هه‌واله‌کانى کوردستان
تره‌وه محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدولاهی که حه‌ڤه‌ده‌یه‌مین رۆژی مانگرتن له خواردن له ژووری تاکه‌که‌سی تێدهپهر٠ێنێ بۆ ئیتلاعات گواسترایه‌وه. پێشتریش دوو به‌ندکراوی تر به‌ناوه‌کانی عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان و قادر محه‌ممه‌دزاده بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات گواسترابوونه‌وه که عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان به‌هۆی شکه‌نجه‌ی توند و لێدان و مانگرتن له خواردنی درێژ ماوه، بۆ نه‌خۆشخانه گواسترا بۆوه.جێگه‌ی ئاماژه‌یه که مانگرتن له خواردنی به‌ندکراوانی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ورمێ و به‌ندیخانه‌کانی زیندانى له ژووره‌تاکه‌که‌سیه‌کان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. بریندار بوونى کاسبکارێکى ناوچه‌ى سه‌رده‌شت شه‌وى هه‌ینى ٨ى رێبه‌ندانى ١٣٨٩ هێزه‌کانى رژیم له دێى گوێزله سه‌ربه ناوچه‌ى ئالانى شارى سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان له کاروانى کاسبکارانى ئه‌و ناوچه‌یه کرد و که‌سێکیان بریندار کرد. به پێى هه‌واڵى په‌یام به هۆه ئه‌و ته‌قه‌کردنه کاسبکارێک به‌ناوى "یۆسف زاهیدى" کورى ره‌حمان خه‌ڵکى دێى "بێژوێ" بریندار بوو. ئه‌و کاسبکاره بۆ به‌شی ئورژانسی نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه سه‌ره‌راى زیانى گیانى زه‌ره‌روزیانى مادى قورسیش له کاسبکاران که‌وتووه. رۆژانه کرێکارانی به‌ندئاوی (بن یه‌ر) له سنه ده‌رده‌کرێن هه‌موو رۆژێک چه‌ندکه‌س له کرێکاره‌کانی به‌ندئاوی (بن یه‌ر) له سنه له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رده‌کرێن. به‌پێی هه‌واڵه‌کانى موکریان نیوز، ماوه‌یه‌که به‌رپرسی به‌ندئاوی(بن یه‌ر) له سه‌ر رێگای سنه_ مه‌ریوان، رۆژانه له‌گه‌ڵ هێندێک له کرێکاره‌کانی ئه‌و به‌ندئاوه ته‌سویه حیساب ده‌کا و ده‌یانهه‌وێ کرێکارانى به‌شه جیاجیاکانی ئه‌و پرۆژه‌یه که‌م بکه‌نه‌وه. جێگه‌ی باسه که هێندێک له‌و کرێکارانه که له ١ ساڵ هه‌تا ٥ ساڵ رابردووی کاریان له‌و سه‌ده هه‌یه، چه‌ند مانگه یارمه‌تی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه.
13 ساڵ و 9 مانگ و 25 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش