هێرشى هێزى سه‌ربازى عێراق بۆ سه‌ر دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف و ئه‌ندامانى موجاهیدینى خه‌لق کرده‌وه‌یێکى نامرۆڤانه‌یه
ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له شارى ئه‌شره‌ف که تا نووسینى ئه‌م راگه‌یێندراوه پێنج که‌س له ئه‌ندامانى ئه‌و سازمانه به ناوه‌کانى مهرداد نیک سیر، محه‌ممه‌د ره‌زا به‌ختیارى، مهرداد ره‌زازاده، جه‌واد حوسه‌ینى و ئه‌میر خه‌یرى شه‌هید کراون و زیاتر له ٣٨٥ که‌س به توندى بریندار بوون، هه‌روه‌ها ١٨ که‌س به بارمته گیراون.به پێى زانیاریه‌کان دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف مانیان له خورادن گرتووه و رایانگه‌یاندوه تا هێزه‌کانى عێراق له شارى ئه‌شره‌ف نه‌کێشنه‌وه و ئه‌و که‌سانه‌ی به بارمته گیراون ئازاد نه‌کرێن، هه‌روه‌ها پارێزگاریى شارى ئه‌شره‌ف نه‌درێته‌وه به هێزه‌کانى ئه‌مریکا ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن.سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مقاومه‌تى قاره‌مانانه‌ى دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف له به‌رانبه‌ر هێرشى ناره‌واى پۆلیس و هێزى سه‌ربازى عێراق به‌رز ده‌نرخێنێ و ئافه‌رین و بژین به‌سه‌ربه‌رزى به قاره‌مانانى ئه‌شره‌ف پێشکه‌ش ده‌کا و له هه‌مانکاتدا ئه‌و هێرشه نار٠هوا و بێزراوه‌ى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى عێراق که ته‌نیا بۆ رازى کردنى رژیمى ئاخوندى ئێران و ئاخوند خامنه‌یی و کار به ده‌ستانى ئه‌و رژیمه‌یه به توندى مه‌حکوم ده‌کا. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا داوا له هێزه فرهر٠هگهزهکان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین، به جیددى هه‌وڵ بده‌ن تا کۆتایی به نا عه‌داڵه‌تى و پێشێل کردنى مافه‌کانى دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف بێنن.بێ گوومان بێ ده‌نگى له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌و کرده‌وه بێ ره‌حمانه‌یه له به‌رانبه‌ر دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف خزمه‌ته به سته‌مگه‌ران و دیکتاتۆرانى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فه‌قیه.سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به بۆنه‌ى شه‌هاده‌تى پێنج که‌س له ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران، سه‌ره خۆشى و هاوغه‌مى به‌رینى به که‌س و کارى ئه‌و شه‌هیدانه و سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران راده‌گه‌ێنێ و باوهر٠ى وایه خوێنى ئه‌و شه‌هیدانه و باقى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى وون نابێ.بروخێ رژیمى مهلور٠ى ئاخوندى، سه‌رکه‌وێ خه‌باتى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵکى ئێرانکۆمیته‌ى ناوه‌ندىسازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران٧ى گه‌لاوێژى ١٣٨
15 ساڵ و 3 مانگ و 24 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش