له سه‌ر گلکوى رێبه‌رى پاک و نه‌مرى کورد و دامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌بات، رێ و ره‌سمى ٥ى خه‌رمانان به‌رێوه چوو
و تێکۆشان به‌رده‌وام بن. سه‌ره‌تاى رێوره‌سمه که به‌دانانى تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆرى مامۆستا له لایه‌ن کاک بابه شێخ و دوو خوشکى دڵسۆز و لاوى سازمان و خوێندنى فاتحه ده‌ستى پێ کرد. کاک بیهروز ئه‌رده‌لان ئه‌ندامى کومیته ناوه‌ندى سازمان، به‌خێرهاتنى ئاماده‌بووانى کرد‌و هۆندراوه‌ى ٥ى خه‌رمانان که یه‌کێک له شعره‌کانى مامۆستا مه‌لاسه‌ید جه‌لال رێبه‌رى نه‌مرى خوێنده‌وه و هه‌روه‌ها په‌خشانێکى پێش که‌ش به‌ئاماده‌بووان کرد. له دواى به‌خێرهاتنى ئاماده بوان سکرتێرى گشتى سازمان ووتارێکى به بۆنه‌ى ٥ى خه‌رمانان و ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمان و هه‌روه‌ها له‌سه‌رپێگه‌ى کۆمه‌لایه‌تى و سیاسى و کاریگه‌رى جه‌نابى مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسینى له جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد و که‌سایه‌تى پاک و نمونه‌یى ئه‌و رێبه‌ره گه‌وره‌یه و خۆشه‌ویستى به‌رینى له ناو خه‌ڵکى کوردستان پێشکه‌ش کرد کاک بابه‌شێخ، باسى کرد که ئه‌و خوشه‌ویسته له په‌یام و هاوده‌ردى به‌رینى خه‌ڵک له‌شاره جیاجیاکانى کوردستان و هه‌روه‌ها، په‌یامى پر ناوه‌رۆکى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى چوارپارچه‌ى کوردستان هه‌روه‌ها په‌یامى رێبه‌رانى شوراى مقاومه‌ت و مقاومه‌تى سه‌رانسه‌رى شۆرشگێرى خه‌ڵکى ئێران وه‌ک به‌ڵگه‌ى دیار‌و به‌رچاو له‌سه‌ر که‌سایه‌تى جه‌نابى مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسینى هێنایه‌وه .سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات، جارێکى دیکه، سپاسى، حیزب و لایه‌نه‌کانى کوردستانى عێراقى کرد که له‌و کۆسپه گه‌وره‌یه‌دا هاوده‌م و هاوخه‌ممان بوون، هه‌روه‌ها سپاسى، هێزو لایه‌نه‌کانى کوردستانى ئێرانى کرد که به‌وپه‌رى دڵسۆزى و غه‌مخوریه‌وه به په‌یام و به‌شێوه‌ى حزوورى له ماته‌م و پرسه‌که‌ماندا به‌شداریان کرد.کاک بابه‌شێخ به نوێنه‌رایه‌تى هه‌زاران ئه‌ویندارو و دۆستى سازمان له ناوخۆى کوردستانى ئێران هه‌روه‌ها خوشک و برا پێشمه‌رگه و کادره ئاشکراکانى رێبازى پاکى سازمانى خه‌بات وهوگرانى و دڵسۆزانى سازمان به‌ڵێنى به رۆحى پاکى مامۆستا مه‌لاسه‌ید جه‌لال حسینى دایه‌وه وه‌ک هه‌میشه رێبوارانى رێبازى کوردایه‌تى و نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى له ریزى سازمان درێژه‌ى ده‌رى رێبازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و مامۆستاى هه‌میشه زیندوو بن. به‌شى راگه‌یاندن ٦ى خه‌رمانانى ١٣٨٩ کۆچى خورى ٢٨ى ئاگۆستى ٢١٠ ١٨ى ره‌مه‌زانى ١٤٣١
14 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش