شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى ساڵرۆژى له‌سیداره‌دانى قازى محه‌ممه‌د و هاورێیانى

رۆژى ١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ى هه‌‌‌موو ساڵێک، یادى رووداوى دڵته‌‌‌زینى له‌‌‌سێداره‌‌‌دانى پیشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و هاورێیانى ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ و خۆشه‌‌‌ویستى و ئه‌‌‌مه‌‌‌گى خۆمان بۆ روحى پیشوا و سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانى ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ى خه‌‌‌بات و جولانه‌‌‌وه‌‌‌ى میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌مان دووپات ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌لام رێزگرتنه‌‌‌کان هه‌‌‌رگیز به‌‌‌ پێى پێویست نه‌‌‌بووه‌‌‌ ته‌‌‌نیا له‌‌‌یادکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و کۆربه‌‌‌ستن دابووه‌‌‌ و که‌‌‌متر ووته‌‌‌ و ئه‌‌‌زمونه‌‌‌کانى پیشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د که‌‌‌ له‌‌‌دوایین ساته‌‌‌کانى ژیانى دا بۆ گه‌‌‌لى کوردى به‌‌‌ جێ هێشت له‌‌‌به‌‌‌رچاو گیراون و کاریان پێکراوه‌‌‌ و به‌‌‌شێکى زۆر له‌‌‌و  یادکردنه‌‌‌وانه‌‌‌ وه‌‌‌ک ئه‌‌‌رک و کارێکى رۆتینى و ته‌‌‌بلیغى چاوى لێکراوه‌‌‌. کاتێک که‌‌‌ یادى که‌‌‌سایه‌‌‌تیێکى گه‌‌‌وره‌‌‌ وه‌‌‌ک قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌راستى دا کرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ بۆچوون و ئاکار و بریار و هه‌‌‌ڵویست و ووته‌‌‌کانی باشترین رێزگرتنه‌‌‌ و ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆى شادبوونى روحى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌. پیشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د تا دوایین چرکه‌‌‌کانى ژیانى له‌‌‌ئاموژگارى کردنى خه‌‌‌ڵکه‌‌‌که‌‌‌ى دا نه‌‌‌وێستا و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌دوایین ساته‌‌‌کانى ته‌‌‌مه‌‌‌نى دا له‌‌‌بیر و خه‌‌‌مى میلله‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌ژاره‌‌‌که‌‌‌ى دابوو. له‌‌‌هه‌‌‌ره‌‌‌ ئاموژگارییه‌‌‌ به‌‌‌نرخه‌‌‌کانى که‌‌‌ چه‌‌‌ندین جار له‌‌‌وه‌‌‌سیه‌‌‌تنامه‌‌‌که‌‌‌ى دا پێداگرى له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌کا، یه‌‌‌کیه‌‌‌تى و برایه‌‌‌تى له‌‌‌نێو میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ى دایه‌‌‌ و روو به‌‌‌ میلله‌‌‌ت فه‌‌‌رمووێ، زامنى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئامانج له‌‌‌ یه‌‌‌کیه‌‌‌تى و هاوکارى دایه‌‌‌ و  هه‌‌‌تا به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌با و یه‌‌‌کگرتوو نه‌‌‌بن رزگار بوونتان له‌‌‌ژێر زولم و زۆرى زاڵمان حه‌‌‌سته‌‌‌مه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئاموژگارى به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکدا له‌‌‌خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ دینه‌‌‌که‌‌‌تان و گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌تان دابن. ئه‌‌‌و ووشانه‌‌‌ دوایین ووته‌‌‌کانى پیشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د بوونه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌پێى ئه‌‌‌زموونى کار و خه‌‌‌باتى خۆى و لێواولێو بوونى هه‌‌‌ستى له‌‌‌، شۆر٠شگێرى و نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌رى و خوداناسی بۆ میلله‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌ژار و به‌‌‌ش مه‌‌‌ینه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ى وه‌‌‌ک ئاموژگارییک به‌‌‌ جێى هێشت. له‌‌‌هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێک دا که‌‌‌ رژیمى نگریسى ئاخوندى له‌‌‌سه‌‌‌خترین قۆناغه‌‌‌ قه‌‌‌یراناوییه‌‌‌کانى مێژووى ٣٠  ساڵه‌‌‌ى خۆیدایه‌‌‌، پێویسته‌‌‌ ئه‌‌‌و ووته‌‌‌ به‌‌‌نرخانه‌‌‌ بکه‌‌‌ینه‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ و کارى سیاسی و یه‌‌‌که‌‌‌مین به‌‌‌ردى بناغه‌‌‌ى قه‌‌‌لاى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى و برایه‌‌‌تیمان هه‌‌‌تا دره‌‌‌نگ نه‌‌‌بووه‌‌‌ دامه‌‌‌زرێنین و له‌‌‌سایه‌‌‌ى یه‌‌‌کگرتوویی و دوورى له‌‌‌خۆپه‌‌‌رستى و حه‌‌‌زى شه‌‌‌خسی سه‌‌‌رجه‌‌‌م مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکانى گه‌‌‌لى کورد ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌ر بکه‌‌‌ین.سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران له‌‌‌ ساڵرۆژى له‌‌‌سێداره‌‌‌دانى پێشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانى کومارى کوردستان درود ده‌‌‌نێرێ بۆ روحى پاکی ئه‌‌‌و شه‌‌‌هیدانه‌‌‌ و داوا له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م لایه‌‌‌ن و هێز و که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى کوردستانى ئێران ده‌‌‌کا به‌‌‌ یه‌‌‌کگرتن و کارى هاوبه‌‌‌ش هه‌‌‌نگاوى به‌‌‌ په‌‌‌له‌‌‌ هه‌‌‌ڵگرین بۆ پێکهێنانى پلاتفۆرمێکى سیاسی له‌‌‌نێوان هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى کوردستانى ئێران و له‌‌‌وپێناوه‌‌‌دا به‌‌‌ جیددى و عه‌‌‌مه‌‌‌لى هه‌‌‌نگاو هه‌‌‌ڵگرین.به‌‌‌رز و به‌‌‌رێز بێ یادى پێشه‌‌‌وا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و شه‌‌‌هیدانى سوورخه‌‌‌لاتى کوردستان.بروخێ رژیمى ولایه‌‌‌تى فه‌‌‌قیهسازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئیران١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ى ١٣٨٩

14 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن