کوا شه‌نیاری خه‌رمانانم!
تێکۆشانم،مامۆستای وانه‌ی به‌رخودان،دڵسۆزه‌که‌ی نیشتمانم؟ پیاو چاکی ناو کۆڕی پیاوان،ئه‌دیبی ژیر و ووشه‌زان. ئه‌ی رێبه‌ر و سه‌روه‌ری گه‌ل، ئه‌ی نووری نه‌بڕاوه‌ی سه‌رکه‌ل! خۆ سڵێمان به‌گ له شؤرابه‌ی دار مازوه‌کان جولانه‌ی بۆ هه‌ڵخستبووی، گوڵه زه‌رد و سووره‌کانی فه‌ڕشی مه‌خمه‌ڵی ئاڵ‌و واڵای ره‌نگی خۆیان بۆ راخستبووی! ئاوه‌نگی سه‌ر گه‌ڵاو گوڵیان بۆده‌ستنوێژی تۆ دانابوو! بوبول و هوزاره‌کانی، ئیستاش هه‌رده‌لێن گورانی. ئاربابا و بابۆس و سه‌رتوون، سه‌ر به‌هه‌ش داماو و زه‌بوون. شاری به‌رۆژه‌ی دێرینت، جێی له‌دایک بوون و ژینت. لانکه‌ی هه‌ڵدان و رابوونت، هێشتا چاوه‌ڕین بێیته‌وه، سڵاوێکیان لێکه‌یته‌وه! قه‌لاره‌ش هێشتا ره‌ش پۆشه، که‌لیخان سه‌ر له‌ناو کۆشه. هه‌ژده‌دۆڵان دڵ له‌ت له‌ته، قلای نژۆ به‌حه‌سره‌ته، گاکڕ داماوه به‌کڕی، مه‌لی دڵخۆشی هه‌لفڕی. ده‌شته‌تاڵ ژین تفت و تاڵه،که‌نه‌فت و کز و بێحاڵه.خه‌لکی دڵ‌پاکی کوردستان، هه‌موو ئیستا ده‌سته‌وستان، له تاسه‌ی دووری رێبه‌ردا، له نادیاری سه‌روه‌ردا، ده‌ستیان به‌رزه روه‌وه ئاسمان، گشت داواده‌که‌ن له‌یه‌زدان: شادی کا به‌دیداری خۆی، هه‌ر ئی خۆی بوو ئێستاش لای خۆی!. ده‌تۆش ئه‌ی مامۆستای سه‌رفرازی و رێگای به‌مه‌ردی ژایان! تۆ ئیستا بویته ئه‌ستێره‌ی پێنجی په‌ڕی خه‌رمانانی کوردستانم و له ئاسمانی ئه‌م نیشتمانه بێنازه‌دا، هه‌موو شه‌وێک وه‌ک شه‌هابێکی پڕ له‌نوور،له رۆژهه‌ڵاتمه‌وه رادخوشێی و له رۆژئاوامه‌وه هێدی هێدی داده‌چۆڕێی و گه‌رمیان و کویستانی وڵاتم نوور باران ده‌که‌ی. تۆ زیندوی و هه‌ر ده‌مێنی. تۆ له‌ناو گه‌روی هه‌ر کانێکی کوردستان دا زنه‌ی ئاوی ژیانی. له‌گه‌ڵ تیرێژی خۆری هه‌ر به‌یانیه‌کی سه‌رئاسوی نیشتمانم مژده‌ی هه‌ڵاتنی رۆژی سه‌ربه‌ستی ده‌هێنی وگه‌رمی و و‌زه ده‌ده‌ی به‌جه‌سته‌ی خه‌سته‌ی سڕوساردی خه‌باته‌کم. تۆ سۆمای چاوی بازی به‌رزپه‌روازی چیای باوه‌ر به‌خۆبوونی، له سه‌ر لوتکه‌ی به‌رزی باڵای ولاته‌وه ده‌روانیه هه‌رچوارپارچی کوردستانم. تۆ وه‌ک نه‌سیمی به‌ربه‌یانی هه‌موورۆژێک له لک و پۆپی دارمازوه‌کانی گۆرستانی واژه‌وه هه‌ڵده‌که‌ی و روه‌و کوێستان ده‌که‌ویه رێ و به‌ده‌م رێته‌وه شالولی بسکی ئاڵۆزکاوی گیا‌و گۆڵی ده‌شت و لێره‌وار و گوێ جۆگه و جۆبار و قه‌دپاڵی به‌ر بناره‌کان شانه‌ده‌که‌ی وده‌گه‌یه هه‌ر هوزار و بولبولێک له‌کۆگای سووری خه‌رمانی هۆزانه‌کانت، خه‌مانلۆخه‌ێک ده‌به‌خشی . نیوه‌ڕیان ده‌بێته شنه‌ی شه‌ماڵی خه‌رمانان و له گه‌رمیانه‌وه هه‌لده‌که‌ی و روه‌و مه‌زرای به‌رهه‌می جوتیاران له کوردستانی کوێستان دۆڵاو دۆڵ و کێواوکێو و ده‌شتاوده‌شت به‌سه‌ر هه‌موو به‌رزی ونزمیه‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا شه‌پۆل شه‌پۆل ئاسمان و زه‌وی ده‌پێوی و، فه‌لای شه‌ن به‌ده‌ستی ماندوو، شه‌نی خه‌رمانی ئاواته وه‌دی نه‌هاتوه‌کانت پێده‌که‌ن و ده‌بیه مایه‌ی به‌ره‌که‌ت و رێژه‌وه‌ی کۆی خه ر‌مانیان . ئێوارانیش به به‌رزی باڵای گمۆ، روه‌و زێد و نیشتمانت، شاری به‌رۆژه‌ی جوانت، وه‌ک سیوادی خۆرئاوابوون، خۆت راده‌نێی و مرۆڤه دڵپاکه رۆژوه‌وانه‌کان رۆژوت پیده‌شکێنن و نوێژی مه‌غریبت پێده‌که‌ن وله‌میحرابی به‌رزی ویقار و ناوازه‌ییتدا، روه‌و یه‌زدان نوێژی ته‌راویح داده‌به‌ستن ونییه‌تی رۆژوی رۆژی داهاتویان دێنن. به‌راستی چ به‌رزێک قه‌ره له به‌رزی شانت ده‌دا و چ شانازی و سه‌رفرازیک به‌بارته‌قای تۆ راده‌وه‌ستێ؟دڵنیام ئیستا له‌وێ له ناو کۆڕی نه‌مراندا، له مه‌جلیسی سه‌روه‌راندا ،کۆڕت گه‌رمه وشه‌هیده‌کانت له‌ده‌ورن. له‌وێش هه‌ر سه‌روه‌ر و سه‌رکرده‌ی و تابوون و گه‌ردوون مابێ،ناو وناوبانگی پڕ شکۆی تۆی رێبه‌ر و مامۆستا و سه‌رکرده‌ش ده‌مێنی!ده‌تۆش ئه‌ی واژه‌ی سه‌رفراز! ئه‌ی مه‌کۆ و مه‌ئوای حه‌سانه‌وه‌ی تا هه‌تایی پیری ژیرم: قدری بگره توند له ئامیزی گره، ئه‌و زیندوه قه‌ت نامرێ، ئه‌و نه‌مره ،ئه‌ونه‌مره!!.رێـبــوار حسێنی
14 ساڵ و 2 مانگ و 22 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش