باڵیۆزخانەی چین لە تاران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن و بەرەو ناوچە ئارامەکان بچنە دەرەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لە هاووڵاتییانی چینی کە لە ئێران دەمێننەوە كراوە، خۆیان لە شوێنە هەستیارەکانی وەک دامەزراوە حکومی و سەربازییەکان بەدوور بگرن و لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی لەناکاودا، دەستبەجێ پەیوەندی بە دەسەڵاتە خۆجێییەکانەوە بکەن و داوای هاوکاری لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی چین بکەن.چین ٨ی ڕەشەمە، ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ڕژیمی ئێران، هۆشدارییەکی هاوشێوەی دەرکردبوو.