په‌یامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسێنی
خه‌بات بکات. چ وه‌ک فه‌قێ و چ وه‌ک ئیمام جومعه و چ وه‌ک رێبه‌رێکی سیاسی، تا دوا هه‌ناسه‌ی به‌و په‌یمانه‌ی وه‌فادا بوو و دژ به دیکتاتۆری پاشایه‌تی و ئیستبدادی کۆماری ئیسلامی خه‌باتی کرد و قه‌ت ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و گرفته‌کانی ژیان و خه‌بات، نه‌یانتوانی هه‌نگاوی پێ‌شل بکه‌ن و هه‌میشه ئازایانه بۆ ئامانجه‌کانی خۆی تێکۆشا.مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسێنی سه‌ره‌رای جیاوازی له بیر و باوه‌ردا، به درێژایی شۆڕش له کوردستانی ئێران، دۆستی کۆمه‌ڵه بوو و ، حه‌ولیدا تا ته‌بایی زۆرتر بێته ناو رێزه‌کانی بزاڤی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌و ته‌نیا که‌سایه‌تیه‌کی دیاری سیاسی نه‌بوو ، به‌ڵکوو ئه‌هلی شیعر و ئه‌ده‌ب و که‌سایه‌تیه‌کی ئایینیش بوو که بڕوای ته‌واوی به مافی چاره‌نووسی گه‌لی کوردستان هه‌بوو و هه‌موو ژیانی خۆی خسته خزمه‌تی ئه‌و مه‌به‌سته و فه‌قه‌ت له به‌رانبه‌ر دوژمنانی کود و کوردستاندا کۆڵی نه‌دا.ئێمه وێڕای هاوخه‌می، سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، کاک بابه‌شێخی حوسێنی، سکرتێری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و هه‌موو ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی و گشت ئه‌ندامانی ئه‌و سازمانه ده‌که‌ین و دڵنیاین که شێخ جه‌لال خه‌باتی هه‌ر له ناو دڵی سازمانی خه‌بات نامێنێته‌وه، به‌لکوو له ناو خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستاندا شوێنی دیار و، ناوبانگی به باشی و خۆشی ده‌مێنێته‌وه. هیوادارین مه‌رگی ئه‌و تێکۆشه‌ره ببێته وزه و هێزی زۆرتر له خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستاندا.به‌رز و به‌رێز بێ یادی شێخ جه‌لالی حوسێنیکۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان٣٠ پوشپه‌ڕی ١٣٨٩ هه‌تاویی یان ٢١ جولای ٢٠ ١٠ زایینی
14 ساڵ و 3 مانگ و 21 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش