ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا گه‌یشته 155 کوژرا و 700 بریندار
ئهمر٠ۆ ٢٥/١٠ دوو کرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆکوژی له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی داد و دیوانی پارێزگای به‌غدا روویاندا.به گوێره‌ی دوا زانیاری له باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یه‌ندرا، که ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشتووه‌ته 155 که‌س گیانیان له ده‌ستدا و نزیکه‌ی 700 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری بی بی سی له به‌غدا به هۆی ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کانی وه‌زاره‌تی دادی حکومه‌تی عێراق کوردن ره‌نگه ژماره‌یه‌ک له قوربانییه‌کان کورد بن (تا ئێستا له باره‌ی راستی ئه‌و پرسه‌وه زانیاری پێویست نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی په‌یامنێر).ته‌قینه‌وه‌کانی ئهمر٠ۆی به‌غدا به گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی داده‌نرێن له دوای ته‌قینه‌وه‌کانی چوارشه‌ممه‌ی خوێناوی که له ١٩ی ئابی رابردوو روویاندا.روودانی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه له کاتێکدایه که عێراق له بهر٠ێوهچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵات نزیک ده‌بێته‌وه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌کردنن بۆ به‌شداریکردن له‌و پرۆسه‌یه.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به رای چاودێرانی سیاسی ره‌وشی ئه‌منی عێراق به ناسکترین قۆناغه‌کانی خۆیدا تێدهپهر٠ێت و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ نوری مالکی شکستی هێناوه له دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییانی عێراق به گشتی و به‌غدای پایته‌خت به تایبه‌تی.
15 ساڵ و 27 ڕۆژ و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش