راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی
بۆ دابینبوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له کوردستانی ئێران ته‌رخان کرد‌و هه‌ر به هۆی کوردپه‌روه‌رییه‌وه له زه‌مانی رێژیمی پاشایه‌تیدا زیندانی کرا. مامۆستا شێخ جه‌لال وه‌ک مامۆستایه‌کی ئایینی گه‌ڵێک قوتابیی له مزگه‌وته‌کانی کوردستان په‌روه‌رده کرد‌و به بیری کوردایه‌تی گۆشی کردن. له خه‌باتی گه‌لانی ئێران‌دا بۆ رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی چالاکانه به‌شداریی کرد‌و ده‌وری به‌رچاوی بینی. به هاتنه سه‌ر کاری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی سووربوونی له سه‌ر داوا ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌وته ژێر تاقیب‌و سه‌نگه‌ری له شاره‌وه بۆ شاخ گواسته‌وه‌و له‌م دواییانه‌شدا له نزیک شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێ بوو. له‌ده‌ستچوونی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی خه‌سارێک بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و غه‌مێک بوو بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی.ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی په‌ژاره‌ی خۆی سه‌ره‌خۆشی له کومیته‌ی ناوه‌ندیی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران‌و به‌ڕێزان مامۆستا شێخ "عزالدین" حوسێنی‌و کاک بابه شێخ حوسێنی‌و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو ده‌کا‌و خۆی له غه‌می له ده‌ستچوونی مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسێنیدا به شه‌ریک‌و هاوبه‌ش ده‌زانێ‌و سه‌بر‌و سه‌بووری بۆ هه‌موو لایه‌ک به ئاوات ده‌خوازێ.جێگای به‌هشتی به‌رین‌و رێگای گه‌یشتنی به ئاواته‌کانی پڕ رێبوار بێ. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانده‌فته‌ری سیاسی‌٢٠ ١٠ -٠ ٧-٢٢ی زایینی‌٣١/٤/١٣٨٩ی هه‌تاوی
14 ساڵ و 3 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش