پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یه‌ندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى به‌ بۆنه‌ى ٥ى خه‌رمانان ساڵرۆژى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

بر٠یارى تێکۆشان له‌‌‌دژى دیکتاتۆران و زاڵمانى تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لات گه‌‌‌یشتووى تێدا درا. له‌‌‌ ٥ى خه‌‌‌رمانانى ساڵى ١٣٥٩ کۆچى خۆرى، به‌‌‌رێبه‌‌‌رى ماموستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال سازمان و ته‌‌‌شکیلاتێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و ره‌‌‌سه‌‌‌ن و خۆماڵیانه‌‌‌ به‌‌‌دوور له‌‌‌ ده‌‌‌ستى نامۆ و بێگانه‌‌‌ دامه‌‌‌زرا.  به‌‌‌ڵێ، سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران ئه‌‌‌و نه‌‌‌مامه‌‌‌ بوو که‌‌‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ێکى که‌‌‌م دا توانى ببێته‌‌‌ دارێکى هه‌‌‌زار ریشه‌‌‌ و جێى متمانه‌‌‌ و هیوا و ئاواتى خه‌‌‌ڵکى کوردستان بێ و پۆل پۆل هێزى خه‌‌‌باتکار په‌‌‌یوه‌‌‌ستى ریزه‌‌‌کانى بن. ئه‌‌‌و نه‌‌‌مامه‌‌‌ به‌‌‌ ره‌‌‌نج و فیداکارى  و به‌‌‌خشینى خۆێنى سه‌‌‌دان رۆڵه‌‌‌ له‌‌‌ باشترین رۆڵه‌‌‌کانى کوردستانى ئازیزمان و شه‌‌‌ونخونى و دڵسۆزى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و ئه‌‌‌ندامه‌‌‌ بوێر و ئازاکانیى، ئه‌‌‌مرۆ به‌‌‌قوولایی خاکى کوردستان ریشاژۆى کردووه‌‌‌ و له‌‌‌بر٠ان نایه‌‌‌. ئه‌‌‌و سازمانه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن دژمنى غه‌‌‌ددار و ئه‌‌‌م لایه‌‌‌ن و ئه‌‌‌و لایه‌‌‌ن هه‌‌‌وڵ بۆنه‌‌‌هێشتنى درا و هه‌‌‌زاران که‌‌‌ند و کۆسپى هاته‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م، به‌‌‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌مرۆ جێگه‌‌‌ و پێگه‌‌‌یێکى قایم و حزوورێکى به‌‌‌هێز و کاریگه‌‌‌رى له‌‌‌جولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازى کوردستاندا هه‌‌‌یه‌‌‌.خه‌‌‌ڵکى شۆرشگیر و خه‌‌‌بات خۆشه‌‌‌ویستى کوردستان!ئه‌‌‌ندام و لایه‌‌‌نگران و دۆستانى سازمانى خه‌‌‌بات!ئه‌‌‌مساڵ یادى ٥ى خه‌‌‌رمانان له‌‌‌ هه‌‌‌ڵ و مه‌‌‌رج و بارودۆخێکى جیاواز و تایبه‌‌‌ت دا ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌داخێکى گرانه‌‌‌وه‌‌‌ مانگێک له‌‌‌وه‌‌‌ پێش، رێبه‌‌‌رى فیداکار و زانا و ولاتپارێزمان ماموستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حسێنى بۆ هه‌‌‌میشه‌‌‌ ماڵئاوایی لێکردین و  درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ خه‌‌‌بات و رێبازه‌‌‌که‌‌‌ى خسته‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆى هاوبیران و هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌رانى.  ماموستا به‌‌‌وپه‌‌‌رى فیداکارى و لێبراوى ته‌‌‌مه‌‌‌نى پر٠ له‌‌‌شانازى له‌‌‌ مه‌‌‌یدانه‌‌‌کانى خه‌‌‌بات و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێى دژ به‌‌‌ رژیمى ئاخوندى و هێزى داگیرکه‌‌‌ر برده‌‌‌سه‌‌‌ر و تا دوایین ساته‌‌‌کانى ژیانى له‌‌‌خه‌‌‌بات دژى ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تى و بێ به‌‌‌شى له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌رى خۆراگریدا مایه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ پاکى و سه‌‌‌رفرازییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و دوامه‌‌‌نزڵگه‌‌‌ى حه‌‌‌سانه‌‌‌وه‌‌‌ى وه‌‌‌رێکه‌‌‌وت.  کۆچى ئه‌‌‌و ریبه‌‌‌ره‌‌‌ زانا و بلیمه‌‌‌ته‌‌‌ بۆ سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌تایبه‌‌‌ت و بۆ گه‌‌‌لى کورد به‌‌‌ گشتى خه‌‌‌ساره‌‌‌تێکى یه‌‌‌کجار زیانبار بوو، به‌‌‌لام حه‌‌‌قیقه‌‌‌تى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ ماموستا له‌‌‌پاش مه‌‌‌رگى به‌‌‌ بیروبۆچۆن و هه‌‌‌ڵویست و هه‌‌‌لس و که‌‌‌وته‌‌‌کانى له‌‌‌گه‌‌‌ڵمان ده‌‌‌مێنێ و به‌‌‌ئه‌‌‌زموون و ده‌‌‌سکه‌‌‌وت و رێنوێنى و بیرو بۆچوونه‌‌‌کانى هه‌‌‌میشه‌‌‌ رێگانیشانده‌‌‌ر و رێنوێن و رێبه‌‌‌رمان ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌، ئاسۆى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و رزگاریمان، له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م رووناکتر ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌. مه‌‌‌رگى مامۆستا بوو به‌‌‌ هۆى ته‌‌‌شه‌‌‌نه‌‌‌سه‌‌‌ندنى زیاترى هه‌‌‌ستى به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تیی له‌‌‌ناو کۆرى هاورێبازان و خۆشه‌‌‌ویستان و رێبوارانیدا و به‌‌‌ یه‌‌‌کده‌‌‌نگى، به‌‌‌ڵێنى گه‌‌‌رم داهێنانى پترى خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی له‌‌‌پێناو رزگارى خاک و گه‌‌‌ل و به‌‌‌روپێش بردنی سازمان به‌‌‌وپه‌‌‌ر٠ى لێبراوى به‌‌‌ روحى ماموستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال درایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌دڵنیایه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌کردنه‌‌‌ سه‌‌‌رمه‌‌‌شقى ژیان و تایبه‌‌‌مه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى ماموستا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و پێش که‌‌‌وتن بۆ رزگاریخوازان و خه‌‌‌باتکارانى کوردستانه‌‌‌. هاونیشتمانانى خۆشه‌‌‌ویست!ئه‌‌‌ویندارانى رێبازه‌‌‌ پیرۆزه‌‌‌که‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌بات!ئه‌‌‌مساڵ له‌‌‌کاتێکدا یادى ٣٠  ساڵه‌‌‌ى دامه‌‌‌زراندنى سازمانى خه‌‌‌بات ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ڵ و مه‌‌‌رجێکى زۆر دژوار به‌‌‌ره‌‌‌وروو بووه‌‌‌ و له‌‌‌چه‌‌‌ند لایه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ فشارى له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌. به‌‌‌ده‌‌‌رکه‌‌‌وتنى ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ى چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ هێزه‌‌‌ شۆرشگیره‌‌‌کان به‌‌‌ڵگه‌‌‌ى بۆ دێنه‌‌‌وه‌‌‌ و هاوار ده‌‌‌که‌‌‌ن، له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ رژیم ئالوگۆرى به‌‌‌لایه‌‌‌نى باشی به‌‌‌سه‌‌‌ر دا نایه‌‌‌، به‌‌‌لام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ ئیمتیازات و ووتووێژى کۆمه‌‌‌ڵگاى جیهانى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیم درێژه‌‌‌ى هه‌‌‌بوو، له‌‌‌پاش ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ رژیم وه‌‌‌لامى هێز و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ جیهانیه‌‌‌کان نه‌‌‌دایه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ئێستا دا فشاره‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌رى زیاد بووه‌‌‌ و له‌‌‌پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ کێشه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی شوراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت بریارنامه‌‌‌ى نوێى گه‌‌‌مارۆکانى له‌‌‌سه‌‌‌ر په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد. دوا به‌‌‌دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ئه‌‌‌مریکا و یه‌‌‌کێتى ئوورووپا و چه‌‌‌ند وه‌‌‌لاتى دیکه‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ ئابلۆقه‌‌‌ى زیاتریان خستۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر رژیم. له‌‌‌لاییکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ رابردوودا کێشه‌‌‌ کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى و  گرانى و بێکارى و هه‌‌‌لاوسانى ئابوورى و هتد...له‌‌‌ ئێران زۆر مه‌‌‌ترسیدار بووه‌‌‌. به‌‌‌پیچى زانیارییه‌‌‌کان هه‌‌‌لاوسانى ئابوورى زیاتر له‌‌‌ ٣٠  له‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌ و زیاتر له‌‌‌ ٢٠  ملیۆن که‌‌‌س له‌‌‌ژێر هێڵى هه‌‌‌ژاریدان و به‌‌‌هۆى نه‌‌‌زانکارى و زێده‌‌‌خوازییه‌‌‌کانى سه‌‌‌رانى رژیم بارودۆخى خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ره‌‌‌وخه‌‌‌راپتر رویشتووه‌‌‌. به‌‌‌ بیستنى ئه‌‌‌و ئامار و داتایانه‌‌‌ى رۆژانه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌راب بوونى ژیان و ئاسایشى خه‌‌‌ڵک بلاوده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌، رقى په‌‌‌نگخواردووى خه‌‌‌ڵک و بیزاریان له‌‌‌و رژیمه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر ده‌‌‌چێ. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجه‌‌‌ ناله‌‌‌باره‌‌‌ کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى و ئابوورییه‌‌‌دا مۆره‌‌‌ و باڵه‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداریی ئاخوندی زیاتر له‌‌‌هه‌‌‌رکاتیکى دیکه‌‌‌ که‌‌‌وتوونه‌‌‌ کێشه‌‌‌ و مۆره‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لات باس له‌‌‌ جینایه‌‌‌ت و به‌‌‌تالان بردنى سه‌‌‌رمایه‌‌‌ و داهاتى خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌که‌‌‌ن و له‌‌‌قاوى ده‌‌‌ده‌‌‌ن. کێشه‌‌‌ى باڵه‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لات سنوورى ده‌‌‌رگا داخراوه‌‌‌کانى به‌‌‌زاندووه‌‌‌ و بۆته‌‌‌ کیشه‌‌‌یێکى جیددى. هه‌‌‌رچه‌‌‌ند ناکۆکى و جیاوازیی بیروبۆچوونى باڵه‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لات له‌‌‌پێناو قازانجى جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر و که‌‌‌مینه‌‌‌ ئیتنیک و ئایینه‌‌‌کان و دابین کردنى مافى مرۆڤ و مافه‌‌‌ دیموکراتیکه‌‌‌کانیان نییه‌‌‌، به‌‌‌لام لانى که‌‌‌م سه‌‌‌ره‌‌‌راى ئاڵۆزبوونى زیاترى پێوه‌‌‌ندی باڵه‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لات، گه‌‌‌نده‌‌‌ڵى سه‌‌‌رسوورهێنه‌‌‌رى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداران له‌‌‌زمانى خودى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ران و به‌‌‌رپرسانى نیزامى تێدا ئاشکرا ده‌‌‌بێ و به‌‌‌نۆره‌‌‌ى خۆى ده‌‌‌توانێ کاریگه‌‌‌رى هه‌‌‌بێ له‌‌‌سه‌‌‌ر پێش خستنى خه‌‌‌باتى ئازادیخوازیى خه‌‌‌ڵکى ئێران و له‌‌‌ئاکامدا رووخانى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ نگریسه‌‌‌ی لێبکه‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌.به‌‌‌له‌‌‌به‌‌‌رچاو گرتنى ئه‌‌‌و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجه‌‌‌ ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ که‌‌‌ هیچ کات به‌‌‌راده‌‌‌ى ئه‌‌‌مرۆ بارودۆخ بۆ خه‌‌‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان و ئێران له‌‌‌بارنه‌‌‌بووه‌‌‌. بۆیه‌‌‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵ و مه‌‌‌رجه‌‌‌ به‌‌‌رپرسایه‌‌‌تى ده‌‌‌خاته‌‌‌ سه‌‌‌ر شانى به‌‌‌ره‌‌‌ى رزگاریخوازى و ئازادیخوازى کوردستان و ئێران که‌‌‌ ده‌‌‌توانین به‌‌‌، هه‌‌‌وڵ دان بۆ یه‌‌‌کێتى ریزه‌‌‌کانى گه‌‌‌لى کورد، هه‌‌‌وڵ بۆ به‌‌‌رین کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى پانتایی یه‌‌‌کریزیی هێزه‌‌‌کانى کوردستان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها جولانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازادیخوازى ئێران و به‌‌‌ په‌‌‌یره‌‌‌وکردنى دیپلۆماسى به‌‌‌هێز و یه‌‌‌ک ده‌‌‌نگ، بۆ تێگه‌‌‌یاندنى وه‌‌‌لاتانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستى کۆتایی هێنان به‌‌‌ هاوکاریی و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمى ئاخوندى و به‌‌‌رفراونکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها یارمه‌‌‌تى و هاوکارى هێزه‌‌‌ شۆرشگێر و ئازادیخوازه‌‌‌کان ئیشاره‌‌‌ بکه‌‌‌ین. جێگه‌‌‌ى خۆیه‌‌‌تى ئه‌‌‌ده‌‌‌بیاتمان بۆ رووخانى رژیم و مه‌‌‌رزبه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌، بکه‌‌‌ینه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌بناخه‌‌‌کانى مافخوازى و ئازادیخوازى. بێگومان ئه‌‌‌و هه‌‌‌ل ومه‌‌‌رجه‌‌‌ى ئێستا ئه‌‌‌رکى خه‌‌‌بات قورستر ده‌‌‌کا و ده‌‌‌بێ چالاکانه‌‌‌ترهه‌‌‌موو هه‌‌‌ولێکمان بخه‌‌‌ینه‌‌‌ گه‌‌‌ر٠.هاونیشتمانانى سته‌‌‌ملێکراو وتێکۆشه‌‌‌ر!٥ى خه‌‌‌رمانانى ئه‌‌‌مساڵ سیهه‌‌‌مین ساڵرۆژى دامه‌‌‌زراندنى سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ مامۆستاسه‌‌‌یید جه‌‌‌لال مامۆستاى زانا و رێبه‌‌‌رى کورد کۆچى دوایی کردووه‌‌‌ و به‌‌‌جه‌‌‌سته‌‌‌ له‌‌‌ناوماندا نه‌‌‌ماوه‌‌‌ و ئاشکرایه‌‌‌ ئه‌‌‌و کۆسته‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ زامێکى قووڵ و جه‌‌‌رگبر٠ه‌‌‌، به‌‌‌لام ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ش ده‌‌‌زانین که‌‌‌ باشترین پاداش بۆ روحى رێبه‌‌‌رى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییمان و شه‌‌‌هیدان درێژه‌‌‌دان به‌‌‌رێگه‌‌‌ییان وده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌رکردنى  ئازادى و رزگارى نیشتمانى به‌‌‌ بێگانه‌‌‌ وێرانه‌‌‌که‌‌‌مانه‌‌‌. هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ له‌‌‌م بۆنه‌‌‌ پیرۆزه‌‌‌ دا په‌‌‌یمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ روحى رێبه‌‌‌رى زانا و خه‌‌‌باتکارمان و سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانى سوورخه‌‌‌لاتمان نوێ ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ تا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنى یه‌‌‌کجارى به‌‌‌ سه‌‌‌ر رژیمى ئاخوندان  و گه‌‌‌یشتنى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان به‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م ویست و مافه‌‌‌کانیان له‌‌‌خه‌‌‌بات به‌‌‌رده‌‌‌وام بین و نه‌‌‌سره‌‌‌وین. له‌‌‌ پێنجى خه‌‌‌رمانانى ١٣٨٩ ، سیهه‌‌‌مین ساڵیادى دامه‌‌‌زراندنى سازمانى خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێران درود ده‌‌‌نێرین بۆ روحى پاکى ماموستاى رێبه‌‌‌ر و سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانى کورد و کوردستان. پیرۆزبایی به‌‌‌بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ى سه‌‌‌ربه‌‌‌رزى شه‌‌‌هیدان و پیشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و دۆست و ئه‌‌‌ندامانى سازمان له‌‌‌سه‌‌‌رانسه‌‌‌رى کوردستان و ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى کوردستان و جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ر و به‌‌‌ئه‌‌‌مه‌‌‌گى کوردستانى ئێران و زیندانیانى سیاسی پێش که‌‌‌ش ده‌‌‌که‌‌‌ین و هیوادارین بتوانین به‌‌‌ پشت به‌‌‌ستن به‌‌‌ متمانه‌‌‌ و باوه‌‌‌رى جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر زیاتر له‌‌‌خزمه‌‌‌تى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان دابین.سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتى رزگاریخوازانه‌‌‌ى گه‌‌‌لى کوردبروخى رژیمى دیکتاتۆر و سه‌‌‌ره‌‌‌رۆى ویلایه‌‌‌تى فه‌‌‌قیه‌‌‌سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێرانکومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى٥ى خه‌‌‌رمانانى ١٣٨٩

14 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن