به بۆنه‌ى ٥ى خه‌رمانان ٢٩هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانه‌وه
و نه‌به‌ردى و چاونه‌ترسی تایبه‌تمه‌ندى دیارى که‌سایه‌تى کورد و پێناس و ناس ناوى نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکى کورد بووه.له‌هه‌موو سه‌رده‌مێک دا ناعه‌داڵتى و نابه‌رابه‌رى یه‌کێک له‌هۆکانى سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رین و شۆر٠شهکان بووه. کوردى به‌ش مه‌ینه‌ت له‌دێرزه‌مانه‌وه ده‌ستى نه‌ویستانى سته‌مگه‌رى به‌سه‌ره‌وه بووه و نه‌ته‌نیا هه‌ستى به عه‌داله‌ت نه‌کردووه به‌ڵکو مافى ژیانیشى لێسه‌ندراوه و پێی ره‌وا نه‌بیندراوه. ده‌سه‌لاتداره سته‌مگه‌ره‌کان به‌رده‌وام ویستوویانه کورد بخه‌نه ژێر فه‌رمانى خۆیان و له‌جیات به مرۆڤ زانینى ئه‌و مرۆڤانه‌ى که هه‌روه‌ک خۆیان مرۆڤن و سیاسه‌تى حیساب نه‌کردن، له‌ئاست کوردیان په‌یره‌و کردووه و هه‌وڵ دراوه که‌رامه‌ت و ئینسانه‌تى له‌کورد و کوردستانیان وه‌ربگیردرێ. به‌لام گه‌لى کورد ئه‌و گه‌له نه‌بووه که له‌حاست ئه‌و غه‌در و سته‌مانه بێده‌نگ بێ و مل که‌چ بکا، به‌ڵکو هه‌میشه هه‌ڵوه‌داى ژیانى سه‌ربه‌ست و عیزه‌تمه‌ندانه بووه. هه‌رگیز ته‌عداى نه‌کردۆته سه‌رمافى هیچ که‌سێک و زوڵم و ته‌عداشی له‌هیچ نه‌ته‌وه و سته‌مگه‌رێک قه‌بووڵ نه‌کردووه. له‌هه‌رکات و قۆناغێک دا که بێگانه هاتووه و زوڵم و زۆر و ناعه‌داڵه‌تى سه‌پاندووه، کورد ده‌ستى داوه‌ته چه‌ک و به‌رخودان و موقاوه‌مه‌ت و له‌ورێگه‌یه‌شدا له‌دانى هه‌ر نه‌وعه قوربانى و گیان فیدایێک سڵى نه‌کردوه و هه‌زاران داستانى نه‌به‌ردى و حه‌ماسه‌ى به‌ورئاسایانه‌ى له‌دیرۆکى جولانه‌وه مافخوازه‌کانى تۆمار کردووه. کورد ئاماده‌ى به‌خشینى گرانبه‌هاترین نیعمه‌تى خوداوه‌ندى بووه، به‌لام هه‌رگیز ژیانى کویله‌یی و زه‌لیلى و بێ که‌رامه‌تى قه‌بووڵ نه‌کردووه. گه‌لى سته‌ملێکراوى کورد له‌مێژه له‌گه‌ڵ ژیانى چه‌رمه‌سه‌رى و به‌ش مه‌ینه‌تى ده‌سته‌ویه‌خه‌یه و له‌کۆنه‌وه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و سته‌مانه و ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانى سه‌ربه‌ست و ئه‌وه‌ى شیاوى مرۆڤه هه‌وڵ ده‌دا و خه‌بات و به‌رخودان و گیانبازى ده‌کا.رژیمه سته‌مگه‌ره یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى ده‌سه‌لاتدار به‌سه‌ر کوردستان دا، بوونه‌ته هۆى وێران بوون و کاولکردنى کوردستان و هه‌میشه کوردستانیان له‌دواکه‌وتوویی و نه‌هامه‌تى دا هێشتۆته‌وه و به جۆرها شێوه کوردیان قه‌لاچۆکروه و له‌ناوبردووه. له‌هه‌ر قۆناغێک به بیانوویێک کوردیان چه‌وساندۆته‌وه و ده‌یان به‌رچه‌سپ و تاوانى درۆیان دواى کورد خستووه.له‌کاتێک دا که باسیان له‌برایه‌تى و به‌رابه‌رى شیعه‌و سوننى کردووه، کوردیان به کافر زانیوه و فه‌تواى کوشتنیان بۆ سادر کردووه. له‌کاتێک دا که به کۆن ترین دامه‌زرێنه‌رى ئێرانیان زانیون، به‌لام له‌به‌رانبه‌ر دا به بیگانه و به‌کرێگیراوى لاوه‌کی و جیاخوازیان ناوبردوون. گه‌لى به‌شخوراوى کورد باش له‌و سیاسه‌ته‌ى ده‌سه‌لاتداره دیکتاتۆره‌کان گه‌یشتووه و بۆیه به‌رده‌وام له‌خه‌بات و راپه‌رین نه‌وێستاوه و به‌رێگه‌ى جۆراوجۆر بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنى مافه‌کانى و لابردنى ژیانى به‌ش مه‌ینه‌تى هه‌وڵ و خه‌باتى کردووه. بزووتنه‌وه ره‌واکانى کورد به ته‌واوى که‌م و کورییه‌کانیه‌وه و به‌له‌به‌رچاو گرتنى هه‌ل و مه‌رجى تایبه‌تى قۆناغى سه‌رهه‌ڵدانیانتوانیویانه ئه‌گه‌ر به ئامانجى کۆتایی خۆشیان نه‌گه‌ن، به‌لام ده‌سکه‌وتى گه‌وره‌یان ببێ و لانى که‌م هاوارى زولم نه‌ویستیان توانیوێتى گوێى زاڵمان و سته‌مگه‌ران که‌ر٠ بکا و به گوێیان دابدا که نه‌ته‌وه‌ى کورد ناعه‌داڵه‌تى سته‌م و کویله‌یی قه‌بووڵ ناکا.سازمانى \\\"خه‌بات\\\" یه‌ک له‌و رێکخراوه تێکۆشه‌ر و ماندووى نه‌ناسانه‌یه که له‌قۆناغێک له‌مێژووى کورد دا له‌دژى ته‌واوى ناعه‌داڵه‌تى و زولم و زۆره‌کان له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارانى پاوانخواز و حه‌ق نه‌بیست هاته مه‌یدان و بوو به نوێنه‌رى توێژێکى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى کوردستانى ئێران.له‌گه‌رمه‌ى راپه‌رینى دژى ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى و له‌دواى سه‌رکه‌وتنى راپه‌رینى جه‌ماوه‌ر و له‌سه‌ر کارلابردنى نیزامى پاشایه‌تى کۆمه‌ڵه که‌سایه‌تێکى ناسراو و به باوه‌ر و شۆر٠شگیرى کورد که رابردووێکى پاک و بێگه‌ردیان هه‌بوو و که‌سانێکى خوشناو و خۆشه‌ویستى جه‌ماوه‌ر بوون، ده‌ستیان به‌کار کرد و به پێى توانا ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى گه‌له‌که‌یان جێ به‌جێ کرد.ئه‌و جه‌ماوه‌ر ماوه‌ێکى زۆر له ده‌فته‌رى مامۆستا شێخ عیزه‌ئه‌دین هه‌ڵسوورانیان هه‌بوو، له‌دواى ئه‌وه‌ى که ده‌فته‌رى مامۆستا شیخ عیزه‌ئه‌دین له‌راگه‌ێندراوێک دا ئه‌رک و کاره‌کانى خۆى سنووردار کرد. ژماره‌یێک مامۆستا و هه‌ڵسوورێنه‌رانى ده‌فته‌ر به سه‌رۆکایه‌تى جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال حسێنى (سازمانى خه‌بات ى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى کوردستانى ئێران) یان دامه‌زراند. سازمانى خه‌بات، ده‌ستى به چالاکى و هه‌ڵسوران کرد و له‌ماوه‌ێکى که‌م دا په‌ل و پۆى بۆ سه‌راسه‌رى کوردستان هاویشت و له‌ناودڵى هه‌موو کوردێک دا جێى خۆى کرده‌وه. سازمانى خه‌بات ى کوردستان به رێبه‌رایه‌تى به‌رێز و تێکۆشه‌ر مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى بوو به هیوا و ئاواتى توێژێکى زۆرى کومه‌ڵگاى کوردستان و پول پول لاوان و خه‌ڵکى کوردستان په‌یوه‌ستى ریزه‌کانى ده‌بون.سازمانى خه‌بات به باوه‌رى قوڵى رێبه‌رایه‌تى و دامه‌زرێنه‌رانى به ئازادى و رزگارى نه‌ته‌وه‌یی و به‌ئیمان به خوا مویارزه دژ به درژیمى نگریسى ئاخوندى ده‌ست پێ‌کرد و له‌سالانى سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى به به‌رێوه‌بردنى عه‌ملیاتى سه‌رسوورهێنه‌رى نیزامى و بلاوکردنه‌وه‌ى بیرى کوردانه له‌ناوجه‌ماوه‌ره‌که‌ى دڵى دژمنانى خسته له‌رزه‌وه و ته‌نگى به به‌کرێگیراوانى رژیم هه‌ڵچنى. له‌دواى تێپه‌رینى ماوه‌ێک و به‌دانى رۆژانه‌ى قۆربانى و شهید، چالاکیه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌کان و ناسینى باشترى سازمانى خه‌باات له‌لایه‌ن جه‌ماورى خه‌ڵک واى کرد، سازمان له‌ماوه‌ێکى زۆر که‌م دا گه‌شه‌سه‌ندنێکى به‌رچاو ببینێ و بتوانێ به حه‌قیقه‌ت نوێنه‌رایه‌تى و رێنوێنى خه‌ڵکه سته‌م لێکراوه‌که‌ى بێ. دامه‌زرانى سازمان به بێ ده‌ستى لاوه‌کى و له‌سه‌رده‌ستى گه‌ل و له‌قوولایی کوردستان و به سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و فیکرى و هه‌روه‌ها به به‌رزکردنه‌وه‌ى شیعار و بیرور٠اى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى خه‌ڵکى کوردستان و به لێهاتووى رێبه‌رایه‌تى و کار و تێکۆشانى به‌رده‌وام توانى وه‌ک خۆشه‌ویسترین سازمانى خه‌باتکار له‌ناودڵى جه‌ماوه‌رى کوردستان ریشه داکوتێ و ببێته هیوا و ئاواتى ئازارچێشتووى کوردستان ئێران.له‌ماوه‌ى کار و خه‌باتى نه‌پساوه‌ى سازمانى خه‌بات وێراى که‌م وکۆرى و نه‌بوونیه‌کان، به ئیمانى قایمى رێبه‌رایه‌تى به سه‌رکه‌وتن و باوه‌رى پۆلایینى پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانى و باوه‌ر به گه‌یشتنى کورد به‌سه‌رجه‌م مافه‌کانى، خه‌بات و کارى خۆى درێژه پێداوه و به خۆشیه‌وه له‌وماوه دورودرێژه دا ناپاکى و په‌ڵه‌ى ر٠هشى له‌مه‌یدانى خه‌بات و کارى سیاسی لێ نه‌بیندراوه. له‌دواى تێپه‌رینى ١٧ ساڵ به‌سه‌ر کونگۆره‌ى دووهه‌م و به‌هه‌ست کردن به‌و ئاڵوگۆره خێرایانه‌ى که له‌جیهان و ناوچه‌که و کوردستان له‌حاڵى روودانن و به‌هه‌ست کردن به‌وه‌ى که شێوه‌ى خه‌بات و هه‌لسووران پێویسته به‌له‌به‌رچاو گرتنى هه‌ل ومه‌رجى ئه‌مرۆیی ئاڵوگۆرى به‌سه‌ر دابێ و هه‌روه‌ها هاتنه ئاراى بارودۆخێکى تایبه‌ت له‌سیاسه‌تى جیهانى و ناوچه‌یی و هه‌ل و مه‌رجى نوێى گۆران له‌تاکتیک و به هێنانه مه‌یدانى سیاسه‌تى نوێى ته‌شکیلاتى و رێکخراه‌ویی به‌ستنى کونگره‌ى سێهه‌مى سازمانى زه‌روورى کرد.له‌به‌هارى ساڵى ١٣٨٤ کونگره‌ى سێهه‌مى سازمان به‌ناوى کونگره‌ى پێش که‌وتن له‌باره‌گاى ناوه‌ندى سازمان به‌سترا و له‌دواى ٣ رۆژ کارى به‌رده‌وام به سه‌رکه‌وتووى کۆتایی به‌کاره‌کانى هێنا. کونگره‌ى سێهه‌مى سازمان نوقته وه‌رچه‌رخانێکى گرینگ بوو له‌مێژووى موباره‌زاتى سازمان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ئاڵ و گۆرى زئر به جێ و بریار٠اتى شیاوى تێدا په‌سه‌ند کرا، بوو به هۆى ئه‌وه‌ى سازمان بتوانێ هه‌نگاوێکى گه‌وره بۆ پێش که‌وتنى خۆى بهاوێ و توانى به گیانێکى تر و باشتر و چالاک‌تر له‌جاران له گۆره‌پانى خه‌بات دا هه‌ڵسوورانى سیاسی درێژه پێ بدا. له‌کۆنگره‌ى سێهه‌مى سازمان کاک بابه‌شێخى حوسێنى به سکرتێرى گشستى سازمان هه‌ڵبژێردرا و ناوى سازمانى خه‌بات ى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى کوردستانى ئێران (خه‌بات) کورتکراوه به سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و به‌رنامه و په‌یره‌وى سه‌رده‌میانه و ئه‌مرۆیی په‌سه‌ند کرا. له‌دواى کونگره‌ى سێهه‌م هه‌روه‌ک له‌یه‌که‌م خاڵی ئه‌ساسنامه دا هاتووه سازمان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنى کورد به مافه‌کانى له‌چوارچێوه‌ى حکومه‌تێکى دیموکراتیک و پارله‌مانى هه‌وڵ ده‌دا.به‌ومانایه‌ى که ده‌سه‌لات و هێزى سیاسی ده‌بێ به ده‌ست خه‌ڵکه‌وه بێ و سه‌رچاوه‌ى حکوومه‌ت خه‌ڵک ده‌بێ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگاى کوردستان مافى به‌شدارى له‌حکوومه‌ت و ده‌سه‌لاتیان هه‌یه به بێ جیاوازى و نیسبه‌تى ده‌سه‌لاتیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ راده‌ى پشتیوانى جه‌ماوه‌ر و ده‌نگیان له‌ناو خه‌ڵک دا. خاڵ٠Žێکى گرینگ که له‌ئه‌نجامى به‌ستنى کونگره‌ى سێهه‌م وه‌دى هات گۆرینى ئامانجى دامه‌زراندنى حکوومه‌تێکى ئیسلامى له‌کوردستان به حکوومه‌تێکى دیموکراتیک بوو، له‌هه‌مان کاتدا به‌له‌به‌رچاو گرتنى هه‌ل و مه‌رجى کوردستان له‌خاڵى سێهه‌مى به‌رنامه و په‌یره‌وى ناوخۆ له‌ئامانجه ئیستراتژییه‌کان باس له‌وه‌کراوه که ده‌بێ سه‌رجه‌م که‌مینه ئایینیه‌کان رێزیان لێبگیرى و ده‌ره‌تان بۆنه‌ش و نماکردن و به‌رێوه‌بردنى رێوره‌سمه ئایینیه‌کان بره‌خسێندرێ و له‌هه‌مان کاتدا سازمان ده‌بێ ئیسلام وه‌ک یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کان بۆ قانون دانان که‌ڵکى له‌٠Žوه‌رگیرێ. سازمان ده‌بێ هه‌وڵ بدا به شێوه‌یێکى پێش که‌وتووانه و دوور له‌ده‌مارگرژى و ته‌عسوباتى توندره‌وانه‌ى ئایینى نه‌هێلێ و ئیزن به که‌س نه‌درێ بێ رێزى به دینى پیرۆزى ئیسلام و باقى ئه‌دیان بکرێ و له‌هه‌مان کاتدا ده‌رفه‌تى که‌ڵکى نابه‌جێ وه‌رگرتن له‌دین به که‌سیش نه‌درێ. له‌به‌شێکى تر‌ى ئامانجه ئیستراتژییه‌کان هه‌ڵوێستى سازمان له‌سه‌ر سیستمى ده‌سه‌لاتدارى حکوومه‌ت به‌و شێوه‌یه دهبردر٠اوه. سازمان فیدرالیزمى وه‌ک شێوه‌یێک له‌شێوه‌کانى سیستمى به‌رێوه‌به‌رى له‌ئێرانى فره‌نه‌ته‌وه و فره‌ئایین پێ باشه، به‌لام سیستمى فیدالیزم له‌کاتێک دا که کۆده‌نگێکى له‌نێو ته‌واوى پێکهاته‌ى ئێران له‌سه‌رنه‌بێ هه‌رگیز ناتوانێ جێگیر بێ، بۆیه سازمان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه به‌رز کردنه‌وه‌ى ئه‌و دروشمه به بێ کۆده‌نگى تێکراى نه‌ته‌وه‌کان له‌ئێران ناکرێ و له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆده‌نگیه، له‌نێو ته‌واوى نه‌ته‌وه‌کانى ئێران دروست بوو، سازمانى خه‌باتیش پشتیوانى لێده‌کا و سیستمى فیدرالیزمى وه‌ک نمادى یه‌کێتیه‌کى دڵخوازانه له‌نێو جیاوازییه‌کان پێ باشه. هه‌ر بۆیه له‌ئێستا دا، سازمان دروشمى خودمختارى هه‌ڵده‌گرێ و له‌هه‌مانکاتدا باوه‌رى وایه له‌چوارچێوه‌ى رژیمى ئاخوندى دا هیچ ماف و خواستى نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئازادیخوازان وه‌دى نایێ٠Ž و تاکه رێگه بۆ نه‌مانى مه‌ینه‌تى و ئازاره‌کان له‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستان، روخان و له‌ناوچوونى سیستمى ده‌سه‌لاتدارى ویلایه‌تى فه‌قیهه به تێکر٠اى باڵه‌کانیه‌وه‌یه.
15 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش