جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران. به‌شی چواره‌م.
که‌ریم فه‌یزیان،وڵاتی سوئێد

هه‌ر کۆمه‌ڵ و حیزب و رێخراویک به ‌رابردوی پر له‌ شانازی و فیداکاری و خۆراگری رۆڵه‌ قاره‌مانه‌کانی یه‌وه‌ شانازی ئه‌کاو پێی سه‌ربه‌رزه‌. ئێمه‌ش خه‌باتییه‌کان که‌ خاوه‌نی رابردویه‌کی روون و پاک و خاوین و بێگه‌ردو، له‌ هه‌مانکاتدا پڕ له‌ قاره‌مانه‌تی و گیانبازین. له‌‌‌ باری سیاسیه‌وه خه‌ت ومه‌شێکی راست و دروست و گۆنجاو له‌ گه‌ڵ بیرو باوه‌‌ڕی کۆمه‌لی کورده‌واریه‌.له‌ بارینیزامیشه‌وه‌ چوست و چالاک و به‌ هه‌ڵمه‌ت، دژی داگیرکه‌رانی کوردستان کارا بووه‌و جێگای له‌ ناو دڵی گه‌له‌که‌یدا کردۆ‌ته‌وه‌. به‌ هیوای خوداو پشتیوانی و هیممه‌تی رۆڵه‌ قاره‌مانه‌کانی تا سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان و ئاواتی پیرۆزی شه‌هیدانمان که‌ ده‌رپه‌راندنی داگیرکه‌رانه‌ له‌ خاکی کوردستان و ئازاد بوونی گه‌لی کورده‌ له‌ ژێر ده‌ستى‌،بێ وچان دریژه‌ده‌ری ئه‌و رێگایه‌و په‌رچه‌مداربین تا سه‌رکه‌وتن. ئێستاش فه‌رموون ئێوه‌ و درێژه‌ی باسه‌که‌مان.
په‌یامی سازمانی خه‌بات بۆ کۆنفرانسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ستۆکهۆڵم!
میوانانی به‌رێزی ماڵپه‌‌ڕی سازمانی خه‌بات! هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له‌ رۆژانی 14 و 15ی نومبردا له‌ شاری ستۆکهۆڵم پێته‌ختی سوئێد له‌لایه‌ن چه‌ند که‌س له‌ دوکتراو روناکبیرانی دڵسۆزی گه‌ل له‌ سه‌ر باسی دیالۆگ و هاوکاری هێزو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، به‌ به‌شداری نوێنه‌ری زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تی و‌ رووناکبیر و سیاسی و هونه‌رمه‌ند به‌رێوه‌ چوو، شاندێکی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌ په‌یامێک به‌شداری کرد که‌ په‌یامی سازمان له‌ لایه‌ن هاوری کاک رێبوار حسه‌ینی یه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا که‌ لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پیشوازی له‌ په‌یامی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران کرا ، که‌ ئێوه‌ی به‌رێز ده‌قی ئه‌و په‌یامه‌ لیره‌دا ده‌بینن:
هاو کۆڕانی خۆشه‌ویشت!
که‌سایه‌تیه‌ به‌رێزه‌کان!
نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه‌کان!
وه‌ک سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران ، خۆشحاڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین سه‌باره‌ت به‌ وه‌ی که‌ چه‌ند که‌س له‌ دڵسۆزانی رووناکبیر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست، هه‌وڵیان داوه‌ ‌ به‌شێکی به‌رچاو له‌ که‌سایه‌تی و هێز و لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،بۆ باس و راوێژ له‌ سه‌ر هاو ده‌نگی و هاو هه‌ڵوێستی و دیالۆگ، له‌ تاراوگه‌ له‌ ده‌وری یه‌کتری کۆوه‌که‌ن. هێوادارین ئه‌م کۆنفرانسه‌ هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و به‌ به‌رهه‌م بێ له‌ پێناو ویست و ئاوات و ئامانجه‌کانی جه‌ماوه‌ری کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا.
صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن