جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سوپاسنامه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ هاو نیشتمان٠یانى کوردستان به‌بۆنه‌ى مانگرتنى به‌شکۆ و سه‌رکه‌وتوانه‌یان
هاونیشمانانى به‌رێز وتێکۆشه‌ر!
به‌خۆشیه‌وه‌ بۆ جارێکى دیکه‌ به‌ ئاخوندانى ملهور٠تان سه‌لمانده‌وه‌ که‌ گه‌لى کورد له‌ به‌رانبه‌ر سته‌م وبێ عه‌داڵه‌تى سه‌ردانانه‌وێنێ هه‌ره‌شه‌ و ئێعدام، هێرشى سه‌ربازى و ویران کردن و بێکارى و گرانى، کار ناکاته‌ سه‌ر هیمه‌ت و ئیراده‌ى پولاینتان.
مانگرتنى که‌م وێنه‌ى جه‌ماوه‌ریى له‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى ٢٣ى بانه‌مه‌ر که‌ به‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ئیعدامى پێنج تێکۆشه‌رى ر٠ێگه‌ى ئازادى، شه‌هیدان: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولى، عه‌لى حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلى و مه‌هدى ئیسلامیان به‌ر٠ێوه‌ چوو، جارێکى دیکه‌ به‌ ئاخوندانى ملهور و دژمن به‌ ئازادى، دژمن به‌ بایه‌خ و به‌ها ئیسلامى و مرۆڤایه‌تییه‌کانى سه‌لمانده‌وه‌ که‌ به‌زۆر و هه‌ره‌شه‌ و کوشتن ناتوانى گه‌لى کورد له‌ویست و مافه‌کانى پاشگه‌ز بکاته‌وه‌. ئاخونده‌کان پێیان وایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزیان هه‌یه‌، ئیمکاناتى مادیان هه‌یه‌ و ده‌سه‌لاتیان هه‌یه‌ وزیندانه‌کانیان به‌ده‌سته‌، ئیتر ده‌توانن به‌سه‌ر ئیراده‌ى جه‌ماوه‌ردا زال بن، به‌لام له‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌دا، جه‌ماوه‌رى خۆراگر هه‌موو خه‌یاڵ وخه‌ونێکى دژمنیان کرده‌ بڵقى سه‌رئاو.
مانگرتنى گشتى کۆمه‌لانى خه‌ڵکى کوردستان به‌رده‌وامه‌
له‌درێژه‌ى ئه‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌یه‌ى که‌ به‌ نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى ئیعدامى چالاکانى کورد بریارى له‌سه‌ر درا، شاره‌کانى کوردستان له‌مانگرتن و ناره‌زایه‌تى دان و به‌و کرده‌وه‌یه‌ى خۆیان رژیمى دژى گه‌لى ئاخوندیان ته‌واو وه‌له‌رزه‌ خستووه‌ و به‌ هه‌لس و که‌وتیان نیگه‌رانى قوولیان له و‌هه‌نگاوه‌ یه‌کگرتووانه‌ ده‌رده‌که‌وێ. له‌درێژه‌ى مانگرتنى شاره‌کانى کوردستان له‌وشارانه‌ش مانگرتن به‌وشێوه‌یه‌یه‌:
بۆکان:
خه‌ڵکى قاره‌مان له‌شارى بۆکان به‌شێوه‌ێکى هاوئاهه‌نگ به‌ پیر بانگه‌وازى هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستانه‌وه‌ هاتوون و رژیم له‌ترسی بلاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵى مانگرتنه‌که‌ سه‌رجه‌م هێڵه‌کانى ته‌له‌فوونى بریوه‌. به‌ پێى زانیارییه‌کان به‌شی هه‌ره‌ زۆرى دوکان و بازاره‌کانى شارى بۆکان و هه‌روه‌ها قوتابخانه‌کان ...
په‌یامى به‌رێز بابه‌شێخ حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى ئیعدامى پێنج تێکۆشه‌رى سیاسی
جه‌ماوه‌رى سته‌م لێکراوى کوردستان!
خه‌ڵکى خۆراگرى ئێران!
تێکۆشه‌رانى چالاک و ئازادیخواز، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات!
هه‌واڵى ئێعدامى ٥ تێکۆشه‌رى رێگه‌ى ئازادى، شه‌هیدان فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلى، شیرین عه‌له‌م هویى و عه‌لى حه‌یده‌ریان و مێهدى ئیسلامیان بووه‌ هۆى خه‌م و په‌ژاره‌م.
به‌ بیستنى هه‌واڵى ئه‌و جینایه‌ته‌ ئه‌و پرسیاره‌م له‌لا دروست بوو که‌ به‌راستى ده‌بێ ئاخونده‌ ده‌سه‌لاتداره‌کان، چ جۆره‌ مرۆڤێک بن، ئایا ده‌کرێ به‌ مروڤـ بژمێردرێن؟
دیاره‌ زۆر له‌سه‌ر جینایه‌ت و ده‌ر٠نده‌یى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى گوتراوه‌ و نوسراوه‌، باس کردن له‌سته‌مگه‌رى و پێشێل کردنى مافه‌کانى مروڤـ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ئاخوندانه‌وه‌ له‌ جیهان باس ده‌کرێ و رێکخراو و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کانى پارێزه‌رى مافى مروڤـ هه‌رکام به‌نۆره‌ى خۆیان له‌سه‌ر جینایه‌ت و سته‌مگه‌ری حکومه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى ئێران و کوردستان ...
صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن