"میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە سپای وڵاتەکەیان
لە ئامادەباشییەکی باڵادایە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی
لەگەڵ ڕژیمی ئێران. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی، بەرپرسانی سەربازی
پێشبینی دەکەن لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکان، ڕژیمی ئێران لە سەرەتادا ڕۆژانە دەیان
مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، بەڵام هەڵسەنگاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە
تێپەڕبوونی کات و هاوشێوەی شەڕەکانی پێشوو، ژمارەی ئەو مووشەکانە وردە وردە ڕوو
لە کەمی دەکەن."