شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یه‌ندراو به‌ بۆنه‌ى رۆژى به‌ربه‌رکانێ له‌به‌رانبه‌ر توندوتیژى دژى ژنان

ئینسان وه‌‌‌ک بوونه‌‌‌وه‌‌‌رێکى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتخواز، دایم به‌‌‌دواى ئه‌‌‌و هه‌‌‌یمه‌‌‌نه‌‌‌یه‌‌‌ دا وێڵه‌‌‌ که‌‌‌ بگاته‌‌‌ ترۆپکى حوکمرانى و بۆ ئه‌‌‌و مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ له‌‌‌زۆر پلانى جۆراوجۆر ده‌‌‌گه‌‌‌رێ که‌‌‌ ئه‌‌‌و چین و ئه‌‌‌م چین بکاته‌‌‌ ده‌‌‌سته‌‌‌مۆ و ئه‌‌‌و ئینسان ئه‌‌‌وى دیکه‌‌‌ بکاته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌ و دیل و له‌‌‌پێناو گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ حه‌‌‌ز و خولیاکانى رێگه‌‌‌ى گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ چێژه‌‌‌کان بپێوێ. ژنان که‌‌‌ له‌‌‌بارى جه‌‌‌سته‌‌‌ییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌پیاو که‌‌‌م هێزترن، وه‌‌‌ک چینێکى ژێرده‌‌‌ست قوربانى ئه‌‌‌و خولیایه‌‌‌ن و به‌‌‌درێژایی مێژوو له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دیارده‌‌‌ى چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وروبوون. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌مافه‌‌‌کانیان بێ به‌‌‌ش کراوون، له‌‌‌رابردوو و ئێستاش دا به‌‌‌ ته‌‌‌واوى خۆیان له‌‌‌خه‌‌‌باتى دژى چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و فمینیستى دا نه‌‌‌بینیوه‌‌‌ و خراپتر له‌‌‌وه‌‌‌ش زۆربه‌‌‌یان له‌‌‌ژێر کاریگه‌‌‌رى که‌‌‌له‌‌‌پوورى دواکه‌‌‌وتووانه‌‌‌دا ناتوانن و ناوێرن داواى مافى به‌‌‌رانبه‌‌‌ر له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پیاو بکه‌‌‌ن. روون و حاشاهه‌‌‌ڵنه‌‌‌گره‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ مافى وه‌‌‌ک یه‌‌‌ک و نه‌‌‌مانى دیارده‌‌‌ى چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ى چه‌‌‌ندین ده‌‌‌یه‌‌‌ى رابردوودا، خه‌‌‌باتێکى به‌‌‌رین کراوه‌‌‌ و گه‌‌‌لێک ئافره‌‌‌تى لێهاتوو و تێکۆشه‌‌‌رمان هه‌‌‌بووه‌‌‌ که‌‌‌ چالاکى ئه‌‌‌و مه‌‌‌یدانه‌‌‌ بوونه‌‌‌، به‌‌‌لام فه‌‌‌رهه‌‌‌نگى زاڵى دژه‌‌‌ یه‌‌‌کسانى و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کان وه‌‌‌ک رژیمى ئاخوندى و وێنه‌‌‌ى ئه‌‌‌و، خه‌‌‌باتى یه‌‌‌کسانى ژن  و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت پیاویشیان له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى حکوومه‌‌‌ته‌‌‌کانیان له‌‌‌بار بردووه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکێکى زۆر بوونه‌‌‌ته‌‌‌ قوربانى که‌‌‌ له‌‌‌دژى چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و بۆ یه‌‌‌کسانى موباره‌‌‌زیان کردووه‌‌‌.بۆ رێز گرتن له‌‌‌خه‌‌‌باتى ر٠ه‌‌‌واى مرۆڤه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌کان له‌‌‌پێناو گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ جیهانێکى باشتر ، رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووکان له‌‌‌هه‌‌‌نگاوێکى مێژوویدا، رۆژى ٢٥ى نوامبرى وه‌‌‌ک رۆژى توندوتیژى دژى ژنان ناوبرد مێژووى دیاری کردنى ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌رێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ رووداوێکى تاریخى له‌‌‌ دومێنیکه‌‌‌ن. سێ خوشکى فه‌‌‌عال که‌‌‌ له‌‌‌مه‌‌‌یدانى سیاسیدا کاریان ده‌‌‌کرد و به‌‌‌ خوشکانى میرابل ناسرابوون و خه‌‌‌ڵکى دومینیکه‌‌‌ن بوون. چه‌‌‌ندین ساڵ له‌‌‌دژى دیکتاتۆرى تروهیلۆ خه‌‌‌باتیان کرد. ئه‌‌‌و سێ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌مه‌‌‌یدانى سیاسیدا هه‌‌‌ڵسووراوانه‌‌‌ کاریان کرد، کاریگه‌‌‌رى باشیان له‌‌‌سه‌‌‌ر بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازى و چوونه‌‌‌سه‌‌‌رى پله‌‌‌ى وریایی دانا و له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ش پاش خۆیان بوونه‌‌‌ چراى رووناک که‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رێگا و هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و که‌‌‌ند و کۆسپانه‌‌‌یان له‌‌‌سه‌‌‌ر رێگاى موبارزه‌‌‌ لابرد که‌‌‌ ببوونه‌‌‌ دیوارێکى به‌‌‌رز به‌‌‌ده‌‌‌ورى دیکتاتۆرى ترۆهیلۆ دا. له‌‌‌میانه‌‌‌ى خه‌‌‌باتى لێبراوانه‌‌‌دا به‌‌‌ ده‌‌‌ستى ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌ له‌‌‌ناوبران که‌‌‌ خه‌‌‌باتیان له‌‌‌دژى کرد. دیاره‌‌‌ له‌‌‌مێژوو دا، زۆر چنى چالاک و لێبر٠او له‌‌‌م مه‌‌‌یدانه‌‌‌دا خۆیان تاقى کردۆته‌‌‌وه‌‌‌ و مایه‌‌‌یان له‌‌‌گیانیان داناوه‌‌‌ و به‌‌‌ پێى خۆیان چوونه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ر تیغى نه‌‌‌مان، به‌‌‌لام ئه‌‌‌و سێ خوشکه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌ ر٠اکردن به‌‌‌ره‌‌‌و پیرى مه‌‌‌رگ، له‌‌‌و کاته‌‌‌دا جیهانیان هه‌‌‌ژاند و کۆمه‌‌‌ڵگاى مرۆڤایه‌‌‌تیان تاساند که‌‌‌ بووه‌‌‌ هۆى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى رۆژێک به‌‌‌ ناوى توندوتیژى له‌‌‌تۆمارى رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کان ناوه‌‌‌زه‌‌‌د بکرێ و پارێزه‌‌‌رانى ئه‌‌‌و ر٠ه‌‌‌وته‌‌‌ و خوازیارانى نه‌‌‌مانى توندوتیژى، باشتر کار بکه‌‌‌ن تا کۆتایی به‌‌‌م دیارده‌‌‌ بێنن. دیارى کردنى رۆژى به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ى توندوتیژى بابه‌‌‌تێکى گرینگه‌‌‌، به‌‌‌لام به‌‌‌ دیارى کردنى رۆژێک بۆ به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌، کۆتایی به‌‌‌ توندوتیژى ناهێنێت، به‌‌‌ڵکو باشتر وایه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بۆ نه‌‌‌هێشتنى توندوتیژى به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ژنان ته‌‌‌رخان بکرێ و له‌‌‌یاسا ده‌‌‌رچووان له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا، به‌‌‌ توندترین شێوه‌‌‌ سزا بدرێن. به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ تا ئێستاش دیارده‌‌‌ى توندوتیژى به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ژنان وه‌‌‌کوو خۆیه‌‌‌تى. کاتێک کۆتایی به‌‌‌و داب و نه‌‌‌ریته‌‌‌ دێت که‌‌‌ هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تى وشیارکردنه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ست پێبکات و هه‌‌‌ر که‌‌‌س له‌‌‌راست خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ماڵى خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ موبارزه‌‌‌ له‌‌‌دژى ئه‌‌‌و دیارده‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌ست پێبکات.کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تانىسازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران٢٥/١١/٢٠ ٠ ٩  

14 ساڵ و 11 مانگ و 24 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن