لە شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر، هەوڵی ڕفاندن چالاکوانێکی سیاسیی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناوی (مەهدی ئەڵڵاپوور) ئەنجام درا، بەڵام هەوڵەکە سەری نەگرت.بەپێی زانیارییەکان، مەهدی ئەڵڵاپوور کە تەمەنی ۳٦ ساڵە و خەڵکی شاری مەهابادە، لەلایەن چەند تێرۆریستێکی ڕژیمی ئێرانەوە هێرش کراوەتە سەری.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشبەرەکان ویستوویانە بە زۆرەملێ ناوبراو بخەنە ناو ئۆتۆمبێلێک و بیڕفێنن، بەڵام دوای بەرگرییەکی زۆر و کۆبوونەوەی خەڵک لە شوێنی ڕووداوەکە، هێرشبەرەکان هەڵاتوون.لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ئەو چالاکوانە سیاسییە بە سەختی بریندار بووە و دەست و ددانەکانی شکێنراون.
هێرشبەرەکان سەر بە لایەنە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانن کە ئامانجیان بێسەروشوێنکردنی ناوبراو بووە.