لاڤرۆڤ: دانوستان لەبارەی گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینمان ڕەت نەکردووەتەوە
وەزیری دەرەوەی ڕوسیە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە دانوستان لەبارەی گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراین بکات، بەڵام دەبێت سەرەتا بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی پارێزراو بێت، هەروەها ئاژانسێک ئاماژەی داوە، سەرۆکی ڕوسیە پێشنیاری کردووە لووتکەی نێوان ئۆکراین و ڕوسیە لە مۆسکۆ بەڕێوە بچێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە ئالاسکا ئەوەی پیشاندا کە ئیدارەی ترەمپ بە ڕاستگۆیانە دەیانەوێت ئاشتییەکەی هەمیشەیی بەدی بهێنن. ڕاشیگەیاند کە ترەمپ بانگهێشتی مۆسکۆ کراوە، هەر وەکوو پوتن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی دا.