گیرانی دوو هاووڵاتی لە پیرانشار و ئیلام
لە بەردەوامیی فشار و گرتنی هاووڵاتییان لە
لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئێرانەوە، دوو هاووڵاتیی تر لە
شارەکانی پیرانشار و سەراوڵە گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی
«محەممەدڕەزا فەریادی»، کوڕی شەهسوار و خەڵکی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای
ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکان گیراوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن
کە ناوبراو دوای گەرتنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
لە لایەکی ترەوە و لە درێژەی ئەو شەپۆلەدا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕ،
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کەلەکین»ی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی «سەباح
بێوارە»، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان گیراون.
هێشتا، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی
گیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی دراوەتەپال یان
، لەبەر دەستدا نییە و شوێنی ڕاگرتنیان بە نادیاری ماوەتەوە. ئەمەش
بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکانیان لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان.