پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپۆرتى به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمى پرسه‌ و ماته‌مین به‌ بۆنه‌ى کۆچى دوایی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدین له‌وه‌لاتى فینله‌ند

دۆستانی بە ئەمەگی جەنابی مامۆستای کۆچ کردومان بەریوە چوو.ریوورەسمەکە بە خویندنی قورئانی پیرۆز دەست پی کرا .پاشان لە لایان شوانە سەردەشتی وە بەخیر هاتنی میوانەکان کرا . دواتر بە سرودى ئەی رەقیب وە یک دەقیقە بیدەنگی بۆ ریزگرتن لە روحی پاکی مامۆستا شیخ جەلال وە هەموو شەهیدانی کوردو کوردستان راگەیندرا. دوای ئەوە لە لایان (شوانە سەردەشتی )وە پەیامی کۆمیتەی فنلاندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران پیشکەش کرا.دوای ئەوە کورتەیک لە ژیان و تیکۆشانی مامۆستای سەروەرمان لە لایەن (مامۆستا ئەبوبەکر فەلسەفیەوە )پیشکەش کرا و مامۆستا ئه‌‌‌بوبه‌‌‌کر له‌‌‌ بیره‌‌‌وه‌‌‌رییه‌‌‌کانى خویدا ئاماژه‌‌‌ى به‌‌‌ که‌‌‌سایه‌‌‌تى به‌‌‌رزى جه‌‌‌نابی مامۆستا کرد و کۆچى دوایی ئه‌‌‌و پیاوه‌‌‌ مه‌‌‌زنه‌‌‌ى به‌‌‌ خه‌‌‌ساره‌‌‌تێکى گه‌‌‌وره‌‌‌ بۆ کوردستان له‌‌‌قه‌‌‌له‌‌‌م دا. دواتر پەخشانیک له‌‌‌ژێر ناوى خاک و گەل بۆ کۆچی دوایی مامۆستای زانامان له‌‌‌نووسینى به‌‌‌رێز جه‌‌‌لال خوشکه‌‌‌لام لە لایان کاک شوانە شیخە وە پیشکەش کڕا.له‌‌‌پاش ئه‌‌‌و په‌‌‌خشانه‌‌‌ حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان په‌‌‌یامى سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی و هاوده‌‌‌ردى خۆیان به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ى ماڵئاوایی کردنى یه‌‌‌کجاریی جه‌‌‌نابی مامۆستا رێبه‌‌‌رى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییمان پێشکه‌‌‌ش کرد که‌‌‌ به‌‌‌وشێوه‌‌‌یه‌‌‌ى خۆاره‌‌‌وه‌‌‌ بوو: پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیمکراتی کوردستان لە لایەن بەریز کاک سید ئەحمدی حسینیپەیامی کۆمیتەی حیزبی دیمکراتی کوردستان ئێران لە لایەن بەریز کاک ‌قاسم ئەلیاسی پەیامی کۆمیتەی کۆمەلەی شۆرشگیری زە حمەتکیشانی کوردستانی ئیران لەلایەن بەرێز کاک جه‌‌‌عفەر سولتانی پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن کاک خوسرەو پەیامی بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى دیموکراتیکی یارسان لەلایەن کاک بەشیر ئەمیرخانی پەیامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک بە دەستمان گەیشت سەعات ٦ ئیوارەی ئەو رۆژە بە خوێندنەوەی فاتیحایێک و هه‌‌‌ۆوه‌‌‌ها بە سوپاس کردنی گەرمی ئەندامانی کۆمیتەی فنلاندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران لە میوانەکان کۆتایی بە رێورەسمی پرسەی کۆچی دوایی مامۆستاى ناوداری گهلەکەمان مامۆستا سه‌‌‌یید جەلال هات. لە کۆتاییدا دە لێین: ئەی مامۆستای زانا و شۆرشگێر لەگەل هاوسەنگەرانت درێژەدەری رێگا پیرۆزەکەت دەبین، ئەی زانا و سەرداری گەلی کوردستان روحت شاد بێت جێگات بەهەشتی بەرین بێت. کۆمیتەی فنلاند سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران   ٢٦.٧.٢٠ ١٠ پیویستە ده‌‌‌سخۆشی بلێین به‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ى له‌‌‌به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئه‌‌‌و رێوه‌‌‌رسمه‌‌‌ یارمه‌‌‌تیان داین و هاوکاریان کردین.

14 ساڵ و 3 مانگ و 22 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن