تاوانى محاربه بۆ ٥ که‌س له گیراوه‌کانى رۆژى عاشورا
و نوێنه‌رى دادستان له خوێندنه‌وه‌ى تاوانه‌کاندا ٥ که‌سى به محاربه تاوانبار کرد.به پێى هه‌واڵده‌ریه‌کان جوێ له‌و پێنج تۆمه‌تباره، تاوان گه‌لى محاربه و گه‌نده‌ڵى سه‌ر ئه‌رز که باس کراوه، له باقى بابه‌ته‌کانى دیکه تێکدانى ئاسایش، پروپاگه‌نده دژ به رژیم و تێکدانى ئاسایشى وه‌لات له رێگه‌ى هاندانى خه‌ڵک بۆ ئاژاوه و کارى تێکده‌رانه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ن که باس کراون.پێشتر دادستانى رژیم له تاران له راگه‌یێندراوێکدا بلاوى کرده‌وه که په‌روه‌نده‌ى ٣٧ که‌س له تۆمه‌تبارانى رۆژى عاشورا که لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ته‌واو بووه و به ده‌رکردنى سکالانامه‌یێک دراون به دادگاى ئینقلابى ئیسلامى له تاران و سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونى دادگایی ١٦ که‌س له تۆمه‌تباران له رۆژى شه‌ممه ١٠ ى رێبه‌ندان هه‌واڵى دابوو.
14 ساڵ و 10 مانگ و 3 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش