بانگه‌وازی پارت‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد‌و کوردستان
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین، سه‌رۆکی سێتادی ئه‌رته‌شی تورکیه، مانگ‌و نیوێک له‌مه‌وبه‌ر گوتبووی که "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاریی تیرۆریستان ده‌کا. ئه‌رته‌شی ئێمه بۆ هێرش خۆی ئاماده کردووه‌و ده‌بێ هێرشی نیزامی بکرێ، به‌ڵام بۆ ئه‌م کاره پێویست ده‌کات حکوومه‌ت‌و پارلمان بڕیاری سیاسی بده."پاش هێرشێکی ئه‌م دواییه‌ی خۆکوژی له ئانکارا، سه‌رۆک ئه‌رکانی تورکیه قسه‌کانی خۆی دووپات کرده‌وه‌و دیسان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی وه‌ک هاوکاری تیرۆریستان ده‌ستنیشان کرد.به دوای قسه‌کانی سه‌رۆکی سێتادی ئه‌رته‌ش، له تورکیه شه‌ڕی نه‌راگه‌یه‌ندراو له به‌رامبه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان توندتر بوو. چالاکی‌و له‌شکه‌رکێشییه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیه له سه‌ر سنووره‌کانی عێراق - تورکیه هه‌ر که ده‌چێ، زیادتر ده‌بێ. له میدیاکانی تورکیه هێرشێکی نامرۆڤانه‌و بێ‌شه‌رمانه به دژی هه‌رێمی کوردستان‌و سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی ده‌کرێ. حکوومه‌تی حیزبی عه‌داڵه‌ت‌و به‌ره‌وپێشچوونیش له بواری سیاسی‌و دیپلۆماسی‌دا که‌وته جموجۆل‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا کار‌و چالاکییه‌کانی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر ده‌بێ.بیانووی کاربه‌ده‌سته مه‌ده‌نی‌و نیزامییه‌کانی تورکیه بۆ ئه‌م هێرشه، بوونی بنکه‌کانی PKK له کوردستانی باشوور دایه. به‌ڵام گومانی تێدا نیه، ئامانجی سه‌ره‌کیی ده‌وڵه‌تی تورکیه، پێشگیری له گه‌شه‌سه‌ندن‌و به‌ره‌وپێشچوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بواره‌کانی سیاسی، ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌دایه. ئامانجی سه‌ره‌کیی دیکه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیه، پێشگیری له جێ‌به‌جێ کردنی مادده‌ی ۱۴۰ی ده‌ستووری عێراقه که به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی عێراق قه‌بووڵ کراوه.شک‌و گومانی تێدا نیه که هێرش‌و ته‌داخولی ده‌وڵه‌تی تورک، پێشڵکاریی سه‌روه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی عێراقه، هێرش‌و ده‌ستێوه‌ردانی تورکیه نه ته‌نیا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات‌و نابێته یارمه‌تیده‌ر بۆ ئاشتیی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئالۆزتر ده‌کا.ئێمه پارت‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد‌و کوردستانی، داوا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، یه‌کیه‌تیی ئورووپا‌و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌و یه‌کیه‌تییه‌دا، په‌یمانی ناتۆ‌و ناوه‌ند‌و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ‌و هیۆمانیستی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین که پێش له هێرش‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌و ده‌وڵه‌ته‌کانی تری هاوسێ له کار‌و باره نێوخۆیی‌یه‌کانی عێراق بگرن‌و مه‌هێڵن هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستانی باشوور.ئێمه پارت‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد‌و کوردستانی، داوا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، یه‌کیه‌تیی ئورووپا‌و په‌یمانی ناتۆ‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان ده‌که‌ین که بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراقێکی دێموکرات‌و فیدراڵ پشتیوانی له هێزه دێموکرات‌و ئاشتیخوازه‌کانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن. ئێمه بانگ له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، یه‌کیه‌تیی ئورووپا‌و په‌یمانی ناتۆ‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان ده‌که‌ین که پشتیوانی له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن که کێشه‌ی کورد له سه‌رانسه‌ری کوردستان دا له رێگای دیالۆگ‌و به شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکر ی. سازمانی خه‌بات ی کوردستانی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) پارتی دێموکراتی کوردستان - باکوور (PDK- Bakur) پارتی دێموکراتی کورد له سووریه (ئه‌ل پارتی) پارتی پێشڤه‌رۆی دێموکراتی کورد له سووریه پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکراتی کورد له سووریه پارتی وه‌ڵاتپارێزانی دێموکراتی کوردستان (PWD) پارتی ئازادیی کورد له سووریه پارتی په‌کیه‌تیی کورد له سووریه رێککه‌وتنا دێموکراتی کورد له سووریه پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
17 ساڵ و 2 مانگ و 16 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش