شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کاردانه‌وه‌ى جیهان سه‌باره‌ت به‌ تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌که‌ دوورهاوێژه‌کانى رژیم

رابێرت گیبس ووته‌‌‌بێژى کۆشکى سپى رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌ ئیشاره‌‌‌ به‌‌‌ تاقى کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى مووشه‌‌‌کى سوپاى پاسداران به‌‌‌ هه‌‌‌واڵنێرانى گووت: ئه‌‌‌م تاقی کردنه‌‌‌وانه‌‌‌ هه‌‌‌نگاوى هانده‌‌‌رانه‌‌‌ن که‌‌‌ ئێران چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ى ده‌‌‌با.هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ووتووێژه‌‌‌کانى گروپى ١+٥ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیم له‌‌‌ ژنێڤ، سوپاى پاسدارانى رژیم رایگه‌‌‌یاند، رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى ره‌‌‌زبه‌‌‌رى ١٣٨٨ له‌‌‌ قۆناغى سێهه‌‌‌مى تاقى کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى مووشه‌‌‌کى ناسراو به‌‌‌ (پیامبر اعڤم٤) و مووشه‌‌‌کى دوورهاوێژى شه‌‌‌هابی ٣ و سجیلى به‌‌‌رێوه‌‌‌برد.هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیتێرز له‌‌‌ زمان کارناسانى دیفاعى رایگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌و مووشه‌‌‌که‌‌‌ دوورهاوێژانه‌‌‌ له‌‌‌ توانایان دایه‌‌‌ ئیسرائیل و بنکه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ که‌‌‌نداوى فارس بکه‌‌‌نه‌‌‌ ئامانج.ووته‌‌‌بێژى کۆشکى سپى به‌‌‌ دووباره‌‌‌ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى قسه‌‌‌کانى باراک ئوباما له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى رێبه‌‌‌رانى گروپى بیست له‌‌‌ پیتسبورگ داواى له‌‌‌ رژیم کرد، به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌ پر٠ هه‌‌‌راکه‌‌‌ى ر٠اگرێ.هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى روسیه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌لاته‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانه‌‌‌کانى رژیم حیساب ده‌‌‌کرێ، رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى تاقى کردنه‌‌‌وه‌‌‌ مووشه‌‌‌کیه‌‌‌کانى رژیم نیگه‌‌‌رانى ده‌‌‌ربر٠ى. سرگئى لاوروف ره‌‌‌واندنه‌‌‌ه‌‌‌ى کێشه‌‌‌ نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کانى به‌‌‌ گرینگ زانى و گووتى به‌‌‌ سه‌‌‌رنجدانى مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر نه‌‌‌کراوه‌‌‌ ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌کانى رژیم تاقیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و مووشه‌‌‌کانه‌‌‌ جێى نێگه‌‌‌رانیه‌‌‌.له‌‌‌لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئاڵمانیش تاقى کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى مووشه‌‌‌کى رژیمى ئێرانى به‌‌‌ جێى نێگه‌‌‌رانى ناوبرد. ینس پلوتنر ووته‌‌‌بێژى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئاڵمان له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ گووتى: له‌‌‌گه‌‌‌ڵ نزیک بوونه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ووتووێژه‌‌‌کان ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆى زیاتر له‌‌‌ ناوچوونى متمانه‌‌‌کان.پێشتریش فه‌‌‌رانسه‌‌‌ و خاویه‌‌‌ر سولاناش ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ى سوپاى پاسداررانى رژیمى ئێرانیان به‌‌‌ هۆى زیاتر بوونى نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌کان ناوبردبوو.

15 ساڵ و 1 مانگ و 24 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن