پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رێوه‌چوونى کونفرانسی به‌رایی کنگره‌ى چواره‌مى سازمان له‌سلێمانى

دانیشتووى شارى سلێمانى و ده‌‌‌وروبه‌‌‌رى بۆ کونگره‌‌‌ى چواره‌‌‌م به‌‌‌رێوه‌‌‌چوو. سه‌‌‌ره‌‌‌تاى کونفراس به‌‌‌ فاتیحایێک و ده‌‌‌قیقه‌‌‌یێک وێستان بۆ روحى پاکى شه‌‌‌هیدان ده‌‌‌ستى پێکرد. پاشان سرودێک پێش که‌‌‌ش کراو و دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رێز سه‌‌‌یید کامیلى نورانى فه‌‌‌رد ئه‌‌‌ندامى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى و به‌‌‌رپرسی نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تى سلێمانى سازمان به‌‌‌ گه‌‌‌رمى به‌‌‌خێرهاتنى ئه‌‌‌ندامانى سازمانى له‌‌‌ پارێزگاى سلێمانى کرد. کونفرانسه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ باس و شرۆڤه‌‌‌یێکى تێر و ته‌‌‌سه‌‌‌لى به‌‌‌رێز کاک بیهروز ئه‌‌‌رده‌‌‌لان ئه‌‌‌ندامى کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى سازمان له‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى جیهانى و ناوچه‌‌‌یی و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئێران و کوردستان و سازمانى خه‌‌‌بات و کونگره‌‌‌کانى درێژه‌‌‌ى کێشا. له‌‌‌ژێر تیشکى ئه‌‌‌و باسه‌‌‌ دا مشتومر٠ و لێدوانى ئه‌‌‌ندامانى ئاماده‌‌‌بووى کونفرانس ده‌‌‌ستى پێکرد. بۆچوون و ووته‌‌‌کانى ئاماده‌‌‌بووانى کونفرانس به‌‌‌رده‌‌‌وام بوو، پاش نان خواردن کونفرانس به‌‌‌ نه‌‌‌زه‌‌‌رات و بیروبۆچوونى ئاماده‌‌‌بووان ده‌‌‌ستى به‌‌‌کاره‌‌‌کانى کرده‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌دواى کۆتایی هاتن به‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌نج و تێبینیه‌‌‌کان و کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌رجه‌‌‌م پێشنیار و روانگه‌‌‌ى ئه‌‌‌ندامان بر٠گه‌‌‌ى کۆتایی کارى کونفرانس که‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى هه‌‌‌ڵبژاردنى ئه‌‌‌ندامى کونگره‌‌‌ى چواره‌‌‌م بوو ده‌‌‌ستى پێکرد و ژماره‌‌‌یێک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامان خۆیان پالاوت. ده‌‌‌نگدان به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى نهێنى ده‌‌‌ستى پێکرد و ٥ که‌‌‌س له‌‌‌ئه‌‌‌ندامان له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م شاره‌‌‌کانى پارێزگاى سلێمانى کوردستانى عێراق بۆ کونگره‌‌‌ى چواره‌‌‌مى سازمان هه‌‌‌ڵبژاردران. کونفرانس ساعه‌‌‌ت ٣٠ /٨ ده‌‌‌قیقه‌‌‌ى شه‌‌‌و کۆتایی به‌‌‌کاره‌‌‌کانى هێنا.  

14 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن