ئەمریکا سیستمى دیفاعیى مووشەکى لە کەنداوى فارس بەهێز دەکا
بە پێى ئەو راپۆرتانە ئەمریکا سیستمى دیفاعیى مووشەکى خۆى لە ئاوەکانى کەنداوى فارس و چوار وەڵاتى ئیمارات، قەتەر، بەحرەین و کوەیت بەهێز دەکا.بە پێى راپۆرتى ئاسوشیتدپرێس، بەرپرسێکى سەربازى ئەمریکا گوتویەتى: ناوگانى دەریایی ئەمریکا بۆ بەرەنگارى لە بەرانبەر هێرشى مووشەکى، هەڵسووڕانى خۆى لەو ناوچەیە زیاتر دەکا.ئەو بەرپرسەى دەوڵەتى ئەمریکا کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێ، هەروەها گووتى: چەندین مانگ لەو بارەوە کار کراوە و ئەو بەرنامە بەشێکە لە بەرنامەیێکى بەربڵاوترى گۆڕان لە بەرنامەى دیفاعى مووشەکى ئەمریکا لە کەنداوى، ئوروپا و ئاسیایە. ووردەکارى ئەو بەرنامەیە تا ئێستا بڵاو نەبووەتەوە.
16 ساڵ و 1 مانگ و 17 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 3 خولهک لهمهوپێش