ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی خاکەلێوەی ۱۴۰۵، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران، هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی سەحەر مەهدی تەمەن ۳۲ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و گرتوویانە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران، تۆمەتی بێ بنەمای سیخوڕیان لکاندوەتە ناوبراوەو.
ئەو تۆمەتە بێ بنەمانەش بۆ فشار خستە سەر خانەوادەی مەهدی دەگەڕێتەوە کە کوڕێکیان بەناوی گۆران مەهدی، کادری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە.
بەپێی زانیاریەکان، دەزگای قەزایی ڕژیم نەیهێشتووە کە ناوبراو بە کەفالەت مەرەخەس بکرێت و ماوەی دوو مانگیان بۆ گرتن و لێکۆڵینەوەی ناوبراو دیاری کردوە.