له سهرهتایی ١٩٢٠ی زاینی کوردهکانی یهکێتی سۆڤیهت و کۆمیتەی ناوەندی ئازەربایجان بهتایبهت له ناوچهکانی قەزاخ، لاچین و کلباجار، به ڕهزامهندی حکومهتی سۆڤیهتی یهکگرتوو بیریان له ئیدارهیهکی کوردی به مهبهستی پارێزگاری مافهکانی کورد و پشتگیری فەرھەنگ و زمانی کوردی کردهوه. سهرهنجام ئهم پێکهاته بهناوی کوردستانی سوور (Kurdistana Sor)، وهک کیانێکی نەتەوەیی کورد لە ناو کۆماری سۆڤیەتیی ئازەربایجان، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩دامهزرا و سهرهتا ئه شۆرشهکه شهش شاری گهورهی گرتهوه وهک کەلبەجار، کوباتلی، کورتورلی، کوردگاجی، مورادخانلی، و قەرەقشڵاغ. ئەم شەش ناوچەیە بە شێوەیەکی یەکگرتوو دەسەڵات و فەرمییەتی یەکەی نوێی "کوردستانی سوور"یان پێک دێنا بهڵام له ساڵی ١٩٢٦ی زاینی بههۆی گۆڕانکاریه سیاسیهکان و گۆڕانکاری له ههرێمهکهدا، هەرێمەکە بچوک کرایەوە و پێکهاتەکە بوو بە چوار شار. لەهەمان ساڵ، شاری لاچین بە شێوەی فەرمی هەڵبژێردرا و کرایە پایتەختی هەرێمەکە، بەڵام داموەزراوە فەرمییە سەرەکییەکان (وەک ئەنجوومەنی هەرێمیی، بەڕێوەبەرایەتیە فەرمییەکان، و نوسینگەکانی کارگێڕی گواسرانەوە بۆ شاری شوشا، کە لەو کاتەدا سەر بە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ بوو. ئهم ناوچه دهکهوێته نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان و تاوەکو ئێستاش کێشەیەکی زۆری لەسەرە. زمانی فهرمی ئهم خۆبهڕێوبهریه کوردی کرمانجی بوو وهک یهکهم ئیدارهی فهرمی کوردان له قفقاز له مێژوودا ناسێنرا و زۆرینەی کوردەکانی ناوچەکە شیعە مهزههب بوون. کەسێکی ئازەری بەناوی(حاجێف) کرایە سەرۆکی هەرێمەکە کەهەموو هەوڵی خۆیدا بۆ کەم کردنەوەی کورد لەو هەرێمە. روبەری کوردستانی سوور 5500 کیلۆمەتر چوارگۆشەبوو،بەگوێرەی سەرژمێری یەکیێەتی سۆڤیەت لە ساڵی 1926 کوردستانی سوور ژمارەی دانیشتوانی 51هەزارو 200کەس بووە کە 41 هەزاریان کورد بوون. بهداخهوه تەمەنی کوردستانی سوور زۆر نەبوو ئەو هەرێمەیان دامەزران بۆ کۆتای هاتنی کێشەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا کاتێ(ستالین) بووە سەرۆکی یەکێەتی سۆڤیێەت لە8نیسانی1929 دوای شەش ساڵ دامەزراندنی کوردستانی هەڵوەشاندەوەو خستیەسەر ئازەربایجان. دوای ساڵێک کوردستانی سوور دامەزرایەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو چونکە ستالین پێی وابوو بوونی ئەم هەرێمە کوردییە دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی یەکێەتی سۆڤیێەت لەگەڵ ئێران و تورکیا. پاش ئەوەی کوردستانی سوور هەڵوەشایەوە شەرێکی خوێناوی لەنێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان لەسەر کوردستان دروست بوو،کوردیش بوو بەدووبەرە کوردە موسڵمانەکان چونە بەرەی ئازەربایجان کوردە ئێزیدییەکانیش چوونە بەرەی ئەرمەنستان. بەڵام دوای 63 ساڵ خەونی بەدیهاتنی کوردستانی سوور کۆتای نەهات،ساڵی 1992 بەسەرۆکایەتی وەکیل مستەفا ێف هەرێمی کوردستانی سوور دوبارە راگەیێنرایەوە،بەڵام بەهۆی نەبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی و دژایەتی کردنی ئەرمەنیەکان و ئازەریەکان لەماوەیەکی کەمدا لەناوچوو،وەکیل مستەفا ێفیش بەرەو ئیتاڵیا کۆچیکرد. جا ئەم کورتە مێژوویە دەرخەری ئەویە کە گەلی کورد بە درێژایی مێژوو لە لایان دوژمنانی کوردەوە هەمیشە هەوڵ دراوە کە پارچە پارچە بکرێت و نەیان هێشتوە ببیتە خاوەنی کیانێکی خۆی و دژایەتیان کردوە ئێستاش دوای زیاتر لە یەک سەدەیە کە دووبارە هەمان مێژووی رابردوو دووپات دەبیتەوە بۆ ئەوەی کورد لەم سەردەمەشدا نەبێتە خاوەنی خاک و وڵات و کلتووری خۆی لە هەموو لایکەوە هەوڵی لە ناو بردنی گەلی کورد دەدرێت لە پێناو مانەوەی خۆیان و بەرژەوەندی ئابووری خۆیان دوو بەرەکی و یەکتر قەبووڵ نەکردنی کورد یەکیکە لەو فاکتەرە گرینگانەی کە بووە بە هۆی ئەوی کە دوژمنان بتوانن دووبەرەکی دروست بکەن و بتوانن پلانی لە ناو بردنی کورد و کوردستان تا رادەیکی زور بە رەو پێشەوە ببەن جا بۆیە پێویستە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان مێژووی هەرێمی کوردستانی سوور بکەنە هۆکارێکی زۆر بەهێز بو یەک ریزوو هاودەنگی بۆ بەهێز بوونی گەلەکەمان زۆر بە وردی خەسارناسی بکرێت لەو خاڵە لاوازانەی کە هەموو کاتیک هۆکار بوون بۆ شکست هینانی راپەرین و دامەزراندنی حکومەتی کوردی هەر لە کوردستانی سوور و کوماری کوردستان و ریفراندۆمی هەریمی کوردستانی باشوور کە وڵاتانی چوار دەوری کورد هیچیان یەک هەنگاویان لە بەرژەوەندی گەلی کورد هەڵنەگرتوە جا بۆیە ئیستا کورد پێویستە بۆ رزگار بوون لە دەستی دوژمنانی یەکگرتوو ببێت بەرانبەر هەر دوژمنکاریکی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بە یەک ریزیو یەکگرتوویی کورد دەتوانێت بەو ئامانجانەی بگات کە ساڵانێکی زۆرە خوێنی بۆ دەدات و خەباتی بۆ کردوە . ماردین مورادی