راگه‌ێندراوى کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات به بۆنه‌ى هه‌شته‌مین ساڵرۆژى دامه‌زراندنیه‌وه
له‌لایێک فشار و ههر٠هشهى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى و ناوه‌نده سه‌رکوتگه‌ره‌کانى، گرتن و بێ حورمه‌تى پێکردن و ته‌نانه‌ت به شێوه‌ى در٠ندانه ته‌جاوه‌زکردن پێیان، هه‌روه‌ها زۆرهێنان و لێدان و ئازاردانیان له‌لاى که‌س و کار و نزیکانیان. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی به ئافره‌تانى تێکۆشه‌ر و ماندوویی نه‌ناس له‌ریزه‌کانى سازمانى خه‌باتدا که سهرهر٠اى که‌م و کور٠ى ژیان و هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بار، به پێى توانا ئه‌رکى شۆر٠شگێرانهیان جێ به جێ ده‌که‌ن.بێگومان هه‌ڵسووران و کار و چالاکى کومیته‌که‌مان، ئه‌گه‌ر له‌چه‌ندباره‌وه پێش که‌وتنى هه‌بووه، به‌لام به ته‌واوى وه‌لامده‌ر نه‌بووه و نه‌مان توانیوه ئه‌و گه‌لاڵه و به‌رنامانه‌ى که بر٠یاریان له‌سه‌ر دراوه به ته‌واوى جێ به جێ بکه‌ین. بۆیه پێویسته به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و که‌م و کور٠یانهى له‌به‌رچاو دان و به ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌چه‌ند ساڵ کارکردن و هه‌روه‌ها ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌کار و چالاکى رێکخراو و ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌کان و پێوه‌ندى کردن به ئافره‌تانى تێکۆشه‌ر له‌ناوخۆى کوردستاندا، کار و چالاکى رێکخراوه‌یی کومیته‌که‌مان زیاتر گه‌شه پێ بده‌ین.ده‌ورى به‌رچاوى کومیته‌ى ئافره‌تان له‌ریزه‌کانى سازمان و هه‌روه‌ها له‌به‌ره‌وپێش بردنى جولانه‌وه‌ى مافخوازانه و به‌رانبه‌رى خوازى له‌کاتێکدا هه‌ستى زیاتر پێده‌کرێ که هه‌ڵسوورانمان زیاتر په‌ره‌پێ بده‌ین و بتوانین داواکانى ئافره‌تان به شێوه‌یێکى رێک و پێک نهادینه بکه‌ین و کاریان پێ٠Ž٠Ž٠Ž٠Ž٠Ž بکه‌ین.دیاره بۆ هاتنه دیی ئه‌و پێش که‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنانه پێویستمان به هاوکارى هه‌موو لایێک هه‌یه. به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه داوا له خوشکانى به‌رێز له‌ناوخۆى کوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ى کوردستان ده‌که‌ین، پێوه‌ندى به کومیته‌که‌مانه‌وه بکه‌ن، تا بتوانین به شێوه‌ى کاراتر له‌خزمه‌ت به جولانه‌وه‌ى فمینیستى دابین و هه‌روه‌ها له جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد، شوێندانه‌ر بین و ئه‌رکى زیاتر له‌ئه‌ستۆ بگرین.جێگه‌ى خۆیه‌تى درود بنێرین بۆ ئه‌و ژنانه‌ى که له‌ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى رابردوو دا، به شێوه‌یێکى چالاکانه، له‌مه‌یدانى کارى سیاسی و رۆشه‌نبیرى و کۆمه‌لایه‌تى ده‌وریان گێر٠ا، هه‌روه‌ها سلاوده‌نێرین بۆ روحى ئه‌و ئافره‌ته شه‌هیدانه‌ى که له ناره‌زایه‌تیه‌کانى ئه‌و دواییه‌ى ئێران که‌وتنه به‌ر په‌لامارى رژیم، نه‌دا ئاغا سوڵتانى، فه‌هیمه سه‌لحشور، شلێر خچرى، مبینا احترامى، فاتمه به‌راتى، فاتمه ره‌جه‌ب پوور، مه‌ریه‌م میهرئازین، سرور برومه‌ند، نه‌دا ئه‌سه‌دى و ته‌رانه موسه‌وى و... یا له‌زیندان و چاڵه ر٠هشهکاندا له‌ژێر شکه‌نجه‌ى بێ به‌زه‌ییانه، گیانیان فیداى ئازادى کرد. هه‌روه‌ها درود و ماندوونه‌بوونى بۆ ئافره‌تانى خه‌باتکارى شارى ئه‌شره‌ف که له‌ژێر گه‌رماى تاقه‌ت پرۆکێن له‌به‌رانبه‌ر سته‌م و بێعداڵه‌تى دا خۆراگرى ده‌که‌ن.به‌و هومێده‌ى بتوانین له‌و هه‌ل و مه‌رجه چاره‌نووس سازه دا چالاکانه‌تر، له‌مه‌یدانى کارى سیاسی و ووشیارکردنه‌وه و رێکخستنه‌کاندا ده‌ورى به‌رچاوترمان هه‌بێ.له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره‌کومیته‌ى ئافره‌تانىسازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران٣١ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى
15 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش