پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢٥ى نوامبر رۆژى جیهانى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان

بۆ یه‌‌‌کسانى ده‌‌‌گیرێن و له‌‌‌دواى شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و ئازارێکى زۆرى روحى و جه‌‌‌سته‌‌‌یی حوکمى له‌‌‌سێداره‌‌‌دانیان به‌‌‌سه‌‌‌ردا ده‌‌‌سه‌‌‌پێ و گیانیان پێش که‌‌‌ش به‌‌‌ ئامانجه‌‌‌کانى خۆیان و داهاتووه‌‌‌کانیان ده‌‌‌که‌‌‌ن. له‌‌‌دواى هه‌‌‌وڵێک که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن رێکخراوه‌‌‌کانى خه‌‌‌بات بۆ مافه‌‌‌کانى ژنان درا، له‌‌‌ کونفرانسێک دا له‌‌‌ مه‌‌‌کزیک پێشنیارى ئه‌‌‌وه‌‌‌ کرا که‌‌‌ رۆژى ئیعدامى خوشکانى میرابل به‌‌‌ رۆژى به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ توندتیژى دژى ژنان دیارى بکرێت. له‌‌‌ساڵى ١٩٩٨ رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووکان ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ى وه‌‌‌کوو رۆژى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی خه‌‌‌بات بۆ نه‌‌‌هێشتنى توندوتیژى ژنان دیاریکرد و له‌‌‌بر٠یارنامه‌‌‌یێک دا له‌‌‌ژێر ناوى ژنان، ئاشتى و هێمنى ئه‌‌‌و یاسایه‌‌‌ى په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد. جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ش ژنانى چالاک بۆ رێگه‌‌‌گرتن له‌‌‌هه‌‌‌ر نه‌‌‌وعه‌‌‌ چه‌‌‌وساندنه‌‌‌وه‌‌‌ێک و پێشیل کردنى مافه‌‌‌کانى ژنان بوونه‌‌‌ هۆى دانانى کومیسیونێک له‌‌‌رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان که‌‌‌ به‌‌‌ روونى مافه‌‌‌کانى ژنانى تێدا په‌‌‌سه‌‌‌ند کراوه‌‌‌ و خراوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌ست وه‌‌‌لاتانى جیهان تا پێبه‌‌‌ندى ئه‌‌‌و جارنامه‌‌‌یه‌‌‌ بن. کاتێک که‌‌‌ باسی یاسا ده‌‌‌که‌‌‌ین، ماناى ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ پێبه‌‌‌ندبوونێک به‌‌‌و یاسایه‌‌‌ ده‌‌‌بێ هه‌‌‌بێ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر لادانێک بکرێ سزاى جۆراوجۆر له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌رى دابه‌‌‌ کار دێ و که‌‌‌سی لاده‌‌‌ر به‌‌‌ تاوانبار ده‌‌‌ناسرێ. به‌‌‌لام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش له‌‌‌زۆرێک له‌‌‌وه‌‌‌لاتانى جیهان پێشێل کردنى مافى ژنان به‌‌‌ زه‌‌‌قى ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ به‌‌‌رچاو و ئه‌‌‌و قانون و رێسایانه‌‌‌ش به‌‌‌ ته‌‌‌واوى نه‌‌‌یانتوانیوه‌‌‌ رێگرێک له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م پێشێل بوونى مافى ژنان بن و ده‌‌‌بینین له‌‌‌هه‌‌‌موو جیهان که‌‌‌م و زۆر توندوتیژى له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ژنان به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێت. توندوتیژى به‌‌‌گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مۆته‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هه‌‌‌ر پێش که‌‌‌وتنێک و ماف وێستنێک بۆ ژنان دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار. ئێستاش له‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌ى ٢١ دا نه‌‌‌هێشتنى توندوتیژى بۆسه‌‌‌ر ژنان گه‌‌‌وره‌‌‌ترین خه‌‌‌م و له‌‌‌سه‌‌‌رووى هه‌‌‌موو هه‌‌‌ولێکێ چالاکوانانى مافى ژنانه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌شێکى گه‌‌‌وره‌‌‌ى وه‌‌‌لاتانى جیهان. توندوتیژى له‌‌‌جورها شیوه‌‌‌ وه‌‌‌کوو ئازارى جه‌‌‌سته‌‌‌یی، روحى، کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى و ئابوورى و...هتد له‌‌‌لایه‌‌‌ن کۆمه‌‌‌ڵگاى پیاوسالاره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ پشتیوانى داب و نه‌‌‌ریت و کلتورى دواکه‌‌‌وتووى کۆمه‌‌‌ڵگا له‌‌‌ راست ژنان به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ. جیاواز له‌‌‌وه‌‌‌ش له‌‌‌هێندێک وه‌‌‌لاتان وه‌‌‌کوو رژیمى ئێران توندوتیژى ده‌‌‌بێته‌‌‌ قانون و پاڵ پشتى پیاوانى سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دار و حکوومه‌‌‌تیشى دێته‌‌‌ پاڵ. جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ش ئافره‌‌‌تان له‌‌‌کوردستان سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى پێخۆست کردنى مافه‌‌‌کانیان له‌‌‌بوارى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یش له‌‌‌ مافى چاره‌‌‌نووس بێبه‌‌‌ش کراون. سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى ته‌‌‌واوى ته‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌ و به‌‌‌ربه‌‌‌سته‌‌‌کانى به‌‌‌رده‌‌‌م ئافره‌‌‌تان، به‌‌‌لام به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى گشتى و به‌‌‌رفراوان، ده‌‌‌توانین رێژه‌‌‌ى که‌‌‌م و زۆرى توندوتیژى له‌‌‌ وه‌‌‌لاتان بگه‌‌‌رێنینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ نه‌‌‌خوێنده‌‌‌وارى و که‌‌‌مى ووشیارى ئافره‌‌‌تان. ده‌‌‌توانین به‌‌‌شێوه‌‌‌یێک بڵیێن بوونى هه‌‌‌ست و کرده‌‌‌وه‌‌‌ى توندوتیژانه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن پیاوان بۆ سه‌‌‌ر ئافره‌‌‌تان واقعیه‌‌‌تێکه‌‌‌، به‌‌‌لام قه‌‌‌بووڵکردن و باوه‌‌‌ر هێنان به‌‌‌ ئاسایی بوونى ئه‌‌‌و ر٠ه‌‌‌وته‌‌‌، ناسروشتى و کاره‌‌‌ساتباره‌‌‌. کاتێک داپڵۆسین و به‌‌‌ که‌‌‌م زانینى ره‌‌‌گه‌‌‌زى مێ و ئازار و توندوتیژى ده‌‌‌چێته‌‌‌ ناو ر٠ه‌‌‌گ و ده‌‌‌مار و ده‌‌‌بێته‌‌‌ داب و نه‌‌‌ریت و به‌‌‌شێک له‌‌‌که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌کانى تاک پێک دێنێ، چ ئاکارێک جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ به‌‌‌ توندى به‌‌‌رپه‌‌‌رچى ئه‌‌‌و داب و نه‌‌‌ریت و هه‌‌‌ڵسووکه‌‌‌وته‌‌‌ بدرێته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م ئافره‌‌‌تان دا ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند ره‌‌‌نگه‌‌‌ ئه‌‌‌و بر٠یاره‌‌‌ به‌‌‌ هۆى که‌‌‌ند و کۆسپ و ته‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کان کارێکى سووک و ساکار نه‌‌‌بێ، به‌‌‌لام به‌‌‌دڵنیایه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌تواندرێ بۆ که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و ر٠اهێنانى به‌‌‌ره‌‌‌ى نوێ له‌‌‌سه‌‌‌ر کلتورێکى ئینسانى کاریگه‌‌‌ر بێ.  ئافره‌‌‌تان به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى ده‌‌‌بێ له‌‌‌مشورى خۆ پێگه‌‌‌یاندن و ووشیارکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و ناسینى مافه‌‌‌کانیان بن و پاشانیش له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان و چه‌‌‌وساندنه‌‌‌وه‌‌‌ى ره‌‌‌گه‌‌‌زیى دا بوێستنه‌‌‌وه‌‌‌. پیاوانى روناکبیر و ئایینى و یه‌‌‌کسانیخوازیش نابێ بێ ر٠ه‌‌‌وڵ بن بۆ نه‌‌‌هێشتنى هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ توندوتیژیێک و ده‌‌‌بێ بۆ ئاگا هێنانه‌‌‌وه‌‌‌ى کۆمه‌‌‌ڵگا، هاوکار و پاڵپشتێکى قایم بۆ ژنان بن.  کومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندىسازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستان ئێران ٢٥/١١/٢٠ ٠ ٩

14 ساڵ و 11 مانگ و 22 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن