به‌رێوه‌چوونى کونفرانسى ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات له هه‌ولێر
بۆ شاد کردنى رۆحى شه‌هیدان ده‌ستى پێ‌کرد. پاشان کاک بێهروز ئه‌رده‌لان بابه‌تێکى له سه‌ر رووداوه‌کانى جیهان و ناوچه‌که و کوردستان پێشکه‌ش به به‌شداربووانى کونفرانس کرد. هه‌روه‌ها کاک محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دى به ووردى مێژووى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانى شیى کرده‌وه. ئاماده‌بووانى کونفرانسه‌که هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى کونگره و ر٠او بۆچوونى خۆیان سه‌باره‌ت به کاره‌کانى سازمان له ماوه‌ى رابردوودا پێشکه‌ش کرد و له‌لایه‌ن بێهروز ئهردهلانهوه به ووردى وه‌لام درانه‌وه.پاشان خۆپالاوتنى ئه‌ندامانى کونفرانس ده‌ستى پێ کرد و دوایی پێنج که‌س له ئه‌ندامانى سازمان بۆ به‌شدارى له کونگره‌ى چواره‌م هه‌ڵبژێردران.
15 ساڵ و 5 مانگ و 23 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 16 خوله‌ک لهمهوپێش