شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ووته‌کانى به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسێنى، سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له‌پێنجى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٨٩ له‌سه‌ر گڵکۆى رێبه‌رى نه‌مر مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنى

پێش ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ جێژنى ره‌‌‌مه‌‌‌زان ى پیرۆزیش بێ، بێینه‌‌‌ خزمه‌‌‌تى که‌‌‌ بۆن و به‌‌‌رامى خۆشى بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند هه‌‌‌موو کاتێک بۆن و یادى له‌‌‌ناوماندا و سات به‌‌‌ ساتى ژیانمان له‌‌‌ بۆن و یادى ئه‌‌‌و ر٠ێبه‌‌‌ره‌‌‌ یاپه‌‌‌ به‌‌‌رزه‌‌‌یه‌‌‌. به‌‌‌ر٠ێزان! دیاره‌‌‌ زۆرتان ماندوو ده‌‌‌که‌‌‌ین، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت خزمه‌‌‌ خۆشه‌‌‌ویسته‌‌‌کانمان له‌‌‌ دێى واژه‌‌‌، که‌‌‌ به‌‌‌ر٠استى چاکه‌‌‌ و گه‌‌‌وره‌‌‌یى و وه‌‌‌فاى بێ پایانیان نیشان داوه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ خزمایه‌‌‌تیه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ چاکه‌‌‌یه‌‌‌ کردوویانه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ ده‌‌‌ستیان هاتووه‌‌‌ ئه‌‌‌نجامیان داوه‌‌‌. هیوادارم خواى گه‌‌‌وره‌‌‌ پاداشتیان بداته‌‌‌وه‌‌‌، هیوادارم هه‌‌‌موو کۆر٠ و کۆمه‌‌‌ڵێک، هه‌‌‌موو تایفه‌‌‌ و عه‌‌‌شیره‌‌‌تێک وه‌‌‌ک ئه‌‌‌وه‌‌‌ى خۆمان ئاوا گه‌‌‌رم و گور٠ن، ئه‌‌‌وانیش ئاوا گه‌‌‌رم و گور٠ بن. که‌‌‌ بێ گومان ئه‌‌‌و گه‌‌‌رم و گور٠یه‌‌‌ نیشانه‌‌‌ى چاکه‌‌‌ و نیشانه‌‌‌ى پێشکه‌‌‌وتن ده‌‌‌بێ و خێر و خۆشى به‌‌‌دواوه‌‌‌ ده‌‌‌بێ ئینشڵلا.    بێ گومان مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لالى حسێنى نه‌‌‌ک ته‌‌‌نیا بۆ ئێمه‌‌‌ که‌‌‌ که‌‌‌س و کارى ئه‌‌‌وین که‌‌‌ هاو ر٠ێباز و هاو ر٠ێگاى ئه‌‌‌وین به‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک جێگه‌‌‌ى رێزه‌‌‌، بۆخۆتان له‌‌‌کاتى به‌‌‌خاک سپاردنیا ته‌‌‌شریفتان لێره‌‌‌بوون، گوێتان له‌‌‌ ووته‌‌‌ى چه‌‌‌ندین که‌‌‌سایه‌‌‌تى بوو، ئه‌‌‌و که‌‌‌سایه‌‌‌تیانه‌‌‌ هه‌‌‌روا له‌‌‌خۆوه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر شه‌‌‌خسیه‌‌‌ت و که‌‌‌سایه‌‌‌تى جه‌‌‌نابى مامۆستا قسه‌‌‌یان نه‌‌‌کرد، بێ گومان شتیان زۆر ده‌‌‌زانى، مه‌‌‌عموله‌‌‌ن هه‌‌‌ر که‌‌‌سێک که‌‌‌ ، له‌‌‌کاتى ئاوا دا قسه‌‌‌ده‌‌‌کا که‌‌‌متر حزورى زهنى هه‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌لام ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ش که‌‌‌ ئه‌‌‌وان گوتیان به‌‌‌شێک بوو له‌‌‌و ده‌‌‌ریایێ عیلم و زانست و مه‌‌‌عریفه‌‌‌ت و شۆر٠شگێر٠ى جه‌‌‌نابى مامۆستا، زۆر که‌‌‌سایه‌‌‌تى و شه‌‌‌خسیه‌‌‌تى سیاسى ئێرانى و کوردستانى قسه‌‌‌یان له‌‌‌سه‌‌‌ر جه‌‌‌نابى مامۆستا کردووه‌‌‌، ئه‌‌‌وانه‌‌‌ که‌‌‌سانێکى ساده‌‌‌ نین، هه‌‌‌ر له‌‌‌ مامۆستا شێخ عێزه‌‌‌دینى حسێنى براى، که‌‌‌ باس له‌‌‌ چاکه‌‌‌ و شۆر٠شگێر٠ى و گه‌‌‌وره‌‌‌یى جه‌‌‌نابى مامۆستا ده‌‌‌کا، هه‌‌‌ر له‌‌‌ به‌‌‌رێز مه‌‌‌سعودى ره‌‌‌جه‌‌‌وى که‌‌‌ ده‌‌‌ڵێ: " دانیشمه‌‌‌ندى کوردستانى ئێران"، یانى سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشى ده‌‌‌کا له‌‌‌ هه‌‌‌موو خه‌‌‌ڵکى ئێران و کوردستان، ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌خۆرا نیه‌‌‌ ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێستانه‌‌‌، هه‌‌‌ر له‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێستى پارتى دێموکراتى کوردستان و یه‌‌‌کێتى نیشتمانى کوردستان و یه‌‌‌کگرتووى ئیسلامى و کۆمه‌‌‌ڵى ئیسلامى و حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران و حیزبى دێموکراتى کوردستان و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ و هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیانه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌رکام به‌‌‌ نۆبه‌‌‌ى خۆیان په‌‌‌یامیان به‌‌‌بۆنه‌‌‌ى کۆچى دوایى جه‌‌‌نابى مامۆستا ناردووه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رخه‌‌‌رى ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ چ شه‌‌‌خسیه‌‌‌تێک و چ که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌کى گه‌‌‌وره‌‌‌مان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. بێ گومان ئه‌‌‌و کۆچه‌‌‌ ناوه‌‌‌خته‌‌‌ش ئه‌‌‌و کۆچه‌‌‌ خه‌‌‌مبار و تاسه‌‌‌بار و کۆسته‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌، ئه‌‌‌گه‌‌‌رچى زۆر زۆر قورسه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر شانمان، ئه‌‌‌گه‌‌‌رچى زۆر سه‌‌‌خته‌‌‌، به‌‌‌لام بێ گومان کۆچى شه‌‌‌خسیه‌‌‌ت و که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌کى ئاوا پایه‌‌‌ به‌‌‌رز و گه‌‌‌وره‌‌‌، بێ گومان بۆ ده‌‌‌ورو به‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌شى بۆ خزم و که‌‌‌س و کاره‌‌‌که‌‌‌شى بۆ شاره‌‌‌که‌‌‌شى بۆ نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌شى خێر و خۆشى به‌‌‌دواوه‌‌‌ ده‌‌‌بێ، چه‌‌‌نده‌‌‌ له‌‌‌کاتى حه‌‌‌یاتى و ژیانیدا که‌‌‌ڵکى بووه‌‌‌ بۆ کۆمه‌‌‌ڵگا، بێ گومان به‌‌‌دواى کۆچیشى یاد و بیره‌‌‌وه‌‌‌ریه‌‌‌کانى، ئه‌‌‌و ده‌‌‌رسانه‌‌‌ى که‌‌‌ فێرى هه‌‌‌موومانى کردووه‌‌‌ هه‌‌‌ر که‌‌‌سێکمان به‌‌‌ ئه‌‌‌ندازه‌‌‌ى خۆى ده‌‌‌رسى لێ فێربووین و شتمان لێ وه‌‌‌رگرتووه‌‌‌، که‌‌‌ڵکى زۆرى ده‌‌‌بێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رخه‌‌‌رى ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ شه‌‌‌خسیه‌‌‌تێکى زۆر زۆر گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ وه‌‌‌ ئێمه‌‌‌ش هه‌‌‌موومان به‌‌‌بێ جیاوازى ئه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌زانین که‌‌‌ قازانجى لێ ده‌‌‌که‌‌‌ین و ئه‌‌‌توانین که‌‌‌ڵکى لێ وه‌‌‌رگرین و بێ گومان سه‌‌‌روه‌‌‌رى و گه‌‌‌وره‌‌‌ییه‌‌‌که‌‌‌ى بۆ هه‌‌‌موومانه‌‌‌، هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ته‌‌‌ من چوونکه‌‌‌ کور٠ى ئه‌‌‌وم و له‌‌‌ خزمه‌‌‌ت ئه‌‌‌ودا بووم، له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ زۆر له‌‌‌و ته‌‌‌عریف و ته‌‌‌مجیدانه‌‌‌ که‌‌‌ باسى ده‌‌‌که‌‌‌م باش نه‌‌‌بێ، به‌‌‌لام وه‌‌‌ک دیسانه‌‌‌وه‌‌‌ باسم کرد بێگانه‌‌‌کان ئه‌‌‌وانه‌‌‌ى که‌‌‌ غه‌‌‌واره‌‌‌ن و ئه‌‌‌وانه‌‌‌ى که‌‌‌ حه‌‌‌تتا رۆژانێک جه‌‌‌نابى پێیان وابووه‌‌‌ دڵیان له‌‌‌ جه‌‌‌نابى مامۆستا ئێشاوه‌‌‌ و جه‌‌‌نابى مامۆستا به‌‌‌ سه‌‌‌راحه‌‌‌تى  له‌‌‌هجه‌‌‌ى و به‌‌‌ هه‌‌‌ڵوێستى لێبر٠اوى دڵیان له‌‌‌ جه‌‌‌نابى مامۆستا ئێشا بێ، ئه‌‌‌وانه‌‌‌ په‌‌‌شیمانن، ئه‌‌‌وانه‌‌‌ ماته‌‌‌مبارن که‌‌‌ بۆچى وایان کرد، بۆچى دڵیان له‌‌‌و زاته‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ ئێشاوه‌‌‌. بۆیه‌‌‌ بۆ ئێمه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌موو خزمان بۆ سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران ئه‌‌‌گه‌‌‌رچى زه‌‌‌ره‌‌‌رێکى گه‌‌‌وره‌‌‌مان کرد، خه‌‌‌ساره‌‌‌تێکى زۆر زۆر گه‌‌‌وره‌‌‌بوو بۆمان، به‌‌‌لام که‌‌‌سه‌‌‌کانم خۆشه‌‌‌ویسته‌‌‌کانم! ئێمه‌‌‌ به‌‌‌ درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ ر٠ێبازى ئه‌‌‌و ر٠ێبه‌‌‌ره‌‌‌ پایه‌‌‌ به‌‌‌رز و گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ ئاسۆى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن ئاسۆى پێشکه‌‌‌وتنمان زیاتر ده‌‌‌بێ. جارێکى تر سپاسى هه‌‌‌موو حیزب و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى کوردستانى ئێران و کوردستانى عێراق ده‌‌‌که‌‌‌م، ر٠ه‌‌‌نگه‌‌‌ هێندێک هه‌‌‌ڵوێست و وه‌‌‌زعیه‌‌‌ت به‌‌‌پێى چاوه‌‌‌ر٠وانى ئێمه‌‌‌ نه‌‌‌بووبێ، به‌‌‌لام دیسانه‌‌‌وه‌‌‌ ئێمه‌‌‌ گله‌‌‌یى ناکه‌‌‌ین، ئێمه‌‌‌ خۆمان به‌‌‌ خزمه‌‌‌تکارى نیشتمان و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان ده‌‌‌زانین وه‌‌‌ پێمان وایه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ توانایاندا بووه‌‌‌ ئه‌‌‌و حیزبانه‌‌‌ کردوویانه‌‌‌ و له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ هێندێک هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رج و وه‌‌‌زعیه‌‌‌ت و ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ ماوه‌‌‌که‌‌‌ کورت بووه‌‌‌ نه‌‌‌تواندراوه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى پێویسته‌‌‌ بکرێ، به‌‌‌لام ئێمه‌‌‌ ئه‌‌‌وانه‌‌‌ى که‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌کان و هه‌‌‌ڵوێسته‌‌‌کانیان زۆر گه‌‌‌رم و گور٠ بووه‌‌‌ دیسان سپاسیان ده‌‌‌که‌‌‌ین و ئه‌‌‌وانه‌‌‌ى وه‌‌‌ک پێوست فریا نه‌‌‌که‌‌‌وتوون هه‌‌‌ڵوێستى گه‌‌‌رمیان هه‌‌‌بێ دیسان سپاسیان ده‌‌‌که‌‌‌ین. به‌‌‌لام روونه‌‌‌ و بۆمان مه‌‌‌علوم بووه‌‌‌ جه‌‌‌نابى مامۆستا و ئیى هه‌‌‌موو که‌‌‌سێکه‌‌‌ و ته‌‌‌نیا پێوه‌‌‌ندیى به‌‌‌ سازمانى خه‌‌‌بات و ئێمه‌‌‌وه‌‌‌ نیه‌‌‌، پێوه‌‌‌ندى به‌‌‌ هه‌‌‌موو خه‌‌‌ڵکى کورده‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌، هه‌‌‌م له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ته‌‌‌عزیه‌‌‌که‌‌‌دا و هه‌‌‌م له‌‌‌ پێوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانیش که‌‌‌ پێمه‌‌‌وه‌‌‌ کراوه‌‌‌، بۆیه‌‌‌ کاتتان ناگرم به‌‌‌شێکى زۆرى ئاماده‌‌‌بووان به‌‌‌ر٠ۆژوون، به‌‌‌لام به‌‌‌ نوێنه‌‌‌رى هه‌‌‌موو ئه‌‌‌ندامان و لایه‌‌‌نگرانى سازمانى خه‌‌‌بات که‌‌‌ ئێستا به‌‌‌شێکى که‌‌‌ممان لێره‌‌‌ین، بۆخۆتان ده‌‌‌زانن هه‌‌‌زاران که‌‌‌س و سه‌‌‌دان هه‌‌‌زار که‌‌‌س له‌‌‌ کوردستانى ئێران دۆست و ئه‌‌‌ندامى سازمانى خه‌‌‌باتن و زۆر که‌‌‌سیش پێوه‌‌‌ندى پێوه‌‌‌ کراوه‌‌‌ له‌‌‌ ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ و سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشى لێ کراوه‌‌‌، بۆیه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌و ئه‌‌‌ندام و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و خۆشک و برایانه‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌بات و خزمان که‌‌‌ لێره‌‌‌ن و له‌‌‌لایه‌‌‌ن هه‌‌‌موو ئه‌‌‌ندامان و دۆستانى سازمانى خه‌‌‌بات و خه‌‌‌ڵکى خۆشه‌‌‌ویستى کوردستانى ئێران به‌‌‌ڵێن به‌‌‌ رۆحى پاک و بێ گه‌‌‌ردى جه‌‌‌نابى مامۆستا ده‌‌‌ده‌‌‌ین که‌‌‌ هه‌‌‌رده‌‌‌م سه‌‌‌ربازى ر٠ێگاى ئه‌‌‌و بین، سه‌‌‌ربازى ر٠ێگاى سازمانى خه‌‌‌بات و نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌مان بین و له‌‌‌ دژى رژیمى ملهور٠ى ئاخوندى که‌‌‌ پێمان وایه‌‌‌ دژ به‌‌‌ ئینسانیه‌‌‌ته‌‌‌، دژ به‌‌‌ ئایینه‌‌‌ دژ به‌‌‌ هه‌‌‌موو به‌‌‌ها مرۆڤایه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌ درێژه‌‌‌ به‌‌‌ خه‌‌‌بات بده‌‌‌ین تا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن. دیسانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌خێربێن سه‌‌‌رچاووم زۆر زۆر سپاستان ده‌‌‌که‌‌‌م       

14 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن