په‌یامى کومیته‌ى فینله‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به بۆنه‌ى کۆچى دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
خه‌ساره‌ت و زه‌ره‌ر و زیانێکى قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ى لێکه‌وت. مامۆستاى ماندووى نه‌ناسمان ته‌واوى ته‌مه‌نى خۆى له‌پێناو گه‌لى کورد و دۆزه ره‌واکه‌ى دا ته‌رخان کرد و له‌وماوه دورودرێژه دا بۆ ساتێکیش له گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ى غافل نه‌بوو و له‌سه‌ر گه‌یشتن به ئامانج و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى سوور بوو و کۆڵى نه‌دا. بۆ هه‌موو که‌س روون و ئاشکرایه که جه‌نابی مامۆستا به بۆنه‌ى که‌سایه‌تى به‌رز و پێگه کۆمه‌لایه‌تیه‌که‌ى توانى ده‌ور و ره‌ولێکى یه‌کجار باش له به‌روپێش بردنى بزووتنه‌وه‌ى مافخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌کوردستانى ئێران چ له‌ده‌ورانى رژیمى شاهه‌نشاهى و چ له‌ده‌ورانى رژیمى ئاخوندى ببینێ و بگیرێ. مامۆستاى ماندووى نه‌ناسمان هه‌رگیز نه‌چوویه ژێر بارى زوڵم و ئیستبدادى داگیرکه‌رانى کوردستان و له‌پێناو پاراستنى سه‌ربه‌رزى و که‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌یى به گیان و ماڵ خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمانى کرد و ته‌مه‌نى بۆ گه‌یشتنى میلله‌ته‌که‌ى به‌سه‌رجه‌م مافه‌کانى به بێ هیچ چاوه‌روانیێک، ته‌رخان کرد. مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین ته‌نیا خه‌باتکار و رێبه‌رێکى لێوه‌شاوه و هه‌ڵکه‌وتوو نه‌بوو به‌ڵکو له‌هه‌مانکاتدا مامۆستایێکى ئایینى ئاگا و ئه‌دیب و شاعیرێکى یه‌کجار کارامه بوو و گرینگتر له‌وه‌ش ئه‌وه بوو که به‌هۆى هه‌ستى به‌رزى نه‌ته‌وایه‌تی مامۆستاى بلیمه‌تمان سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندى و به‌هره‌کانى خستبووه بوارى گه‌شه‌پێدانى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌ایه‌تى و هه‌روه‌ک خۆى ده‌یفه‌رموو: ((هه‌میشه هه‌وڵم داوه پێگه‌ى کۆمه‌لایه‌تى و که‌سایه‌تى ئایینى و زانسته مێژوویی و نفووزى جه‌ماوه‌ریم بخه‌مه خزمه‌ت کورد و کوردستان و تا ماویشم ئه‌وه ئه‌رکم ده‌بێ)). هه‌رچه‌ند کۆچى ناواده‌ى جه‌نابی مامۆستاى پله‌به‌رزمان خه‌ساره‌تێکى گه‌لێک گه‌وره و زامێکى یه‌کجار قووڵ بوو، به‌لام مامۆستا له‌بیر و هزر و ده‌رونمان دا بۆ هه‌میشه به نه‌مرى ده‌مێنێته‌وه و ماڵئاوایی جه‌سته‌یی ناتوانێ مامۆستامان لێ بستێنى و خۆشه‌ویستى و ئه‌مه‌گمان له‌راست ئه‌و سیما شۆر٠شگێر و فیداکار و خۆشه‌ویسته که‌م بکاته‌وه. له‌کومیته‌ى فینله‌ندى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران پر٠ به‌دڵ دڵگرانى و غه‌م و په‌ژاره‌ى خۆمان به‌و رووداوه دڵته‌زینه دهردهبر٠ین و پرسه و سه‌رخۆشى خومان له‌ناخى دڵمانه‌وه به به‌رێز و تێکۆشه‌ر جه‌نابی کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران راده‌گه‌ێنین و خۆمان له‌غه‌م و په‌ژاره‌ى به شه‌ریک ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشیش له‌سه‌رجه‌م گه‌لى کورد ده‌که‌ین و له‌خواى گه‌وره داواکارین دوا غه‌م و ناره‌حه‌تیمان بێ و روحى پاک و بێگه‌ردى مامۆستاى هه‌میشه زیندوومان به به‌هشتى به‌رێن شاد بێ. سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران کومیته‌ى فینله‌ند
14 ساڵ و 4 مانگ و 4 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش