چه‌ند هه‌والێکى کوردستانى
وه‌هابیه‌ت و سه‌له‌فى گه‌رى ده‌ست پێ‌کردبوو و له‌نێو خه‌ڵک پروپاگه‌نده‌یان ده‌کرد. به پێى هه‌واڵ ئه‌و که‌سانه که به‌ڵگه و کتێبى پێوه‌ندیدار به وه‌هابیه‌تیان لێگیراوه، ته‌حویلى ده‌زگاى قه‌زایی دراون. هه‌واڵده‌رى ئاسۆشێتدپرێس سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه نووسی، بۆ یه‌که‌مین جاره رژیمى ئێران هه‌واڵى گرتنى ئه‌ندامانى ئه‌لقاعیده بلاو ده‌کاته‌وه. هیشتا زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بلاونه‌کراوه‌ته‌وه. گواستنه‌وه‌ى ٢ زیندانى کوردى مه‌حکووم به ئیعدام بۆ زیندانى ره‌جایی شارزانیار مورادى و لوقمان مورادى ٢ زیندانى سیاسی که به‌تاوانى ترۆرى ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان و نیگابانه‌کانى ناوبراو به ئیعدام مه‌حکووم کرابوون، رۆژى چوارشه‌ممه ٨ى به‌فرانبار بۆ به‌ندى ٢ى زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج گواسترانه‌وه. به پێى راپۆرتى هێرانا قازى سه‌له‌واتى سه‌رۆکى لقى ١٥ى دادگاى رژیم له تاران ئه‌و دوو لاوه کورده به تاوانى موحاره‌به له‌به‌رچاوى گشتى ئیعدام ده‌کرێن. مانگرتنی کرێکارانی کوشتارگای "دام"ی کوردستان له‌شاری سنه کرێکارانی "کوشتارگای دامی کوردستان" سه‌ر به پارێزگای کوردستان، له‌دوای ده‌رکردنی ٣٠ که‌س له هاوکارانی خۆیان مانیان گرت. مانگرتنی کرێکارانی کوشتارگاکانی "دام"ی کوردستان له شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستی پێکردووه. کرێکارانی نار٠ازیی له سه‌عات ٨ تا ١١ی سه‌رله به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار له به‌رده‌م ئۆستانداری کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی نار٠هزایهتیان وهر٠ێخست. به‌پێی هه‌واڵده‌ری په‌یام، له ئاکامی ئه‌م کۆبوونه‌وه نار٠هزایهتییه، نوێنه‌ری ئۆستاندار له‌گه‌ڵ دوو که‌س له نوێنه‌رانی کرێکاران وتووێژی کرد و به‌ڵێنی دا که تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار پێراگه‌یشتن به ویست و داخوازی کرێکاران که گهر٠انهوهی هاوکاره له‌سه‌ر کار ده‌رکراوه‌کانیانه، پێر٠اگهیشتن بکات. کرێکارانی نار٠ازیی هوشداریان دا که له رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانباریش به مانگرتنه‌که‌ی درێژه به مانگرتنه‌که‌یان ده‌ده‌ن و له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌ڵێنی ئۆستاندار، جاری دیکه مان ده‌گرن. شایانی باسه به هۆی ئه‌وه‌ی کرێکارانی ئه‌م کوشتارگایه بیمه نین، پاش ده‌رکردن ناتوانن بیمه‌ی بێ‌کاری وه‌ربگرن.
13 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش