بهرێز کاک بابهشێخی حسێنی لهووتووێژێکدا سهبارهت به بهرهی کوردستانی ل٠Šدوانى دا
ئێران چییە؟ حوسێنی: زۆرجار باس لە هۆکانی پێک نەهاتنی بەرەی کوردستانی کراوە، لەو باسانەدا بەشێک لە کۆسپەکان لە پێوەند بە پێک نەهاتنی بەرەی کوردستانی دەست نیشان کراون، بەڵام پێم وایە هیچ کات وەڵامی تەواو بەو پرسیارە نەدراوەتەوە.باش وایە ئەو راستیە باس بکەم کە لە رابردوودا باسی پێک هاتنی بەرەی کوردستانی بەرادەی ئێستا گەرمو گۆرو جێ بایەخ نەبوو. لە رابردوودا ئەگەر باس لە بەرەی کوردستانی دەکرا، لایەنەکان مەرجیان دادەناو یا لە بنەرەتدا باوەریان بە بەرە نەبوو، لایەن هەبوو داوای دەکرد لە بەرەی کوردستانیدا دەوری زیاتری هەبێ، بەڵام لە ئێستادا، ئەو شەرتانە کەم رەنگ بوونەوەو باس ناکرێن لە هەمان کاتدا باس کردن لە بەرە گەرمو گوڕترە. هۆی سەرەکی پێک نەهاتنی بەرەی کوردستانی لە ئێستا جیابوونەوە لە نێو لایەنە سیاسییەکانو هەروەها نەبوونی بریاری جیددیو لێبراوانە و هەست نەکردن بە بەرپرسایەتی تێکرای لایەنە سیاسیەکان دەگەرێتەوە. بە باوەری من ئەوانە بەربەستی سەرەکین لە رێگەی پێک هاتنی بەرەی کوردستانی.٢.ئەدی هاوکاریو کۆدەنگیەکی گشتیی بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەمو زۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەرناگرێ؟حوسێنی: کاتێک لایەنە سیاسیەکان شیروتیغ لێک دەسوونو دەمە بە دەمەو جەنگی لەفزیو هێندێک جار شەری فیزیکیان لە نێواندا روودەدا، ناکرێ چاوەروان بین کە لە پێوەند بە پرسە پێوەندیدارەکان بە هەمووان یەکدهنگیو یەک هەڵوێستی لە نێوان تێکڕای لایەنەکان ببینین. بۆیە ئەگەر کۆدەنگی هەبێ، بۆ نمونە لە راگەێندراوێکی هاوبەش دا، ئەویش تەنیا چەند لایەن لەسەری ساغ دەبنەوەو تێکرایی نیە. ٣.پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەلو مەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵوگۆرێک لە ئێراندا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجی مافو ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟حوسێنی: وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکە، هەلو مەرجی ئەوکات دەیداتەوە. بەڵام بە بەراوردی من بەو وەزعەی ئێستای جوڵانەوەی کوردو هێزو لایەنەکانی کوردستانی تیدایە، زەحمەتە لایەنەکان بتوانن هەلەکە بە قازانجی گەلی کورد بقۆزنەوە. بە داخەوە پێوەندییەکان لە حاستێکی باشدا نین. بە بەردەوام بوونی ئەو هەلو مەرجە نەک ناتواندرێ لە کاتی سەرهەڵدانی ئاڵو گۆرەکاندا، کارێک بە قازانجی گەلەکەمان بکرێ، بەڵکو ئەگەر هەر وەک ئێستا لایەنەکان پێوەندییان ناسالم بێ، وەزعەکە مەترسی داریش دەبێ. ٤.لە بارودۆخی ئێستادا، پرشو بڵاویی رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆییو دەرەوهدا چ مەترسیگەلێکی پێکهێناوە؟ حوسێنی: پرشو بڵاوی هێزو لایەنەکان بۆتە هۆی ئەوە کە جوڵانەوەی کورد وەک پێویست نەتوانێ پشتیوانی جیهانی بۆ لای خۆی راکێشێ، هەروەها خاوەن پشتیوانیو جەماوەریی بوون و رەوابوونی جوڵانەوەکە بە تەواویو بێ کەمو کۆڕی لە لای ناوەندە جیهانیەکان بسەلمێنی. لێرەدا دووپاتی دەکەمەوە کە بەتەواوی وەک ئەوەی ئارەزوی دەکەینو مەبەستمانە نەتواندراوە سەرنجی جیهانی بۆ لای جولانەوەی کورد راکێشێ. لە نێو خۆشدا هاونیشتمانان کەم موتمانەییو نەبوونی ئیعتبارو بایەخیان بەرانبەر جوڵانەوەی کورد لە لا دروست بووە، کە ئەوانە مەترسین. بەو شێوەیە ئاکامەکە ئەوە دەبێ کە پرسەکەمانو کاروانەکەمان بە بوونی ئەو پرشو بڵاویە دوا بکەوێو زیانی گەورە ببینێ. ٥.قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگیەکی هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسیەکاندا بۆ پرسی سیاسی کورد لە ئێراندا چییە؟حوسێنی: ئاشکرایە کۆدەنگیو یەک ریزی لە نێوان هێزەکانی کورد فاکتەرێکی گرینگە بۆ ئەوەی کورد بە مافە بنەڕەتیەکانی بگا. ئەگەر کورد پرشو بڵاو بێ، هەر وەک چۆن لە رابردوو لە ساڵەکانی سەرەتای موقاومەتی شۆرشگێرانە لە بەرانبەر رژیمی ئێران بینیمان پرشو بڵاوییەکان زیانی زۆری لێ داین. بێگومان بەو حاڵە که ئێستا جوڵانەوەى کوردی تێدایە ناتوانین دیفاع لە ویستەکانمان بکەینو ئەوەی مەبەستی سەرەکیە، یان هیچ نەبێ بەشێک لەویستەکانی گەلی کورد دەستەبەر بکرێن. بۆیە پێش هەر کارێک زەروورە هێزەکانی کوردستانی لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بگەنە رێکەوتن لە بەر مەسلەحەتی تێکراییو خەباتی چەند ساڵه ی گەلی کوردو خوێنی شەهیدان. ٦.باشە پێتان وانییە سەرەڕای هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیەو پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانە رێکبەکەون؟حوسێنی: قسەی تێدانیە کە خاڵی هاوبەشو بنەڕەتی لە نێوان لایەنەکان هەیە، بەڵام بە داخەوە کەمتر قازانجی گشتی لەبەر چاو گیراوەو زیاتر گرینگی بە ویستو حەزی شەخسی دەدرێ. بە باوەری من هەمووان لەو چوارچێوەدا تاوانبارو یا باشترە بڵێم خەتایان هەیەو کەمتر گوێ بە قازانجی گشتیو نەتەوەیی دەدەن. ٧.پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسیەی ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە ئارادایە چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟حوسێنی: پێم وایە ئەگەر رێگە بووایەو حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێ گەڕایە لە کوردستانی عێراق شەڕ دروست دەبوو، بۆیە ئەگەر ئەو هەلومەرجەی ئێستاو ئەو پێوەندییە ئاڵۆزو ناسالمەی ئێستا لە نێوان لایەنەکاندا دەبیندرێ لە دوای چوونەوە بۆ وڵاتیش بەو شێوە بەردەوام بێ، بێ گومان کێشەو جەنگ نزیکو ئەگەری زۆرە. ٨.ئێوە بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ چیتان کردوەو لەم بەستێنەدا چ پرۆژیەکتان هەیە؟حوسێنی: سازمانی خەبات بڕیاری داوە بە هیچ شێوەیێک تێکەل بە شەڕو کێشە نەبێو بەوپەڕی لەسەرەخۆییو بە دروستیو بەرپرسانە لەگەڵ روداوەکان هەڵسوکەوت بکا. لە پێوەند بە بەشی دوایی پرسیارەکەت وەک چۆن لە ئێستادا، پێوەندیمان لەگەڵ تێکڕای لایەنەکانی دیکەی کوردستانی ئێران هەیە، بەردەوام تێدەکۆشین کەڵک لەو پێوەندییە سالمەمان وەرگرین بۆ رێگرتن لە جەنگو ناکۆکی، ئەگەر بە قسەمان بکەن. دیارە بۆ رێگە گرتن لە جەنگو شەری ناوخۆیی هەوڵی پێویست دەدەینو ئەرکە بنەڕەتیو بەرپرسایەتیەکان بیر دێنینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هومێدوارم هیچ کات شاهیدی جەنگێکی دیکەی نێوان رۆڵەکانی کورد نەبینەوە. پرۆژەی ئەوتۆمان بۆ رێگە گرتن لە جەنگ نییە، چوونکە ئەوە گەشەی فەرهەنگی یەک تر قەبووڵ کردنو هەستی قووڵی نیشتمان پەروەریو بەغەمەوە بوونی چارەنووسی گەلەکەمان رێگە دەگرێ لەجەنگو ئەگینا پرۆژە هیچ کات رێگر نابێ لە کێشەو جەنگ. ٩.چەندە باوەڕ٠تان بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی هەیە، ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەری کردنی گرفتو ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟حوسێنی: سازمانی خەبات قوربانی پێشێلکارییەکانی ئازادی هەڵسورانی سیاسی بووە. بێگومان بەو بیرەوەریە تاڵو ناخۆشانەی لە فشارەکانو پێشێلکاری مافەکانمانو رێگە گرتن لە بەردەم کارو چالاکی سیاسیو هەڵسوورانی تەشکیلاتیمان دەکرا، ههروهها وهک سیاسەتو بەرنامەی سیاسیو تەشکیلاتیمان، وامان لێدەکا پێبەندی ئازادی هەڵسورانی سیاسی بین. بەو شێوە بیر کردنەوەمان هیچ کات بۆ یەک لایی کردنەوەی کێشەکان دەست بۆ چەک نابەین. ١٠ .باشە ئەگەر وایە بۆچی دەسپێشەخەری ئەو ناکەن تاکوو هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێبکەون کە نابێ هیچ لایەنک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟حوسێنی: زۆر جار لە کۆبوونەوەکاندا باس لە قێزەونیو خراپیو زیانباری شەری ناوخۆ کراوە. دیارە ئەو پرسیارەی بەرێزت شتێکی زۆر باشەو ئەگەر پێکهاتنی بەرەی کوردستانی زەحمەتە، هیچ نەبێ با بڕیارێکی جیددی بدرێ کە بۆ یەک لایی کردنەوەی کێشەکان دەست بۆ چەک نەبین. لە کۆبوونەوەکانی سازمانی خەباتدا لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستان، باس لەوە کراوە کە بتواندری شەڕی براکوژیو سەنگەر لە یەک گرتن بە یەکجاری حەرام بکریو هەموو لاێکیش لە قسەدا لەسەر ئەوە هاوڕان، جا ئایا کردەوەی پێ دەکرێ؟ ئەوش لە داهاتوودا دەردەکەوێ.
14 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 49 خولهک لهمهوپێش