بانگه‌وازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى ١ى مه‌ى رۆژى جیهانى کرێکار
و سوریه به‌سه‌رمایه‌ى خه‌ڵکى ئێران که ئاخوندان ده‌یبخشنه‌وه، ده‌بیستین، له‌گه‌ڵ به‌خشینه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵکى ئێران‌دا، ده‌سه‌لاتداران به وه‌رێ خستنى سیاسه‌تى گاڵته‌جارى و بێ ئاکامى خۆ پر٠چهک کردن و دامه‌زراندنى ناوه‌ندى سه‌ربازى و ترۆریستى، به‌شێکى زۆر له داهاتى نه‌ته‌وه‌یى به‌فیرو ده‌ده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌و کرداره بێ که‌ڵکانه، سوور بوونى ئاخوندان له سه‌ر دروست کردنى چه‌کى ئه‌تومى و وه‌لامنه‌دانه‌وه به داواکانى کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى، واى کردوه زیاتر له رابردوو خه‌ڵکى ئێران بکه‌ونه ژێر فشاره‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رى سه‌پاندنى ئابلوقه‌ى قورسى ئابوورى به‌سه‌ر رژیمدا له ئارادایه که گومان نیه خه‌ڵکى ئێران به سه‌پاندنى هه‌ر ئابڵوقه‌یێک زه‌ره‌رى زۆر ده‌کا و کرێکاران و ره‌نجده‌ران ده‌که‌ونه ژێر فشاره‌وه. پێ داگرى و سوور بوونى ئاخوندان له‌سه‌ر گه‌لاڵه ناوکه‌ییه گوماناویه‌کان و ده‌ستێوه‌ردان له کاروبارى وولاتانى ناوچه‌که و هاوکارى به‌رینى ماددى و سیاسى و ته‌داروکاتى به تروریستان ئه‌و بۆچوون ولێکدانه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه که کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى بهتێکر٠ا و وولاتانى رۆژئاوا به‌تایبه‌ت، رێگه‌یێکیان له به‌رده‌ست دانه‌مێنێ، بێجگه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى له دژى رژیم .کرێکارانى ره‌نج دیتوو، جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه هاتوو له‌سته‌مى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێویسته و ئه‌رکێکى گه‌وره‌ى نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌یى و ئایینیه که له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته نگریسه که ئاسۆى له‌به‌رده‌م خه‌ڵکى ئێران تاریک کردوه، تێ بکۆشن و راپه‌رن و درێژه به تێکۆشانى به‌رده‌وام بده‌ن، پێویسته به یه‌کریزى و پێوه‌ندى توندوتۆڵ و قایمى نێوان تێکر٠اى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێران و کوردستان هه‌یه.سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له‌گه‌ل پێرۆزبایى گه‌رمى به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى کرێکار، له یادى ئه‌و رۆژه جیهانیه گرینگه، داوا له تێکر٠اى چین و توێژه‌کانى جه‌ماوه‌ر و ناوه‌نده مه‌دنی و کرێکاریه‌کان ده‌کا به هه‌ست کردن به‌و هه‌ل ومه‌رجه حه‌سته‌م و چاره‌نووس سازه ر٠یزهکانیان یه‌ک بخه‌ن. بێگومان به به‌ردوام بوونى تێکۆشانى تێکر٠ایى و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى سته‌مگه‌ر و چه‌وسێنه‌ر، ئاسۆ له‌به‌رده‌م تێکر٠اى جه‌ماوه‌ر رووناک ده‌بێ و ئه‌گه‌رى رووخانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى نزیکتر ده‌بێ. ئاشکرایه به رووخانى ئه‌ورژیمه ملهوره دژى کرێکاریه، جه‌نگ و مالوێرانى و گرانى و بێکارى له‌ناو ده‌چێ و تێکر٠اى دیارده باش و به‌که‌ڵکه کۆمه‌لایه‌تى و سیاسیه‌کان له ئێران بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ى دهگهر٠ێتهوه.به‌هومێدى یه‌کگرتوویى و یهکر٠یزى زیاترى کرێکاران و ره‌نجده‌ران و تێکراى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێران.مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمى ملهورى ویلایه‌تى فقیه‌جارێکى دیکه پیرۆزبێ رۆژى یه‌کى مه‌ى ١١ى بانه‌مه‌ر یادى جیهانى رۆژى کرێکار سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانکومیته‌ى ناوه‌ندى١٠ /٢/١٣٨٩
14 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش