نیویۆرک تایمز بژاردە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ لێدانی ڕژیمی ئێران ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکی هەستیاردا ئاشکرای کردووە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،
چەندین پلانی سەربازیی بۆ لێدانی ڕژیمی ئێران پێگەیشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، پلانەکان بریتین لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی
ڕاستەوخۆ و ڕەوانەکردنی هێزی تایبەت بۆ ناوخۆی ئێران، بە مەبەستی پەکخستنی
کەرەستە ئەتۆمییەکان. یەکێکی دیکە لە بژاردە مەترسیدارەکان، بریتییە لە
کۆنترۆڵکردنی "دوورگەی خارگ" و بۆردومانکردنی توندی بنکە سەربازییەکان و ژێرخانە
سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە.نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر
جێبەجێکردنی ئەو پلانانە نەداوە، بەڵام لە نوێترین پەیامیدا کە ئاڕاستەی
ڕژیمی کردووە، ڕایگەیاندووە: "سەبری بەرەو نەمان دەچێت و دەبێت ڕژیمی ئێران بەبێ
دواکەوتن بگاتە ڕێککەوتن."