هه‌واڵه‌کانى کوردستان
له ئێران له‌به‌رده‌م کونسولگه‌رى رژیمى ئێران به‌رێوه چوو. ، به‌سه‌دان که‌س له نارازیانی رژیمی ئاخوندی له هه‌ولێر به هاویشتنی به‌رد به‌رو باڵوێزخانه‌ى رژیمی ئاخوندی، زره‌رو زیانێکی زۆریان به ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانی بیناکه گه‌یاند. به ووته‌ی شاهیدان خۆپێشانده‌ران سهرهر٠ای مه‌حکوم کردنی جینایه‌ته‌کانی رژێمی ئاخوندی له‌پێوه‌ند به له‌سێداره‌دانى ئه‌م دواییانه‌ی لاوانی کورد به درووشمی مردن بۆ خامنه‌ای، مردن بۆ رژیمی ئاخوندی، مردن بۆ ئه‌حمه‌دی نیژاد ناره‌زایه‌تى خۆیان دژى ئه‌و سیاسه‌ته به‌رێوه‌برد. جێگه‌ى باسه هێزه‌کانى ئاسایشى کوردستان هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکیان له ره‌وتى رێپوانه‌که نه‌کرد. هه‌روه‌ها به پێی راپۆر٠تی ئاسۆشیتدپرێس له کابۆڵ، زیاتر له به سه‌دان خۆپێشانده‌ر له‌به‌رده‌م باڵوێزی رژیمی ئاخوندی کۆبوونه‌وه و ناره‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی سیاسه‌تى ئیعدام له ئێران دهربر٠ی و داوایان له‌رژیمی ئاخوندی کرد که به‌ندکراوانی سیاسی ئه‌فغانی ئازاد بکه‌ن. به سه‌دان خۆپێشانده‌ری تر له مه‌زارشه‌ریف له باکوور و هه‌رات له رۆژئاوای ئه‌فغانستان ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌برد. خۆپێشانده‌ران له پایته‌خت پلاکاردیان به‌ده‌سته‌وه بوو که له‌سه‌ری نووسرابوو: مردن بۆ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نیژاد سه‌رۆک کۆمار ئێران. جێگه‌ى باسه مافه‌وانانى ئه‌فغانی ده‌ڵێن که نزیک به ٤٥ ئه‌فغانی له‌ئێران له‌سێداره دراون به‌لام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ده‌ڵێ: ئه‌و سه‌ر ژمێریانه زیاد له حه‌ده.جێگه‌ى باسه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له شارى فرانکفۆرتى ئاڵمان و ئیستۆکهۆلم و گوته‌نبێرگى سوئید و ئۆسلۆى نوروێژ و زۆریخى سوئیس و پاریسى فه‌رانسه و چه‌ندین شارى تر ته‌زاهوراتێکى به‌رین دژى سیاسه‌تى ئیعدامى ئازادیخوازان له ئێران به‌رێوه‌چوو. له بۆکان به‌هۆی سه‌رما دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدابه پێى ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موکریان دوو هاولاتی بۆکان به‌هۆی سه‌رما و نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه گیانیان دا. به‌پێی راپۆر٠٠تهکان له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له بۆکان دوو هاولاتی ئه‌و شاره به‌هۆی سه‌رما و بارینی به‌فر و نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه مردوون.جێگه‌ی ئاماژه‌یه پله‌ی سه‌رما له بۆکان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتبوویه ٢٣ پله ژێر سیفر.به هۆى رووداوێکى ئاگرکه‌وتنه‌وه له سه‌قز ٣ که‌س بوونه قوربانىبه هۆى رووداوێکى ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌ناوه‌ندى به‌رهه‌م هێنانى پۆلىئه‌تلین له جاده‌ى بۆکان ـ سه‌قز ٢ که‌س له کرێکارانى ئه‌و ناوه‌نده به توندى سووتاون و که‌سێکى دیکه‌ش به‌داخه‌وه به هۆى قورسی سووتانه‌که‌ى گیانى داوه. جێگه‌ى باسه ٢ برینداره‌که دۆخێکى ناله‌باریاان هه‌یه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. ناوى ئه‌و که‌سلانه تا ئێستا بلاونه‌بۆته‌وه.بێکارى گرینگ‌ترین هۆیه بۆ ته‌لاق له کرماشاندیارده‌ى ته‌لاق له ٩ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به‌و ماوه‌یه له ساڵى رابردوو ١١٠ له‌سه‌د له کرماشان به‌رز بۆته‌وه. کۆمه‌ڵناسێکى کرماشانى له‌وباره‌وه ووتى: گرینگ‌ترین هۆى ته‌لاق له پارێزگاى کرماشان بێکارى لاوانه. له‌به‌رئه‌وه‌ى که بێکارى زیانى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ژیانى هاوبه‌شى خه‌ڵک. به‌هرامى نه‌وابی فه‌ر ووتى: ئاکامى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر ته‌لاق ده‌ریى ده‌خات که زۆربه‌ى هۆى روودانى ته‌لاق له پاارێزگاى کرماشان وه‌ک یه‌ک ده‌چن. بێکارى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که سه‌ربه‌خۆیی لاوان له ماڵه‌وه بکه‌وێته مه‌ترسی و سه‌رچاوه‌ى زۆربه‌ى ناکۆکیه‌کانیش له نێو ژن و مێرد بێکارییه.
13 ساڵ و 9 مانگ و 22 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش