چه‌ند هه‌واڵێکى کوردستانى
رۆژى ١٥ى به‌فرانبار و ئیبراهیم ئیسماعیل پوور و سدیق خوسره‌وى رۆژى ٢٩ى به‌فرانبارى ئه‌مساڵ له‌دادگاى رژیم له ورمێ ئاماده بن. شایانى باسه، ئه‌و ٣ چالاکه کرێکارییه‌ى خه‌ڵکى نه‌غه‌ده ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه گیران و له‌دواى ماوه‌ێک به دانانى بارمته به شێوه‌ى کاتى ئازاد کران. گرتنى ٣ چالاکى مه‌ده‌نى خه‌ڵکى شارى سنه‌به پێى هه‌واڵه‌کان له‌درێژه‌ى گرتنى هاوه‌لاتیان له شارى سنه ره‌حیم لوقمانى یه‌کێک له‌شاعیرانى شارى سنه و ناسیح نه‌قشبه‌ندى چالاکى سیاسی که ژنبراى ره‌حیمى لوقمانیه و هه‌روه‌ها دلێر ئه‌سکه‌نده‌رى چالاکى خوێندکارى و مه‌ده‌نى و به‌رێوه‌به‌رى ده‌وره‌یی یه‌کێتى خوێندکاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى شارى سنه گیراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى ئیداره‌ى گشتى ئیتلاعات و چاره‌نووسیان نادیاره. له لایێکى دیکه‌وه رۆژى سێ شه‌ممه ٧ى به‌فرانبار ٣ که‌س له ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى حه‌بیب له‌تیفى به ناوه‌کانى عه‌بباس له‌تیفى(باوکى) شه‌هین و به‌هار له‌تیفى خوشکه‌کانى ئازاد کراون. دوو لاوى کورد به تاوانى موحاره‌به به ئیعدام مه‌حکووم کرانرۆژنامه‌ى حکوومه‌تى ئێران، نووسی: دووئه‌ندامى حیزبی کۆمه‌ڵه که به پشتیوانى سرویسى زانیارى بریتانیا کورى ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان و ٢ که‌س له هاورێیانیان کوشتووه، موحاره‌به و فه‌سادى سه‌ر عه‌رز ناسێندراون و له‌به‌چاروى گشتى ئیعدام ده‌کرێن. قازى جینایه‌تکار قاسمى سه‌له‌واتى که سه‌رۆکى دادگاییه‌که بوو به وه‌کیلى تۆمه‌تبارانى راگه‌یاند که بۆ وه‌رگرتنى حوکمى سه‌ردانى دادگاى شۆرش بکه‌ن. مردنى ٣ هاوه‌لاتى کورد له‌شارى سنه و مه‌هاباد به هۆى گازى ماڵه‌وه‌لاوێکى ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ خه‌ڵکى شارى سنه به هۆى گازى ماڵه‌وه مرد. به پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى موکریان کازم محه‌ممه‌دپوور هه‌واڵنێرى حه‌وتووونامه‌ى لۆکاڵى نیداى گه‌روس له شارى سنه، رۆژى پێنج شه‌ممه به هۆى گاز له‌ماڵه‌که‌ى خۆى مرد. هه‌روه‌ها ٢ ئه‌ندامى یه‌ک خانه‌واده به‌ناوه‌کانى یۆسف و کامیل تاهیرى دانیشتووى گهر٠هکى پشت ته‌پى مه‌هاباد به هۆى گازى ماڵه‌وه خه‌فه‌بوون. ده‌رکردنى ٣٠ ٠ کرێکارى کورد و دواخرانى ٣ مانگ حه‌ق ده‌سته‌کانیانزیاتر له ٣٠ ٠ کرێکارى سه‌دى ئازادى "به‌تیر" که له‌نێوان شاره‌کانى سنه و مه‌ریوانه له‌کاتێکدا که ٣ مانگه حه‌ق ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه، له‌سه‌ر کارده‌رکان. به‌پێى راپۆرتى سایتى هه‌واڵده‌رى که‌لیمه نه‌دانى حه‌ق ده‌ستى باقى کرێکارانى ئه‌و شوێنه‌ش ئه‌و بۆ ماوه‌ى ٣ مانگه حه‌قده‌سته‌کانیان نه‌دراوه.
13 ساڵ و 10 مانگ و 23 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش