پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێنجى خه‌رمانان ئه‌و ئه‌ستیره‌یه‌ى له‌ئاسمانى شه‌وه‌زه‌نگى کوردستان ده‌رکه‌وت

به‌‌‌سه‌‌‌ر مێژووى پر٠له‌‌‌سه‌‌‌روه‌‌‌رى سازمانى خه‌‌‌بات ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌مان بۆ ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ که‌‌‌ بوونى ئه‌‌‌و ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌، هه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاوه‌‌‌ تا هه‌‌‌نووکه‌‌‌ چه‌‌‌نده‌‌‌ کاریگه‌‌‌رى بووه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ره‌‌‌وشی بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى رزگاریخوازانه‌‌‌ى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان و به‌‌‌ حه‌‌‌ق توانیویه‌‌‌تى ئه‌‌‌و په‌‌‌یامه‌‌‌ مێژووییه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌رى بونیاد نرا، به‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌پێش ببات. هه‌‌‌موو حیزب و سازمانێک له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ساسی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ پارادایمێکى حه‌‌‌قیقى و زه‌‌‌روریه‌‌‌تێکى عه‌‌‌ینى بونیاد ده‌‌‌نرێ و ئامانجى دیارى ده‌‌‌کرێ و به‌‌‌ پێى هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رج و به‌‌‌رنامه‌‌‌ و پرۆگرامى ته‌‌‌شکیلاتى ئیستراتژیک و تاکتیک و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ى بۆ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئامانج داده‌‌‌رێژێ. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر پرسیار بکه‌‌‌ین که‌‌‌ زه‌‌‌روره‌‌‌تى پێکهاتنى ته‌‌‌شکیلاتێک له‌‌‌چه‌‌‌شنى سازمانى خه‌‌‌بات چی بووه‌‌‌، ده‌‌‌بێ بگه‌‌‌رێینه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ٣٠  ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر و خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى جولانه‌‌‌وه‌‌‌ى کورد له‌‌‌وسه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا. بێ شک ئه‌‌‌وکاته‌‌‌ ده‌‌‌توانین ئاکامێک له‌‌‌ شرۆڤه‌‌‌که‌‌‌مان هه‌‌‌لێنجێنین و وه‌‌‌لامى ئه‌‌‌و پرسیارانه‌‌‌ بدۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئایا زه‌‌‌رور بوو ته‌‌‌شکیلاتێک له‌‌‌ وێنه‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌بات بێته‌‌‌ مه‌‌‌یدانى خه‌‌‌بات و ئایا ئه‌‌‌مرۆش خاوه‌‌‌ن په‌‌‌یامه‌‌‌ یان نا؟بیرۆکه‌‌‌ى دامه‌‌‌زراندنى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستان پرۆسه‌‌‌یێک بوو که‌‌‌ له‌‌‌ناو واقعیاتى کۆمه‌‌‌ڵگاى ئه‌‌‌و کاتى کوردستان و پێداویستیه‌‌‌کانى جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر بیچمى گرت. هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ت ئه‌‌‌و بیرۆکه‌‌‌یه‌‌‌، پێشتر له‌‌‌حاستى ئێران دا هه‌‌‌بوو و له‌‌‌سالانى پێشووتریش له‌‌‌ کوردستان کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ى ژێکاف خاوه‌‌‌نى ئه‌‌‌و بیرۆکه‌‌‌یه‌‌‌ بوو و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت شه‌‌‌خسی قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د تا دواساته‌‌‌کانى ژیانى هه‌‌‌روه‌‌‌ک له‌‌‌وه‌‌‌سیه‌‌‌تنامه‌‌‌که‌‌‌ى دا ئیشاره‌‌‌ى پێده‌‌‌کا له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بیروباوه‌‌‌ره‌‌‌ مایه‌‌‌وه‌‌‌.  ئه‌‌‌گه‌‌‌ر بگه‌‌‌رێنه‌‌‌وه‌‌‌ ساڵه‌‌‌کانى سه‌‌‌ره‌‌‌تاى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنى شۆر٠شى گه‌‌‌لانى ئێران و هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌ر کارى رژیمى تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لات گه‌‌‌یشتووى ئاخوندى ده‌‌‌بینین که‌‌‌ ئه‌‌‌و جه‌‌‌ریانانه‌‌‌ى حوزوریان هه‌‌‌بوو له‌‌‌کوردستان چه‌‌‌پ و نیوه‌‌‌ چه‌‌‌پ بوون و جه‌‌‌ریانێک به‌‌‌ بیروباوه‌‌‌رى راستى میانه‌‌‌ره‌‌‌و له‌‌‌ مه‌‌‌یدانى خه‌‌‌بات دا نه‌‌‌بوو. دیاره‌‌‌ به‌‌‌شێکى زۆر له‌‌‌جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى کوردستان تامه‌‌‌زرۆى ئازادى بوون و له‌‌‌پێناویدا له‌‌‌خه‌‌‌بات دابوون و که‌‌‌متر پرسیار له‌‌‌بیروباوه‌‌‌ر و به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ته‌‌‌شکیلاتى حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌کان ده‌‌‌کرا، به‌‌‌لام حاشاهه‌‌‌ڵنه‌‌‌گره‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریش مه‌‌‌رجى به‌‌‌شداریان له‌‌‌خه‌‌‌بات و تێکۆشان ئه‌‌‌وه‌‌‌ بوو که‌‌‌ ئه‌‌‌و ته‌‌‌شکیلاته‌‌‌ى که‌‌‌ کارى تێدا ده‌‌‌که‌‌‌ن، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بیروباوه‌‌‌ره‌‌‌کانیان بێته‌‌‌وه‌‌‌.به‌‌‌رادوردى ئه‌‌‌و به‌‌‌ستێنه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتدا که‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى ده‌‌‌رکه‌‌‌وتنى سازمانێکى له‌‌‌چه‌‌‌شنى سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌بار کردبوو، تا راده‌‌‌یه‌‌‌کى زۆر  زه‌‌‌روریه‌‌‌تى پێ به‌‌‌خشیبوو. له‌‌‌لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ مامۆستاى هه‌‌‌رگیز نه‌‌‌مرمان که‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌مى رژیمى سه‌‌‌لته‌‌‌نه‌‌‌تیدا له‌‌‌خه‌‌‌بات و تێکۆشان دژى ناعه‌‌‌داله‌‌‌تیه‌‌‌کان و کۆتایی هێنان به‌‌‌چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ى بوو و ده‌‌‌ورێکى ئه‌‌‌ساسى هه‌‌‌بوو له‌‌‌رێکخستنى ته‌‌‌زاهوراته‌‌‌کان له‌‌‌شاره‌‌‌کانى کوردستان به‌‌‌ تێکرا له‌‌‌دواى گه‌‌‌یشتنى خومه‌‌‌ینى به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لات و به‌‌‌تالان چوونى به‌‌‌رهه‌‌‌مى خه‌‌‌باتى گه‌‌‌لانى ئێرانی له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژیمى خومه‌‌‌ینیه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌سه‌‌‌نگه‌‌‌رى به‌‌‌رخودانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییدا مایه‌‌‌وه‌‌‌ و گه‌‌‌رم و گورتر له‌‌‌جاران به‌‌‌شدارى بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ حه‌‌‌قخوازانه‌‌‌که‌‌‌ى خه‌‌‌ڵکى کوردستان بوو. بۆ ماوه‌‌‌ى ٢ ساڵ له‌‌‌ده‌‌‌فته‌‌‌رى مامۆستا درێژه‌‌‌ى به‌‌‌ کاروچالاکى سیاسی دا و له‌‌‌وماوه‌‌‌یه‌‌‌دا گه‌‌‌لێک حه‌‌‌ماسه‌‌‌ى قاره‌‌‌مانانه‌‌‌ى له‌‌‌چه‌‌‌شنى شه‌‌‌رى جێژنى قوربان له‌‌‌ جاده‌‌‌ى هه‌‌‌ژده‌‌‌دۆلان و ناوشارى بانه‌‌‌ تۆمار کرد و هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى هه‌‌‌ڵسوورانه‌‌‌کانى بۆ به‌‌‌رزکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ستى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی سه‌‌‌ردانى زۆربه‌‌‌ى شار و ناوچه‌‌‌کانى کوردستانى کرد و به‌‌‌ووتاره‌‌‌ حه‌‌‌ماسیه‌‌‌کانى ته‌‌‌بلیغى کوردایه‌‌‌تى کرد و هانى خه‌‌‌ڵکى دا بۆ تێوه‌‌‌گلانیان له‌‌‌شۆرش و جولانه‌‌‌وه‌‌‌ حه‌‌‌قخوازانه‌‌‌که‌‌‌ى.  ماموستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال خاوه‌‌‌ن نفووز و پێگه‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌ى قایم له‌‌‌به‌‌‌شێک له‌‌‌خاکى کوردستانى ئازیزمان بوو و توانیبووى له‌‌‌وبه‌‌‌شه‌‌‌دا وه‌‌‌ک رێبه‌‌‌رێکى کاریزماتیک هێژمۆنى په‌‌‌یدا بکا. له‌‌‌دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى ماموستا شێخ عیزه‌‌‌دین به‌‌‌ چه‌‌‌ند هۆییک رایگه‌‌‌یاند، من هێزى چه‌‌‌کدارم نییه‌‌‌، ماموستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى رێگه‌‌‌ بگرێ له‌‌‌ هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ خه‌‌‌باتکاره‌‌‌ى له‌‌‌ژێر فه‌‌‌رمانى خۆى دابوون و هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌دى هێنانى ئه‌‌‌و ئاواته‌‌‌ى که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکێکى زۆر چاوه‌‌‌روانى بوون و هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌درۆخستنه‌‌‌وه‌‌‌ى ته‌‌‌واوى پروپاگه‌‌‌نده‌‌‌ ناره‌‌‌واکانى خومه‌‌‌ینى له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى کورد کافرن، له‌‌‌پاش پرس ور٠ا به‌‌‌ زۆرێک له‌‌‌که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌ نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ر و ئایینه‌‌‌کانى کوردستان بیرۆکه‌‌‌ى دامه‌‌‌زراندنى سازمانێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و ئیسلامیان خسته‌‌‌ ناوچوارچێوه‌‌‌ى عه‌‌‌مه‌‌‌له‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌رۆژى ٥ى خه‌‌‌رمانانى ١٣٥٩ به‌‌‌رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تى جه‌‌‌نابی مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حسێنى سازمانى خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى و ئیسلامى کوردستانى ئێران پێکهات. سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌ کار و هه‌‌‌ڵسوورانى کۆڵنه‌‌‌ده‌‌‌رانه‌‌‌ و شه‌‌‌ونخوونى و چالاکى سیاسی و ته‌‌‌شکیلاتیه‌‌‌ به‌‌‌رفراوانه‌‌‌کانى توانى له‌‌‌ماوه‌‌‌ێکى که‌‌‌م دا پشتیوانى جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى کوردستان و متمانه‌‌‌ى به‌‌‌شێک زۆر له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى کوردستان وه‌‌‌ده‌‌‌ست بێنى، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت که‌‌‌ جه‌‌‌نابی ماموستا که‌‌‌سایه‌‌‌تێه‌‌‌کى ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ خۆشناو و جێگه‌‌‌ى متمانه‌‌‌ى خه‌‌‌ڵک بوو که‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى ناوبانگ ده‌‌‌رکردنى سازمانى خه‌‌‌بات، زۆر به‌‌‌خێرایی به‌‌‌ره‌‌‌وپ٠Žش چوو. ده‌‌‌ور و کاریگه‌‌‌رى  ئه‌‌‌زموون و  ته‌‌‌دبیر و لێهاتوویی و زانایی و سه‌‌‌داقه‌‌‌ت و خۆنه‌‌‌ویستى و فیداکارییه‌‌‌کانى مامۆستاى نه‌‌‌مرمان یه‌‌‌کجار جێگه‌‌‌ى تێرامان و گرینگه‌‌‌. سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌وبیروباوه‌‌‌ره‌‌‌ى له‌‌‌سه‌‌‌رى دامه‌‌‌زرابوو، سه‌‌‌نگه‌‌‌رى خه‌‌‌بات و به‌‌‌رخودانى له‌‌‌دژى سته‌‌‌مکاران و چه‌‌‌وسێنه‌‌‌رانى خه‌‌‌ڵکى کورد گه‌‌‌رمتر داهێنا و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ قاره‌‌‌مانه‌‌‌کانى ته‌‌‌یار به‌‌‌ ئیمان و باوه‌‌‌رى قایم حه‌‌‌ماسه‌‌‌ى سه‌‌‌رسوورهێنه‌‌‌ریان له‌‌‌ مه‌‌‌یدانى خه‌‌‌بات ى چه‌‌‌کدارى خوڵقاند و له‌‌‌مه‌‌‌یدانى سیاسیش لێدوان و هه‌‌‌ڵوێست و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى سازمان ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ى دیکه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانى رژیمى دژه‌‌‌ مرۆڤى ئاخوندى ته‌‌‌نگه‌‌‌تاو کردبوو، هاتنه‌‌‌ مه‌‌‌یدانى هێزێک که‌‌‌ بانگه‌‌‌وازى کوردایه‌‌‌تى و دینى به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرد ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى دڵگران و توره‌‌‌ کردبوو، چوونکه‌‌‌ هه‌‌‌موو پیلانگێرییه‌‌‌کانى رژیم  که‌‌‌ له‌‌‌پشت په‌‌‌رده‌‌‌ى دین بۆ فریودانى خه‌‌‌ڵک، به‌‌‌رێوه‌‌‌ده‌‌‌چوون له‌‌‌لایه‌‌‌ن سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌رپرچده‌‌‌درایه‌‌‌وه‌‌‌ و پووچه‌‌‌ڵ ده‌‌‌کرایه‌‌‌وه‌‌‌. سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران کۆڵنه‌‌‌ده‌‌‌رانه‌‌‌ ئه‌‌‌سپى خه‌‌‌بات ى لنگ دا و به‌‌‌ که‌‌‌مترین ئیمکاناتى و بوونى پیلان و فشاره‌‌‌کان تا ئێستا له‌‌‌مه‌‌‌یدانى خۆراگرى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییدا درێژه‌‌‌ به‌‌‌ ئه‌‌‌رکى خۆى ده‌‌‌دا. له‌‌‌دواى کۆنگره‌‌‌ى سێهه‌‌‌مى سازمان (کۆنگره‌‌‌ى پێشکه‌‌‌وتن) هێندێک ئاڵوگۆرى سه‌‌‌ره‌‌‌تاى له‌‌‌سیاسه‌‌‌ت و به‌‌‌رنامه‌‌‌کانى که‌‌‌ به‌‌‌ پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنى واقعبینانه‌‌‌ و سه‌‌‌رده‌‌‌میانه‌‌‌ و دروست وه‌‌‌دى هاتن، قه‌‌‌ڵه‌‌‌مبازێکى زۆر مه‌‌‌زن بوو له‌‌‌ ره‌‌‌وره‌‌‌وه‌‌‌ى پێش که‌‌‌وتنى سازمان. کۆنگره‌‌‌ى سێهه‌‌‌مى سازمانى خه‌‌‌بات نوقته‌‌‌گۆرانێکى بنچینه‌‌‌یی بوو له‌‌‌ مێژوویی سازمانى خه‌‌‌بات دا و له‌‌‌پاش خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ێکى ورد و واقعبینانه‌‌‌ و باوه‌‌‌ر به‌‌‌ چه‌‌‌مکى نوێبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و سه‌‌‌رده‌‌‌مى بوون شۆرشێکى به‌‌‌ربه‌‌‌رین له‌‌‌سازمانى خه‌‌‌باتدا پێکهات و پرۆسه‌‌‌ى گه‌‌‌شه‌‌‌کردن و زه‌‌‌روره‌‌‌تى مانه‌‌‌وه‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى له‌‌‌ مه‌‌‌یدانى خه‌‌‌باتى خه‌‌‌ڵکى کوردستانى ئێران نوێ کرایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنى فه‌‌‌رهه‌‌‌نگى باو له‌‌‌ناو حیزبه‌‌‌کانى کوردستانى ئێران چاوه‌‌‌رواننه‌‌‌کراوانه‌‌‌ به‌‌‌رێز کاک بابه‌‌‌شێخ حوسێنى به‌‌‌ سکرتێرى گشتى سازمان به‌‌‌ کۆى ده‌‌‌نگ هه‌‌‌ڵبژێردرا و ئه‌‌‌و تابۆیه‌‌‌ که‌‌‌ که‌‌‌سێک بۆ ماوه‌‌‌ێکى زۆر له‌‌‌نووکى هه‌‌‌رمى ته‌‌‌شکیلات بمێنێته‌‌‌وه‌‌‌ شکێندرا و جه‌‌‌نابی مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لالیش له‌‌‌دواى ١٧ ساڵ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ى و سازمان له‌‌‌ پله‌‌‌ى سکرتێرى و هه‌‌‌روه‌‌‌ها زیاتر له‌‌‌ ٤٠  ساڵیش تێکۆشان له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌مى رژیمى شاهه‌‌‌نشاهیدا، به‌‌‌وپه‌‌‌رى دڵ فراوانیه‌‌‌وه‌‌‌، رێزى بۆ بریارى ده‌‌‌سته‌‌‌جه‌‌‌معى و گشتى دانا و له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتدا وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشله‌‌‌ دڵسۆز و رێنیشانده‌‌‌ر و پشت و په‌‌‌نا بوو و بۆ ساتێکیش له‌‌‌ رێنوێنى و کار بۆ به‌‌‌ره‌‌‌وپێش بردنى سازمان نه‌‌‌ده‌‌‌وێستایه‌‌‌وه‌‌‌.   له‌‌‌بارێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌، سازمانى خه‌‌‌بات سه‌‌‌ره‌‌‌راى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ ئوسوله‌‌‌ نه‌‌‌گۆره‌‌‌کانى وه‌‌‌ک خه‌‌‌بات له‌‌‌پێناو گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ مافه‌‌‌کانى کورد  و باوه‌‌‌ر به‌‌‌ رووخانى رژیم و ره‌‌‌دکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ووتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمى ئاخوندى وه‌‌‌ک باوه‌‌‌رێک که‌‌‌ ئیستراتژی و تاکتیکى سازمانى له‌‌‌سه‌‌‌ر داده‌‌‌رێژرێ، وه‌‌‌ک خۆى مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌مانکاتدا به‌‌‌شێوه‌‌‌یێکى دروست و به‌‌‌پێى خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ێکى لوژیکانه‌‌‌ خه‌‌‌باتى سازمان له‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌باتێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی به‌‌‌ته‌‌‌واوى مانا به‌‌‌ پێى هه‌‌‌موو پێوانه‌‌‌کانى دیموکراسی و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کۆکرایه‌‌‌وه‌‌‌. ده‌‌‌توانم بڵێم ئه‌‌‌و به‌‌‌رنامه‌‌‌ و سیاسه‌‌‌تانه‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌وپه‌‌‌رى واقعبینیانه‌‌‌ دارێژراوه‌‌‌ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى ئێستاى کوردستانى ئێران هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌. سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران ئێستا له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتدا که‌‌‌ داواى حکوومه‌‌‌تێکى دیموکراتێک و پارله‌‌‌مانى ده‌‌‌کا، رێز بۆسه‌‌‌رجه‌‌‌م ئه‌‌‌دیان و که‌‌‌مینه‌‌‌ ئایینى و ئینتنیکیه‌‌‌کان داده‌‌‌نێ و وه‌‌‌ک رێزێک بۆ بیروباوه‌‌‌رى زۆرینه‌‌‌ى کۆمه‌‌‌لانى خه‌‌‌ڵکى کوردستان، له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و باوه‌‌‌ره‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ک چۆن ده‌‌‌بێ که‌‌‌ڵک له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م یاساکانى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى و جارنامه‌‌‌ى گه‌‌‌ردوونى مافى مرۆڤ و میساق و به‌‌‌ڵینامه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان بۆ قانون دارشتن که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگیرێ، ده‌‌‌بێ ئاواش له‌‌‌ یاساى ئیسلامى که‌‌‌ له‌‌‌حه‌‌‌قیقتیش دا زۆر قانون و رێنوێنى دروست و گونجاوى بۆ هه‌‌‌موو سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌کانى ژیان پێیه‌‌‌، که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگیرێ. هه‌‌‌روه‌‌‌ها سازمان خه‌‌‌بات له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و باوه‌‌‌ره‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ مافى چاره‌‌‌نووس مافێکى مه‌‌‌شروعى خه‌‌‌ڵکى کوردستانه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵک سه‌‌‌ربه‌‌‌ستن له‌‌‌دیارى کردنى چارنووسیان و له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتیشدا به‌‌‌ پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنى هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى جیهانى و ناوچه‌‌‌یی و ناوخۆیی پێیشنیارى بۆ ئێستا داواکردنى مافه‌‌‌کانمان له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى خودمختاریه‌‌‌. له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى کوردستان و ئێرانیش سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌میشه‌‌‌ باوه‌‌‌رى به‌‌‌ هێزى له‌‌‌بران نه‌‌‌هاتووى یه‌‌‌کێتى و هاوکارى هێزه‌‌‌ ئۆپۆزسیۆنه‌‌‌کان له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دژمنى خوێن خۆرى ئاخوندى بووه‌‌‌ و ده‌‌‌بێ، کاریشى بۆ کردووه‌‌‌ و ئێستا به‌‌‌خۆشحاڵیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ زۆربه‌‌‌ى حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانى کوردستانى ئێران پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى باش و گه‌‌‌رم و گور و دۆستانه‌‌‌یه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها سازمانى خه‌‌‌بات  له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى ئێرانیش ماوه‌‌‌ى ١٦ ساڵه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سازمانى موجاهدینى خه‌‌‌ڵقى ئێران گه‌‌‌وره‌‌‌ترین هێزى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى له‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانه‌‌‌تیه‌‌‌کى گه‌‌‌رم دایه‌‌‌ و له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ساسی دان نان به‌‌‌ مافى کورد و دژایه‌‌‌تى رژیم تا رووخان و دامه‌‌‌زراندنى حکوومه‌‌‌تێکى دیموکراتیک و پارله‌‌‌مانى له‌‌‌ئێران له‌‌‌هاوکارى و دۆستایه‌‌‌تیدایه‌‌‌. سازمانى خه‌‌‌بات یه‌‌‌کێک له‌‌‌وهێزانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ڵماندویه‌‌‌تى باوه‌‌‌رى به‌‌‌ مافى یه‌‌‌کسانى ژن و پیاو هه‌‌‌یه‌‌‌ و سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئه‌‌‌ندامه‌‌‌کانیشى ته‌‌‌یارن به‌‌‌و بیروباوه‌‌‌ره‌‌‌ و سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تى سازمان له‌‌‌هه‌‌‌وڵى به‌‌‌رده‌‌‌وامى رێکخستنى ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ناو ریزه‌‌‌کانى سازماندایه‌‌‌ و هه‌‌‌ر به‌‌‌و نه‌‌‌فه‌‌‌سه‌‌‌ش باوه‌‌‌رى به‌‌‌ هێزى کۆتایی نه‌‌‌هاتووى لاوانى خه‌‌‌باتکار و به‌‌‌ هه‌‌‌ست و بیروباوه‌‌‌ر هه‌‌‌یه‌‌‌ و هه‌‌‌موو ئیمکاناتێک بۆ په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ و بارهێنان و ئاماده‌‌‌کردن بۆ داهاتوو و رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تى ده‌‌‌خاته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌ستیان و تێکه‌‌‌ڵ به‌‌‌ کارى سیاسی و دروست کردنى بریارى سیاسی و سازمانیان ده‌‌‌کا. سازمانى خه‌‌‌بات باوه‌‌‌رى قووڵى به‌‌‌ ئازادى راده‌‌‌ربر٠ین و ئازادى نووسین و کۆمه‌‌‌ڵگاى مه‌‌‌ده‌‌‌نى و سه‌‌‌رجه‌‌‌م چه‌‌‌مکه‌‌‌کانى مودێرن و باوى ئه‌‌‌مرۆى جیهان هه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ت به‌‌‌له‌‌‌به‌‌‌رچاو گرتنى هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رج و بارودۆخى ئێستاى کوردستان. سه‌‌‌ره‌‌‌راى هه‌‌‌موو ئه‌‌‌وانه‌‌‌ش مامۆستاى رێبه‌‌‌ر و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌رمان مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حسێنى رێچکه‌‌‌یێکى بۆ شکاندووین که‌‌‌ لێوانلیوه‌‌‌ له‌‌‌خه‌‌‌بات کردنى بێ په‌‌‌ڵه‌‌‌ و بێگه‌‌‌رد و چه‌‌‌مکه‌‌‌کانى سه‌‌‌داقه‌‌‌ت و پاکى و رێز له‌‌‌ بایه‌‌‌خه‌‌‌کانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و شۆر٠شگێرى راسته‌‌‌قینه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵک خۆشه‌‌‌ویستى و فیداکارى و خۆنه‌‌‌ویستى و هتد..یی. دڵنیام به‌‌‌گرتنه‌‌‌ به‌‌‌رى ئه‌‌‌و رێچکه‌‌‌یه‌‌‌ سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌ره‌‌‌و لوتکه‌‌‌ى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن هه‌‌‌نگاو ده‌‌‌نێ و وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ خۆراگرانه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌نگه‌‌‌رى خه‌‌‌بات بۆ رزگارى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌ و خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ نیشتمان و خاکه‌‌‌که‌‌‌ى درێژه‌‌‌ پێده‌‌‌دا. له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتیشدا ئه‌‌‌و په‌‌‌یامه‌‌‌ ده‌‌‌دا به‌‌‌ هه‌‌‌موو خه‌‌‌باتیه‌‌‌کان و خه‌‌‌بات خۆشه‌‌‌ویستان که‌‌‌ ده‌‌‌بێ رێگه‌‌‌ى یه‌‌‌کگرتن و خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ گه‌‌‌ل و نیشتمان بگرنه‌‌‌ به‌‌‌ر. دووباره‌‌‌ پیرۆزبایی ٥ى خه‌‌‌رمانان ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ پرشگنداره‌‌‌ له‌‌‌مێژووى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ى کورد ده‌‌‌که‌‌‌م له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئازادیخواز و ئازادی خۆشه‌‌‌ویستێک.

14 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن