پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیس بوونى ده‌ریاکان له‌ ئێران هه‌روا له‌ زیادبوون دایه‌

هه‌‌‌روه‌‌‌ها رژانى زێرابی شاره‌‌‌کان بۆ ناو ده‌‌‌ریاى خه‌‌‌زه‌‌‌ر و هاتووچۆى که‌‌‌شتیه‌‌‌کان و هه‌‌‌ڵنجانى ئاو، له‌‌‌ که‌‌‌نداوى فارس و ده‌‌‌ریاى عه‌‌‌مان هۆى پیس بوونى ده‌‌‌ریاکانى ئێرانه‌‌‌.جێگرى رێکخراوى ژینگه‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ها رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ به‌‌‌ هۆى رژانى زێرابی شاره‌‌‌کان له‌‌‌ ده‌‌‌ریاى خه‌‌‌زه‌‌‌ر نزیک به‌‌‌ ١٠  مه‌‌‌له‌‌‌وانگه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌ ١٠ ٠ ٠  ئه‌‌‌ونده‌‌‌ پیس بووه‌‌‌. کارناسان پیس بوونى ئاوى خه‌‌‌زه‌‌‌ر به‌‌‌ شتێکى تازه‌‌‌ نازانن و یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هۆکانى به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌رچوونى پیس بوونى ئاوى ده‌‌‌ریاکان به‌‌‌ بایه‌‌‌خ نه‌‌‌دان به‌‌‌ مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌.ئیسماعیل که‌‌‌هرم کارناسى ژینگه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ده‌‌‌ریاى خه‌‌‌زه‌‌‌ر ده‌‌‌ڵێ: ئه‌‌‌گه‌‌‌ر به‌‌‌ فرۆکه‌‌‌یێکى بچووک به‌‌‌ ئاسمانى ده‌‌‌ریاى خه‌‌‌زه‌‌‌ر بفرن، له‌‌‌ هه‌‌‌ر جێگه‌‌‌یێک له‌‌‌ رووباره‌‌‌کان ده‌‌‌رژێنه‌‌‌ ده‌‌‌ریاوه‌‌‌، ئاو تا چه‌‌‌ندین کیلۆمیتر مه‌‌‌وادى جۆراوجۆرى تێکه‌‌‌ڵ بووه‌‌‌، که‌‌‌ ره‌‌‌نگى ئاو و خۆڵه‌‌‌که‌‌‌ى قاوه‌‌‌یی (مۆر) کردوه‌‌‌ له‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ن که‌‌‌ ژن و منداڵى خه‌‌‌ڵک مه‌‌‌له‌‌‌ى تێدا ده‌‌‌که‌‌‌ن.ناوبراو هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئیشاره‌‌‌ ده‌‌‌کا به‌‌‌ له‌‌‌ناوچوونى زینده‌‌‌وه‌‌‌ران و ماسیه‌‌‌کان. هه‌‌‌روه‌‌‌ها که‌‌‌نداوى فارس و ده‌‌‌ریاى عومان به‌‌‌ هۆى هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتى جوغرافیاییانه‌‌‌وه‌‌‌ گرنگیێکى تایبه‌‌‌تیان هه‌‌‌یه‌‌‌. جێگرى رێکخراوى ژینگه‌‌‌ى رژیم هه‌‌‌روه‌‌‌ها رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ده‌‌‌بێ نزیک به‌‌‌ ٢٠ ٠ ٠  کیلۆمیتر لوله‌‌‌ى نه‌‌‌وت له‌‌‌ باشوورى ئێران بگۆردرێ.ئیسماعیلى کهرم ته‌‌‌نیا لوله‌‌‌ نه‌‌‌وتیه‌‌‌کان به‌‌‌ هۆى پیس بونى ئاوه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ نازانێ و زیادى کرد، له‌‌‌ رۆژدا سێ تا چوار ملوێن بۆشکه‌‌‌ ده‌‌‌نێردرێته‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ش سێ یان چوار تانکرى گه‌‌‌وره‌‌‌ پێویست و پێنج تا ١٠  که‌‌‌شتى بچووکتر پێویسته‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆى دروست بوونى په‌‌‌ڵه‌‌‌ى نه‌‌‌وتى، په‌‌‌ڵه‌‌‌کان له‌‌‌ ناو ئاودا ده‌‌‌نیشن، دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانى قه‌‌‌راخى ده‌‌‌ریا ئاوه‌‌‌رۆکان ده‌‌‌رێژنه‌‌‌ که‌‌‌نداوى فارس و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌ڵێنجانى ئاوى ته‌‌‌راز راگرتنى که‌‌‌شتیه‌‌‌کان.پیس بونى ئاو کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ى راسته‌‌‌وخۆى له‌‌‌ سه‌‌‌ر بوونه‌‌‌وه‌‌‌ر و دانیشتوانى قه‌‌‌راخه‌‌‌کان هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ زیانیان به‌‌‌ ر٠اوکردن ده‌‌‌به‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر، کهرم به‌‌‌ ئیشاره‌‌‌ به‌‌‌ که‌‌‌م بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى بوونه‌‌‌وه‌‌‌رانى ئه‌‌‌و ناوچانه‌‌‌ ده‌‌‌ڵێ: له‌‌‌لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هاتنى کوشنده‌‌‌ى سوور (کشند قرمز) بۆ که‌‌‌نداوى فارس زۆرێک له‌‌‌ بوونه‌‌‌وه‌‌‌ران له‌‌‌ ناوچوون، هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌له‌‌‌مه‌‌‌کانى راوى ماسى کراون به‌‌‌ به‌‌‌له‌‌‌مى بارهه‌‌‌ڵگر که‌‌‌ یان سووته‌‌‌مه‌‌‌نى هه‌‌‌ڵده‌‌‌گرن یان که‌‌‌ل و په‌‌‌لى قاچاخ ده‌‌‌گوازنه‌‌‌وه‌‌‌.به‌‌‌ ر٠اى چالاکانى ژینگه‌‌‌ پیس بوونى ئاوه‌‌‌کان مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌یێکى هاسان نیه‌‌‌ و پێویستى به‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ریێکى دروست و لێهاتووه‌‌‌. به‌‌‌ بر٠واى کارناسانى ژینگه‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى ژینگه‌‌‌ تا ئ٠Žێستا نه‌‌‌یانتوانیوه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ به‌‌‌ره‌‌‌ور٠وو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى پیس بوونى ئاو رێگه‌‌‌چاره‌‌‌یێک بدۆزنه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ رێکخراوه‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کانیش ئاماده‌‌‌ى هاوکاری نین و ئه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ داهاتوودا پیسى ئاوى ده‌‌‌ریاکانى ئێران زۆر زیاد بکا.

15 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن