ئاژانسی وزه‌ى ناوکه‌یی سه‌باره‌ت به راپۆرتێکى نوێ دژى ئێران کۆده‌بێته‌وه
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له‌هه‌واڵێک دا بلاوى کردۆته‌وه: دیپلۆماته‌کان ده‌ڵێن، کۆبوونه‌وه‌ى ٤ رۆژه که یه‌که‌م کۆبوونه‌وه به ئاماده‌بوونى ئامانۆ بووه، ده‌توانێ رێگه بۆ سه‌پاندنى چواره‌مین خوولى گه‌مارۆکان له‌لایه‌ن شوراى ئه‌منیه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له دژى رژیمى ئێران خۆش بکات. په‌روه‌نده‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران له فورییه‌ى ٢٠ ٠ ٦ له‌شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌کاندا بووه و له‌وکاته‌وه تا ئێستا شوراى ئه‌منیه‌ت سێ جار به هۆى گوێنه‌دان به داواى راگرتنى به‌رنامه گوماناوییه‌کانى ئه‌تۆمى گه‌مارۆى خراوه‌ته سه‌ر. دیپلۆماته‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که به زووترین کات به‌رنامه‌ى ته‌حریم کردنێکى نوێ ده‌خرێته به‌رده‌ستیان. له‌راپۆرتى ١٠ لاپهر٠هیی ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌رى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوکه‌یی نیگه‌رانى دهربر٠دراوه که رژیمى ئاخوندى له‌وانه‌یه له ئێستا دا سه‌رقاڵى دروست کردنى کلاوه‌ى ناوکه‌ی بێت و پێی داگرت که ئه‌و رژیمه پالاوته‌کردنى له‌ئاستێکى به‌رز ده‌ست پێکردووه. راپۆرتى ئاغاى ئامانۆ سه‌باره‌ت به هاوتاى پێشووى خۆى محمد البرادعى توندیێکى زیاترى پێوه دیاره و ئه‌و راپۆرته ده‌رخه‌رى قولایی نیگه‌رانیه‌کانه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانى ئێرانه.
14 ساڵ و 8 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش