پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چه‌ند هه‌والێکى کوردستانى

مه‌‌‌ریوان گواستراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. نێوى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ ئیبراهیم سلێمانى ، بورهان رازخه‌‌‌دیو، حه‌‌‌مید مه‌‌‌رێمى و ئومید نورى ه‌‌‌. له‌‌‌لایه‌‌‌کى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ پێى راپۆرته‌‌‌کان ٣ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ به‌‌‌ناوه‌‌‌کانى ئه‌‌‌بوبه‌‌‌کرى یه‌‌‌گانه‌‌‌ و عادڵ سوهرابی و ره‌‌‌فیق سوهرابی له‌‌‌شارى مه‌‌‌ریوان گیراون. تا ئێستا شوێنى راگرتنى ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ نه‌‌‌زاندراوه‌‌‌. موختار هوشمه‌‌‌ند، بێهزاد کوردستانى، عه‌‌‌زیز ناسرى، به‌‌‌همه‌‌‌ن فه‌‌‌تاح زاده‌‌‌، بورهان درخشانى، بریار کاوه‌‌‌، بورهان خوسره‌‌‌وى، ئه‌‌‌میر کاوه‌‌‌، موسلیح به‌‌‌دخش، قانیع کاوه‌‌‌، زانا کیسرایی، هیوا مینویی، مه‌‌‌جید به‌‌‌ختیارى، هه‌‌‌ژیر ئیبراهیمى، لوقمان مورادى و زانیار مورادى نێوى ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ گیراوانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌مانگه‌‌‌کانى رابردوو ته‌‌‌نیا له‌‌‌شارى مه‌‌‌ریوان گیراون و هێندێکیان حوکمى قورسیان به‌‌‌سه‌‌‌ر ا سه‌‌‌پاوه‌‌‌.بریارى ده‌‌‌ست بر٠ین له‌‌‌شارى کرماشان له‌‌‌پێش چاوى خه‌‌‌ڵکخه‌‌‌باتمێدیا: دادستانى گشتى رژیم له‌‌‌شارى کرماشان ووتوویه‌‌‌تى، له‌‌‌رۆژه‌‌‌کانى داهاتوو چه‌‌‌ند حوکمى بر٠ینى ده‌‌‌ست له‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ که‌‌‌ هێندێک له‌‌‌و حوکمانه‌‌‌ بۆ ده‌‌‌رس وه‌‌‌رگرتنى باقى تاوانباران له‌‌‌به‌‌‌رچاوى خه‌‌‌ڵک به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ. له‌‌‌ماوه‌‌‌ى رۆژه‌‌‌کانى رابردوو چه‌‌‌ندین جار ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ ناعادیلانه‌‌‌یه‌‌‌ى بر٠ینى ده‌‌‌ست له‌‌‌شاره‌‌‌کانى ئێران به‌‌‌رێوه‌‌‌ چووه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ رێژه‌‌‌ى  بیکارى و گرانى و هه‌‌‌ژارى له‌‌‌شاره‌‌‌کانى ئێران و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت کوردستان سه‌‌‌رسور هێنه‌‌‌ره‌‌‌ و ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداریه‌‌‌تى ئاخوندى له‌‌‌پێناو دابین کردنى کار  و ریشه‌‌‌کێش کردنى هه‌‌‌ژارى و گرانى هیچ هه‌‌‌نگاوێک نانێ . جێگه‌‌‌ى وه‌‌‌بیرهێنانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژیم بێزارى جیهانیانى به‌‌‌رز کردۆته‌‌‌وه‌‌‌ و حه‌‌‌وتووى رابردوو کۆمه‌‌‌ڵى گشتى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ ده‌‌‌رکردنى راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێک ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌حشیانه‌‌‌یه‌‌‌ى به‌‌‌ توندى مه‌‌‌حکووم کرد.لاوێکى کورد به‌‌‌شێوه‌‌‌یێکى گوماناوى له‌‌‌زیندانى ورمێ مرد فه‌‌‌رشید نورى زیندانى کورد له‌‌‌ زیندانى ناوه‌‌‌ندى شارى ورمێ به‌‌‌شێوه‌‌‌یێکى گومانانوى مرد. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى هێرانا، فه‌‌‌رشید نورى که‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نى ١٨ ساڵ بووه‌‌‌ و له‌‌‌به‌‌‌ندى ماڵى زیندانى ورمێ راگیرابوو به‌‌‌ شێوه‌‌‌یێکى گوماناوى گیانى داوه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى وه‌‌‌بیرهێنانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌راى پێشوونه‌‌‌ى زۆرى مردنه‌‌‌ گوماناوییه‌‌‌کان له‌‌‌ زیندان و گرتووخانه‌‌‌ کاتیه‌‌‌کانى ئێران، هه‌‌‌رگیز لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌یێک نه‌‌‌کراوه‌‌‌ که‌‌‌ هۆى راسته‌‌‌قینه‌‌‌ى مردنه‌‌‌کان له‌‌‌زیندانه‌‌‌کانى رژیم ئاشکرا بێ. 

13 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن