ئه‌مرۆ دوو که‌سى دیکه له قه‌ناره دران
جه‌عفه‌رزاده گووتى که ئه‌و که‌سانه له خه‌زه‌ڵوه‌رى رابردوودا زه‌ناى عه‌نه‌فیان ئه‌نجام دابوو له مانگى سه‌رماوه‌زدا له‌لایه‌ن لقى ٧٢ دادگاى سزاکانه‌وه حوکمى ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پا که ئه‌و حوکمه له به‌فرانباردا له‌لایه‌ن لقى ٣١ى دیوانى به‌رزى وه‌لاته‌وه ته‌ئید کرا و به‌و شێوه ئه‌مرۆ به‌رێوه‌چوو.پێشتر بر٠یار وابوو رۆژى پێنج شه‌ممه ٨ى رێبه‌ندان حوکمى ئه‌و دوو که‌سه به‌رێوه بچێ به‌لام به‌رێوه‌چوونى ئه‌و حوکمه دواخرا، له ئاکامدا وا دانرا ئه‌و حوکمه ئه‌مرۆ له حه‌وشه‌ى زیندانى ئه‌وین به‌رێوه بچێ.
14 ساڵ و 10 مانگ و 3 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش