌ڵگرن و به گۆڕاندنی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا ئیمکانی ژیانی ئازادانه بۆ خه‌ڵک مسۆگه‌ر بکه‌ن. وتیشی: ئه‌مه دادپه‌روه‌رانه نییه که ڕۆڵه‌کانی ئێوه له قوتابخانه‌ی تایبه‌ت و له زانکۆی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا سه‌رقاڵی خوێندن بن و جگه له فێربوونی سێ چوار زمانی بیانی له کاتی پشوودانهکانیاندا گیتار و باغلاما لێبده‌ن و منداڵه کورد له کووچه و کۆڵانی ئه‌م وڵاته‌دا بۆ یاغچی بێت.ڕاشیگه‌یاند: جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر تۆ هه‌زاران به‌رانبه‌ری منی نوێنه‌ر به‌رپرسیارێتیت هه‌یه. له‌یلا زانا ڕوو له ئه‌ردۆغان وتی: تۆ پاشا نیت و به ده‌نگی ئه‌م خه‌ڵکه گه‌یشتوویته ده‌سه‌ڵات و ده‌بێ وه‌ڵامی پێداویستییه‌کانیان بده‌ینه‌وه. ئه‌وه‌شی وت: ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌کانی ئه‌م نیشتیمانه ڕێگای شاخ و چه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر، ده‌بێ هۆکاره‌کانی لێکبدرێته‌وه تاکوو بزانی ئه‌وان داوای په‌روه‌رده به زمانی دایکی و به‌ره‌ڤانی له شوناس، ئازادی و دیموکراسی ده‌که‌ن و ئه‌ردۆغان ده‌بێ وه‌ڵامده‌ر بێت ڕۆڵه‌کانی کورد بۆچی ده‌چنه شاخ. له‌یلا زانا له درێژه‌دا زیادی کرد: به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته ده‌بێ بزانن که بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی کورده‌کان هیچ کات، که‌س به زۆره‌مڵی ناباته ناو ئه‌ندامانی خۆی و ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موان پێکه‌وه داهاتووی ڕۆڵه‌کانمان دروست بکه‌ین. یه‌که‌م مردن به کۆرۆنا له ئێران تۆمارکرایهکهم حاڵه‌تی مردن به وایرۆسی کۆرۆنا له ئێران تۆمارکراو حه‌وت که‌سی تریش توشی ئه‌و ڤایرۆسه بون. به پێى راپۆرتىههواڵدهرییهکانى حکومه‌تى رژێمى ئاخوندى ئێران ژنێکی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری کرمان له باشوری ئێران به هۆى گیرۆده بوون به وایرۆسى کۆرناوه گیانی له ده‌ستداوه. هاوکات ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه،که خوشکه‌که‌ی ئه‌و ژنه به هه‌مان شێوه توشی کۆرۆنا بوه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری بۆ کراوه. ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو، که شه‌ش که‌سی تر له پارێزگای کرمان توشی هه‌مان نه‌خۆشی بون.ئۆباما هه‌ره‌شه‌ی به‌کارهێنانی چه‌ک دژی روسیا و چین دهکاتسهرۆکی ئه‌مریکا، به‌کارهێنانی چه‌ک له‌لایه‌ن هێز.ه‌کانی وڵاته‌که‌یه‌وه به‌دوور نازنێت" بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر ئۆکرانیا و ده‌ریای چینی باشوور". به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان،" باراک ئۆباما، له وتارێکدا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له کۆلێژی "ویست پۆینت"ی سه‌ربازی، رایگه‌یاند ئه‌مریکا له باڵاده‌ستی خۆی بۆ سه‌ر جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت، جیهانیش پێویستییان به‌هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت". ئۆباما، وتیشی :" بۆیه ئه‌مریکا له هه‌ر شوێنێک هه‌ست به‌وه بکات مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و باڵا ده‌ستیه‌ی دروست ده‌بێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌رده‌داته کاروباری ئه‌و وڵاته‌وه، به مافی خۆیشی ده‌زانێت رووبه‌ڕووی هه‌ر وڵاتێک ببێته‌وه که ده‌بنه هه‌ڕه‌شه وه‌کو چین و رووسیا". جه‌ختیشیکرده‌وه، که نابێت خۆیان بێ‌ئاگا بکه‌ن له‌وه‌ی له خوارووی ئۆکرانیا و ده‌ریای چینی باشوو، روو ده‌دات. جێگه‌ى باسه که سایته رووسییه‌که، ئه‌وه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه، که روسیا و چین به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به بێ گه‌ڕأنه‌وه بۆ ئه‌مریکا، ئه‌مه‌ش کۆشکی سپی نیگه‌رانکردووه، بۆیه واشنگتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێ،انی چه‌ک دژی مۆسکۆ وپهکهن ده‌کات، ده‌شنووسێت :" هه‌ڕه‌شه‌کانی ئۆباما به به‌کارهێنانی چه‌ک دژ به رووسیا و چین، هیچ نییه جگه له هه‌را کردن، چونکه روسیا و چین ئه‌وه‌نده چه‌کیان هه‌یه که بتوانن خۆیان له‌وهه‌ڕه‌شانه بپارێزن".
10 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 31 خوله‌ک لهمهوپێش