دیپلۆماتى پێشووى رژیم لە ژاپون: نیزام لە حاڵى رووخاندایە
داواى لە کارمەندانى وەزارەتى دەرەوەى رژیم کردوە کە کۆتایی بێنن بە خزمەت بە رژیمى دژە خەڵکى و روو لە رووخان و بچنە ریزى بزوتنەوەى ئازادیخوازى خەڵک.ئەو دیپلۆماتە کە لە ژاپونە رۆژى یەکشەممە لە ووتووێژ لەگەڵ هەواڵدەرى ئازاد، گووتى: رووخانى رژیمى دژە خەڵکى بۆ هەموو کەس ئاشکرایە و هەر بەو بۆنەوە داوا لە کارمەندانى دەوڵەت دەکا کە لەگەڵ خەڵک کەون و وەک ئەو کۆتایی بە خزمەت بەو رژیمى دژە خەڵکیە بێنن.ئیسلامى لەو ووتووێژەدا بە دیپلۆمات و کارمەندانى دەوڵەت پێشنیار دەکا کە پێش ئەوەى کە ئەو رژیمە بە دەستى خەڵک بروخێ، خۆیان لەو رژیمە جیا بکەنەوە شانازى نیشتمان پەرەستى بۆ خۆیان بە دەست بێنن.ناوبراو زیادى کرد کە خۆى پێشتر لەو رژیمەدا بووە و دڵنیایە کە زۆربەى کارمەندانى وەزارەتى دەرەوە بە دڵ نەیارى رژیمى گەندەڵ و دژە خەڵکى کۆماری ئیسلامین.بە پێى ووتەى ئیسلامى، 25 ساڵ لە وەزارەتى دەرەوە و کارناسى ئەو وەزارەتخانەیە بووە، تەنیا بەشێک لە هەلپەرەستان و تاقمێکى بە ئەسڵ عێراقى لە وەزارەتى دەرەوەدا مۆرەى خامنەیین کە ژمارەیان کەمە.ناوبراو هەروەها گووتى: بە جیابوونەوە لە رژیمى کۆمارى ئیسلامى کە دژ بە قازانجەکانى ئێران و خەڵک کار دەکا شانازى دەکا و بە بوونى ئەو هەڕەشانەى لە ئارادایە، بە هیچ شێوەیێک لە کارى خۆى پەشیمان نیە.بە پێى ووتەى ئەو دیپلۆماتەى پێشوو لە ژاپون، رژیمى دژى خەڵکى کۆمارى ئیسلامى بە کردەوە فەلەج بووە و بە خۆراگرى خەڵک بە ئاسانى دەروخێ.
14 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 12 خولهک لهمهوپێش