چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خوێندکارێکى زانستگاى خواجە نەسیر 4 ساڵ زیندانى بە سەردا سەپا

بۆ گرتووخانەى ئەوین و لەو دەمەوە لەو گرتووخانەیەدایە.حوکمى چوار ساڵ زیندان بۆ ناوبراو لەلایەن دادگاى سەرەتاییەوە دەرچووە و خانەوادەکەى چاوەرێى حوکمى دادگاى پێداچوونەوەن. ئەو تۆمەتانەى خراونە پاڵ سوهەیل "دژایەتى ئاسایشى نەتەوەیی" و "بەشدارى لە کۆبوونەوەکان" و "بێ رێزى بە سەرۆک کۆمار"ە.لە کۆبوونەوەى دادگایی سوهەیل محەممەدى چەند کەس لەلایەن ئیدارەى ئیتلاعاتەوە بەشدار بوون و داوایان لە قازى کرد کە ناوبراو مەحکوم بکەن کە ئەو مەسەلە لە نێوان ئەو کەسانە و نەسیرین ستودە پارێزەرى سوهەیل دا کێشەى نایەوە.سوهەیل محەمەدى و عەلى پەرویز لە دواى ناڕەزایەتیەکانى خوێندکارانى زانستگاى خواجە نەسیر و بە ئامادە بوونیان لە ووتارى سەفارى هەرەندى گیران.عەلى پەرویزیش بە سێ ساڵ زیندان مەحکوم بووە.

14 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن