ئەیوب عارفی
ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تیه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی شۆڕشی ژینا دژ به تێکڕای نیزامه دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی ئاخوندان ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماند که خه‌ڵکی ئێران و کوردستان دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خوێن‌ڕێژ و دیکتاتۆره‌ن و ئه‌م ڕژیم و نیزامه‌ش، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه ئاخوند و خۆفرۆش و هه‌لپه‌رسته‌وه ته‌نها به زه‌بر و زۆر و کوشتن و تۆقاندن ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵک دا سه‌پاندوه. ئه‌م ڕژیمه پشتیوانی گه‌لی له‌گه‌ڵ نیه و گه‌ل به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوی بوێرانه‌ی ڕۆڵه ئازا و چاونه‌ترسه‌کانی و بڕیاری بوێرانه و سیاسیه‌نه‌ی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ن که دژی ئه‌م نیزامه گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره خه‌بات ده‌که‌ن.
بۆ هه‌نگاونان و سود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که دێنه پیشێ پێویسته لاوه‌کانمان به‌باشی خۆیان ئاماده بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به‌شێوه‌ی ته‌شکیلات و ڕێکخراو هه‌نگاوه‌کانیان هه‌ڵبێنن. جه‌ماوه‌ر ده‌بێ هه‌نگاوه‌کانی سه‌ره‌تایی بنێن و بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، لەوانەیە لەسەرەتاوە مەیدانەکە بۆ خەباتی سیاسی زۆر ئامادە نەبێ. بۆیە هەنگاوە سەرەتاییەکان دەبێ هەلومەرجەکە و خەڵکەکە هەڵی بسەنگێنێ.
یەکەم هەنگاوی لەوانەیە جۆرێک ناڕەزایەتی یا هەنگاوێکی سیمبۆلیک و کاتی بێ. ئەگەر لە سەرەتاوە خەڵکەکە کەم بوون، ئەوکات دەکرێ یەکەم هەنگاو بۆ وێنە دانانی گوڵ لە شوێنێک بێ کە گرینگیەکی سیمبۆلیکی هەیە. ئەگەریش خەڵکێکی زۆر لە سەرەتاوە ئامادەی کار بوون، دەکرێ بۆ وێنە پێنج دەقیقە لە شوێنێک بێدەنگ ڕاوەستن و هیچ کارێک نەکەن.
لە کاتێکی دیکەدا دەکرێ هەندێ کەسی دیاریکراو لە مه‌یدانێک یان شوێنێکی گشتی مان لە خواردن بگرن و تا بەیانی بەخەبەر بن. یان بایکۆتی کورتی کلاسەکانی خوێندن بکەن یا لە شوێنێک بە نیشانەی مانگرتن دابنیشن. دیارە لە حکوومەتێکی دیکتاتۆری‌دا ئەم کارانە لەوانەیە بە توندترین شێوه سەرکوت بکرێن. هەڵبەت هەندێ کاری دیکەی وەکوو چوونە نێو شوێنەکانی دەوروبەری کۆشکی دیکتاتۆران، یان چوونە نێو دەفتەری پۆلیس لەوانەیە مەترسیی زۆری بەدواوە بێ، بۆیە لە سەرەتاوە ئەم کارانە نەکرێ باشترە.
هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ ناڕەزایەتیی سیمبۆلیک جاری وابووە سەرنجی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیشی ڕاکێشاوە، وەکوو خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە شەقامەکانی برێمە لە ساڵی ١٩٨٨، یان مانگرتنی خوێندکاران لە مەیدانی تیانانمنی پێکەن پێتەختی چین لە ساڵی ١٩٨٩.
لە سەرەتای ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دا ناکرێ بە ئاسانی سەرچاوەکانی دەسەڵاتی دیکتاتۆر لێک جیا بکرێنەوە. بۆیه متمانه‌و بڕوابوون به‌یه‌کتری زۆر گرنگه و پێویسته ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ بۆ سازدانی ڕاپه‌ڕین ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌ی زنجیره‌یی و ڕێکخراو هه‌نگاوه‌کانیان هه‌ڵبێنن و هه‌وڵده‌ن زوو ڕاپه‌ڕین و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌کان به جه‌ماوه‌ری بکه‌ن.
دابەشکردنی بەرپرسایەتی
لە ڕەوتی خەباتی دیاریکراوی سەرەتایی، هەرجارە و باری خەباتەکە لە سەرشانی چەند بەش و چینی کۆمەڵگەیە. لە هەنگاوەکانی داهاتوودا و بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی دیکە، دەبێ باری خەباتەکە بگوازرێتەوە بۆ سەرشانی خەڵکانێکی دیکە. بۆ وێنە خوێندکارانی زانکۆ دەتوانن لە سەر بابەتەکانی پێوەندیدار بە خوێندنەوە دەست بدەنە مانگرتن، و ڕێبەرانی ئایینی و شوێنکەوتوەکانیان پشتیوانی له ویست و داخوازی خه‌ڵک بکه‌ن. کرێکاران، جوتیاران هه‌ر چین و به‌شێک له ڕێگه‌ی داوا سه‌ره‌تایه‌کانی خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن.
خەباتی دیاریکراو بەتایبەت یارمەتی بە سەربەخۆیی و بوونی گرووپ و ڕێکخراوەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکا کە لە کۆنترۆڵی دیکتاتۆردا نین. ئەم ناوەندانە دەبنە شوێنێک کە خەڵک لەو ڕێگایەوە دەتوانن فشار بخەنە سەر دیکتاتۆر یان لە بەرانبەریدا ڕابوەستن. لە ڕەوتی خەباتدا ئەم ڕێکخراوانە یەکەم شوێن دەبن کە دیکتاتۆر پەلاماریان دەدا.